Posts

Showing posts from 2017

کەسی شۆرشگێر کێیە؟

Image
ن. ئەریک فرۆم و. ئازاد بەرزنجی چەمکى (کەسێتیى شۆڕشگێڕانە) چەمکێکى سیاسى – دەروونناسییەو لەم روانگەیەوە وەک (کەسێتیى دەسەڵاتگەرا یان کەسێتیى دەسەڵاتخوازانە) وایە کە لە سى ساڵ لەمەوبەرەوە هاتۆتە بوارى دەروونناسییەوە. چەمکى ( کەسێتیى دەسەڵاتگەرا یان دەسەڵاتخوازانە) ئاوێتەیەکە لە گوتارى سیاسى (بونیادى دەسەڵات لە دەوڵەت و خێزاندا) و گوتارى دەروونناسى (بونیادى کەسێتى کە لەسەر بنچینەى بونیادى سیاسى، یا کۆمەڵایەتى فۆرمەلە دەبێت). چەمکى کەسێتیى دەسەڵاتخوازانە لە هەندێ زەمینەو بەرژەوەندیى دیاریکراوى سیاسییەوە سەرچاوە دەگرێ. دەوروبەرى ساڵى 1930 لە ئەڵمانیا، ئێمە دەمانویست ئەوە ڕوون بکەینەوە کە ئەگەرى شکستى هیتلەر تا چ ڕادەیەکە.(1) ئەو دەمە، زۆربەى خەڵکى ئەڵمانیا، بەتایبەتیش کرێکاران و کارمەندان نەیارى نازیزم بوون. ئەمانە لە هەڵبژاردنە سیاسى و ڕێکخراوەییەکانى خۆیاندا ئەوەیان دەرخست کە هەوادار و خوازیارى دیموکراسین. مەسەلەکە ئەوە بوو ئایا گەر کۆڕى خەبات هاتە پێشێ، ئەو خەڵکە بۆ بەرگریکردن لەو بیروباوەڕەیان دێنە مەیدانەوە یان نەء؟ گریمانەکەى ئێمە ئەوە بوو کە (ڕا –Opinion) شتێکە و (باوەڕ – Conviction)...

قۆناغەکانی گەشەکردنی کەسایەتی لای یۆنگ

Image
وەرگێرانی : روقیە سەیدی کارل گۆستاف یۆنگ یەکەمین تیۆریستە کە باوەری وایە گەشە و کامڵبوونی کەسایەتی مرۆڤ، لە تەواوی ژیاندا روودەدات، لە تیۆری گەشەی کەسایەتی یۆنگدا، تەمەنی سی و پێنج بۆ پەنجا ساڵی، بە گۆرانی تەواوەتی لە کەسایەتی تاک دادەنرێت. بەپێی بیرۆدزی گەشەی کەسایەتی یۆنگ، مرۆڤەکان لە ژێر هیچ هەلومەرجێکی بەنکراوی؛ ئەزموونە یەکەمینەکانی سەردەمی منداڵیدا نین. بیردۆزەکەی کارل یۆنگ بۆکامڵبوونی کەسایەتی بۆ چوار قۆناغی منداڵی هەرزەکاری و میانەسالی (تەمەنی مامناوەنجی) و بەساڵاچوون، دابەشکراوە . یۆنگ بە پێچەوانەی زۆرێک لە دەروونناسان باوەری وایە، کە لە قۆناغی منداڵیدا غەریزەکان بەسەر منداڵ (ساوا) فەرمانڕەوان، لەبەر ئەمە ئەو باوەری وایە کە ئەم قۆناغە لە پێکهاتن و گەشەی مرۆڤدا گرنگیەکی تایبەتی نیە،لەبەر ئەوەی پێویستی ئەم جۆرە بابەتانە بونی(منێکی هۆشیار)ە لە ناخی مرۆڤدا کە هێشتا دروست نەبووە بابەتگەلی گرنگی ئەم قۆناغە بریتین لە خواردن,خـواردنەوە,فرێدانی پاشەڕۆ . یەکەمین قۆناغی کامڵبوونی کەسایەتی قۆناغی منداڵیە:بە پێی بیردۆزی گەشە کەسایەتی یۆنگ لە قۆناغی منداڵیدا "من" لە کەساایەتی مندا...

سێبەر

Image
کەسایەتی رەنگە ئەو بەشە درۆزنەی ئێمە بێت، کە هەموومان شانازی پێوە دەکەین، لە کاتێکدا هیچ پەیوەندیەکی بە ئێمەوە نیە، یان دەمامکێکە بۆ فریودانی کەسانی دی و دڵنەوایکردنی کۆمەڵگا خستومانەتە سەرمان، بەلای "یۆنگ"ەوە لە نێوان" کەسایەتی" و "سێبەر"دا  جیاوازی هەیە، ئەویش ئەوەیە کەسایەتی شتێکە و نیمانە دەیکەین بەبەرخۆماندا، بەوەش یان دڵی خۆمان ڕازی دەکەین، یان کۆمەلگا، بەڵام "سیبەر" ئەو شتەیە  کە هی خۆمانە و نامانەویت و نکۆڵی لێدەکەین، بەوەش یان دەیدەین بە کەسانی تر یان دەیچەپێنین، بەڵام بەبروای یۆنگ ئەو شتە بۆ هەمیشە لە ئێمەدا وون نابێت، یان لە ناوناچێت، بەڵکو لە نێو نائاگایی ئێمەدا و لە زەمەنێکی تردا بە جۆرێک دەسەڵات پەیدا دەکاتەوە و دەست دەگرێت بەسەر کەسایەتیماندا، یان جۆرێک لە هەڵگەرانەوە (انقلاب) ڕوودەدات. یۆنگ زۆر بەسادەیی گوتی "سێبەر ئەو کەسەیە کە ئێوە ناتانەوێت ئەوبن". زۆرجار تووشی سەرسوڕمان، دەبین بەوەی لە ناکاو شتێک لە کەسێک دەبینین، کە هەرگیز چاوەرێی نەبووین. بۆ نمونە کەسێکی باوەرداری خودا پەرست لە ناکاو دەست بە مەشڕوب خواردنەوە ...

پەشیمانی (یۆنگ) لە قسەکەی «پێویست ناکات باوەڕ بکەم، من دەزانم»

Image
  نووسینی: ستیڤی مایەرز وەرگێرانی: ڕەوەند مەمەند ئەحمەد بەناوبانگترین کۆتەکانی (یۆنگ)ئەو کاتە هات کە پرسیاری ئەوەیان لێکرد داخۆ باوەڕی بە خوا هەیە. ئەو وەڵامی دایەوە وتی «پێویست ناکات باوەڕ بکەم، من دەزانم». وەڵامەکەی لەو کاتدا تووڕەیی زۆری دروستکرد و چەند دەیەکیش دوای ئەوە لەلایەن چەندین کەسەوە کوۆت کراوەو ئاماژەی پێکراوە- وەک ڕیچارد داوکینز کە وەک بوونی باوەڕێکی کوێرانە ئاماژەی پێداوە . (یۆنگ) یەکسەر لەو قسەیەی پەشیمان بۆوە بەهۆی سروشتی ئاڵۆزی و نادیار و مشتومڕهێنەرەکەی. بۆ ئەوەی بزانین بۆچی،پێویست دەکات سەیرێکی سیاقی چاوپێکەوتنەکە بکەینەوە وە هەروەها پاشخانی بیرکردنەوەی(یۆنگ) سەبارەت بە خودا بزانین.   روبەروو هەرچەندە بە گوێرەی ستانداردە مۆدێرنەکان، چاوپێکەوتنەکەی BBC بێزارکەر و وشکە، بەڵام ئەو کات پرۆگرامێکی پێشەنگی تەلەفزیۆنی بوو. (جۆن فریمان) تەکنیکی تایبەتی بەکاردەهێنا بۆ لابردنی ماسکی کەسایەتییە گشتیەکان و دەرخستنی کەسایەتی ژێر ماسکەکانیان. کاریگەری تەکنیکەکانی (فریمان) دەکرێ لە چەند خولەکێکی سەرەتایی بەرنامەکە ببینرێ. لە چوار شوێندا (یۆنگ) بەوە وەڵام دەداتەوە کە «ئەوە قور...

نامەیەک بۆ مامۆستایانی سەرانسەری جیهان

Image
نووسینی ڤیکتۆر: فرانکل دەقی ئەم نامەیە لەلایەن زانای بەناوبانگی نەمساوی بەرەگەز جولەکە "ڤیکتۆر فرانکل"وە  بۆ مامۆستایان نوسراوە، دوای ئەوەی بە ناڕەحەتی و  ئازارێکی زۆردا تێدەپەرێت  لە گرتووخانەی نازییەکاندا، بەچاوی خۆیی مردنی زۆرێک لە جولەکەکان دەبینیت کە جۆرها شێوازی نامرۆڤانەی لە جۆرەی خنکاندن بە گاز و برسیکردن و زیندە بەچاڵکردن و ئازاردانی دەروونی لەخۆگرتبوو،بەڵام ئەو یەکێک دەبێت لەوانەی بە سەرکەوتوویی ئەم دۆخە قورسەی ژیان تێدەپەرێنیت و بەزیندویی رزگاریی دەبێت، ئەم ڕوداوە بەجۆرێک فرانکلی بەرامبەر بە پرۆسەی پەروەردە بەدگومان کردو لە نامەیەکدا بۆ مامۆستایان ئەمەی نووسی: من کەسێکم کە لە ئۆردوگایەکی زیندانیاندا، بەزیندویی هاتوومە دەر، چاوانی من شتگەلێکیان بینیوە کە چاوانی هیچ مرۆڤێک نابێت بیبینێت، من ژوورگەلێکی گازیم بینیوە کە لەلایەن باشترین ئەندازیارانەوە دیزاینکراوە، من پزیشکگەلێکی لیهاتووم بینیوە، کە منداڵانی بێ گوناح و بێ تاوانیان بە ئاسودەییەوە ژەهراوی دەکرد، من پەرستارگەلێکی شارەزام بینیوە کە مرۆڤەکانیان بە لێدانی یەک دەرزی دەکوشت، من دەرچوانی زانکۆم بینیوە کە دەیانتوان...

بۆچی هاوسەرگیری لەگەڵ کەسێکی هەڵەدا دەکەیت

Image
  بۆچی هاوسەرگیری لەگەڵ کەسێکی هەڵەدا دەکەیت ئالاین دی بۆتن . By ALAIN de BOTTON ئەوە یەکێکە لەو شتانەی کە زۆر دەترسین بەسەرمانبێت. هەموو هەوڵێک دەدەین تا رێگەی لێبگرین، بەڵام بەهەمان شێوە هەر دەیکەین؛ هاوسەرگیری لەگەڵ کەسێکی هەڵەدا دەکەین . بەشێکی بەهۆی ئەوەی ئێمە ژمارەیەکی زۆر کێشەمان هەیە، کاتێک کە هەوڵدەدەین لە کەسێک نزیک ببینەوە سەرهەڵدەدەن. ئێمە تەنها بۆ کەسانێک ئاسایین کە بە باشی نامانناسن. لە کۆمەڵگایەکی هۆشمەندتر و بە ئاگاتر لەوەی ئێستا هەمانە، پرسیارە ستانداردەکەی یەکەم ژوانی ئێوارە ئەوە دەبوو: "ئەی تۆ چەند شێتی؟ " لەوانەیە ئێمە مەیلێکی شاراوەمان هەبێت بۆ تورەبوون کاتێک کەسێک ناکۆک بێت لەگەڵمان، یان تەنها کاتێک هەست بە ئارامی بکەین کە کاردەکەین; رەنگە ئێمە کەمێک فێڵاوی بین سەبارەت بەو سۆزەی دوای سێکس یان بێدەنگ بوون لە وەڵامی سوکایەتی پێکردن. هیچ کەس پێرفێکت نیە، کێشەکە ئەوەیە ئێمە پێش هاوسەرگیری بە دەگمەن رۆدەچینە ناو ئاڵۆزیەکانمان. هەرکاتێک پەیوەندیەکی ئاسایی دەبێتە هەڕەشە بۆ دەرخستنی کەموکووڕیەکانمان، ئێمە هاوبەشەکەمان لۆمە دەکەین و وازی لێدەه...

یانزە بیرۆکە کە هۆکارن بۆ تووش بوون بە نیرۆس

Image
البیرت ئەلیس یەکێک لە زانا بەناو بانگەکانی دەروونزانیە و خاوەنی تیۆری تایبەت بەخۆیەتی لە چۆنیەتی چارەسەی کێشەو گیرو گرفتە دەروونیەکاندا بەناوی (Rational Emotive behavior therapy – REBT)، ئەو پیی وایە دەتوانین چارەسەری هەموو کێشەو گیروگرفتەکانمان بکەین لەرێگای لۆژیک و عەقلەوە، هەروەها پێشی وایە کە سەرچاوەی ئێش و ئازارەکانی تاک لەو بیرۆکە نالۆژیکیانەوە دەست پێدەکات کەهەیەتی، لەبەر ئەوە یانزە بیرۆکەی  دیاریکردوە کە پێی وایە ئەمانە بیرۆکەی عقلانی نین و بەرپرسن لە تووشبوونی نیرۆس (عصاب) لە کۆمەڵگای ئەمریکی، بیرۆکەکانیش ئەمانەی خوارەوەن . 1- بیرۆکەی یەکەم : پێوویستە هەرکەسێک خۆشەویست و جێگەی رەزامەندی هەر تاکێک لە تاکەکانی ژینگەکەی خۆی بێت . الیس پێی وایە کە ئەو بیرۆکانە نالۆژیکین و ژیرانەنین ، لەبەر ئەوەی رازی کردنی خەڵک مەبەستێکە بە ئاسانی نایەتەدی ، ئەگەر تاک هەوڵی بەدەستهێنانی بدات ئەوا هەست بە دڵنیای ناکات و رووبەرووی شکست و ناکام بوونی زیاتر دەبێتەوە، سەرباری ئەوەی کە تاک دەیەوێ ببێتە جێگای رەزامەندی کەسانی تر. جگەلەوەش کەسی ژیر و لۆژیکی قوربانی نادات بە حەزو ئارەزووەکانی خۆی لە پێناو ...

Stockholm syndrome- کۆنیشانە(سیندرۆم)ی ستۆکهۆڵم

Image
ستوکهۆلم سندروم (نیشانەکانی ستوکهولم) دەستەواژەیەکە یان چەمکێکە بەرامبەر دۆخێکی دەروونی تایبەت بەکاردێت. کەتیایدا کەسی تووش بوو جۆرێک لە خۆشەویستی یان هاوسۆزی دەنوێنێ بەرامبەر بەو کەسەی کە دەیچەوسێنێتەوە یان تاوانی بەرامبەر دەکات، سەرباری ئەوەی ئەو کەسە ئازار دەچێژی و تووشی نارەحەتی دەبێت لەلایەن کەسە چەوسینەرەوەکە یان تاوانکارەکە، بەڵام ئەو هێشتا هەر دلسۆزی نیشاندەدات بەرامبەری. ناوەکەشی لەوەوە هاتووە کە لەسالی ١٩٧٣ کۆمەڵیک چەتە دەستیانگرت بەسەر بانکی ( كريديتبانكين - Kreditbanken ) لە ستۆکهۆڵم و چەند فەرمانبەرێکێان بە بارمتەگرت بۆ ماوەی ٦ رۆژ، کە ژمارەیان چوار کەس بوو (٣ ژن و پیاوێک). لەو ماوەیەدا بە بارمتەگیراوەکان، لە ڕووی سۆزداریەوە پەیوەندیەکیان بۆدروست بوو لەگەڵ چەتەکان و دوای ئازادکردنیان دەستیان کرد بە بەرگریکردن لێیان و ئامادە نەبوون لە بەردەم دادگا شاهێدیان لە دژ بدەن. پاش ئەوە زانای دەروونزانی سویدی نیلز بیجیرو ( Nils Bejerot )  لێکۆڵینەوەیەکی درێژخایەنی ئەنجامدا و بە تیۆریەکی نوێ بە کۆتا گەیشت، بە "ستۆکهۆلم سندروم" یان "کۆنیشانەی ستۆکهۆڵم" ناوبانگ...

مانای ژیان - ڤیکتۆر فرانکل

Image
من گومانم هەیە کە دکتۆرێک بتوانی وەڵامی ئەو پرسیارە بە دەربرینێکی گشتی بداتەوە، لەبەر ئەوەی مانای ژیان لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر، لە رۆژێکەوە بۆ رۆژێکی تر و لە کاتژمێرێکەوە بۆ کاتژمێرێکی تر جیاوازە، لەبەر ئەوە ئەوەی کە گرنگە بۆمان مانای ژیان بەشێوەیەکی گشتی نیە، بەڵکو ئەوەی گرنگە مانای تایبەتی کەسێکە لە ژیان لە کاتێکی دیاریکراو، پرسێکی گشتی لەو شێوەیەش وەک ئە وە وایە لە پاڵەوانێکی شەترەنج بپرسی "پێم بلێ بەرێز باشترین جولە لە یاری شەترەنج دا چیە ؟ "وەڵامەکەی بەسادەیی ئەوەیە کە باشترین جوولە یان هەتا جولەیەکی باشیش بەبێ ئەوەی پەیوەندی بە دۆخێکی دیاریکراوی یاریەکە و بەبێ لەبەرچاوگرتنی کەسایەتی دژەکەمان لە ئارادانیە. بۆ بوونی مرۆڤیش هەمان شت دروستە، لەبەرئەوە پێویست ناکات بە دوای مانایەکی رووت (ئەبستراکت)ی ژیاندا بگەرێین، چونکە هەریەک لە ئێمە ئەرک و پەیامێکی تایبەت بەخۆی هەیە کە دەبێت جێبەجێیان بکات لە ژیاندا، بۆ ئەنجامدانی ئەو کار و پەیامەش کەس شوێنی کەسی تر ناگرێتەوە، وە هیچ کەسیش ناتوانی ژیانی خۆی دووبارە بکاتەوە، لەبەر ئەوە ئەرکی هەر مرۆڤێک لە ژیاندا ئەرکێکە بێ هاوتایە(تاقانەی...

لێکدانەوەی رەنگەکان

Image
نوسینی : دکتۆر قاسم حسین صالح ئێمەی دەروونزانان وای دەبینین کە رەنگ پەیوەستیەکی هەیە لەگەڵ هەڵچونەکان، رەنگ زۆرکات وابەستە دەبێت بە هەستکردن بە شادی یان پێچەوانەی ئەوە. هەندێک لە خەڵکی هەندێک رەنگیان لا باشتر و پەسەند ترە هەتا هەندێک رەنگی تر. ئەو زیاتر پەسندیەش ریزبەندیەکی جێگیر وەرگرتوە لای ئەوروپاییەکان بەم شێوەیە (شین، سور، سەوز، بەنفسجی، پرتقاڵی، ئینجا زەرد) وە رەنگە ناوەندەی ەکانیش کەمتر کاریگەریان دەبێت لە چاو رەنگە بنەرەتیەکان. بێ گومان هەندێک جیاوازی ئاشکرا هەیە کە هەندێک رەنگێکی زەق پەسەند دەکەن و هەندێکیش رەنگێکی هیمن، وە هەندێکی تریش رەنگێکی تاریک، ئەو جیاوازیەش دەگەرێتەوە بۆ جیاوازی خەڵکی لە هەڵچونەکانیان، لەبەر ئەوە لەوانەیە "رەنگ" هێمایەک بێت بۆ هەستێکی دیاریکراو یان مزاجێکی تایبەت یان پەیوەندیەکەی دیاریکراو لە ژیانی تاک، یان گوزارشت بێت لە ململانێیەکی دەروونی کە تیایدا دەژیات، لە لێکۆڵینەوەمان بۆ تابلۆی هونەرمەندانی جیهانی: پیکاسۆ، کوکان، فان کوخ، جواد و سلیم دڵنیا دەبینەوە ، چۆن فـــان کوخ رەنگی بەرچاوی وروژێنەری بەکارهێناوە لە تابلۆکانیدا، لە کاتێکدا پیکاسۆ ...

١٠ راستی دەربارەی فرۆید

Image
١- فرۆید لە هەشت منداڵی خێزانەکەی گەورەتر بوو ٢- فرۆید دۆزەرەوەی دەروونشیکاری بوو. ٣- فرۆید لەسەرەتادا داکۆکی کەر و بەکارهێنەری کۆکایین بووە. ٤-فرۆید پەرەیدا بە بەکارهێنانی ""چارەسەر بەقسەکردن- Talk Therapy "". ٥-کچەکەی فرۆید "آنا فروید" دکتۆرێکی دەروونی بەناوبانگ و کاریگەر بوو. ٦- فرۆید بوو بە دکتۆر تا هاوسەرگیر لەگەڵ ئەوکەسەبکات کە خۆشی دەویست. ٧- لەوانەیە فرۆید هەرگیز نەیگوتبێت "هەندێک کات جگەرە تەنها جگەرەیە" ٨- سیگمۆند فرۆید تەنها یەکجار سەردانی ئەمریکا کردوە لە ژیانیدا . ٩- فرۆید ناچاربوو ڤیننا بەجێبهڵێت لەبەر نازییەکان. ١٠- فرۆید زیاتر لە ٣٠ نەشتەرگەری بۆکراوە بۆ چارەسەری ژیرپەنجەی دەم. وەرگێرانی : پەیجی دەروونشیکاری سەرچاوە: http://psychology.about.com/od/sigmundfreud/tp/facts-about-freud.htm

مرۆڤێ خۆشحاڵ کێیە ؟

Image
"کارل گوستاف یونگ" دەروونزانی سویسری دەربرینێکی سەرنجراکێشی هەیە دەربارەی مرۆڤی خۆشحال کە زۆر دوورە لەو پێناسە ئاسایی و هەمیشەیانەی هەیە بۆ خۆشحالی: لەسەر بنەمای ئەم پیناسەیە، خۆشحال بوون واتای توانای گەورەی ئێمە لە ئارامی و خۆراگری بەرامبەر دژواریەکان، خۆشحالێ واتای دڵنیایی دەروونی بەوەی کە دەرد و ئازار و دژواری و نەخۆشی و پیری و مەرگ بەشێکی دانەبراون لە ژیان، بەڵام هیچ کام لەوانە ناتوانی ئێمە لە پێ بخات. خۆشحالی واتای ئارەزوو کردنی ژیان سەرباری زانینی نەمانی هەموو شتەکان، خۆشحاڵی واتای زەردەخەنەکردن لە دژواریەکاندا، خۆشحالی واتای هۆشیاری لە بەرامبەر توانای گەورەی ئێمە بۆ لەئەستۆگرتنی کیشەکان(تحمل کردنی کێشەکان) خۆشحاڵی واتای دوای هەر کەوتنێک دیسانەوە بتوانین هەڵبستینەوە، دوای هەر گریانێک دیسان بتوانین پێبکەنینەوە و زەردەخەنە بگێرینەوە سەر لێوی دۆستەکانمان خۆشحاڵی واتایی ئامادەگی تەواوی ئێمە لە بووندا خۆشحاڵی واتا وەک رووبار بەخوربوون و لە جولەدا بوون، تێپەڕین و چاوبڕینە شکۆیەکی بێ پایان خۆشحاڵی واتا توانای ئێمە بە گوتنی یەک بەڵێی گەورەیە بۆ ژیان خۆشحاڵی واتای بەردەوامیە ...

کلیپتۆمانیا (Kleptomania)

Image
شەیدایی دزی یان "کلیپتۆمانیا" لە دەروونزانیدا بە کۆمەڵیک نیشانە و تایبەتمەندی دەناسرێتەوە کە دیارترینیان ئەوەیە کە ئەو کەسە توانای ئەوەی نیە رێگری لە خۆی بکات بۆ دزینی شتێک کە پێویستی پێی نیە، یان رەنگە ئەوشتەی کە دەیەوێت بیدزێت بەهایەکی ماددی ئەوتۆی نەبێت، واتە کەسی نەخۆش ئەو شتە دەدزێت بەبێ ئەوەی رەچاوی نرخ و بەهای ئەوشتە و رادەی پێویستی خۆی بکات بۆ ئەوشتەی دەیدزێت. س ەرباری ئەوەی ئەو کەسە دەتوانی پارەی ئەو شتەبدات کە دەیدزێت بەئاسانی، زۆرجار ئەوشتە دووردەخاتەوە لە خۆی یان پشتگوێی دەخات لەبەر ئەوەی پێویستی پێی نیە. کلیپتۆمانیا جۆرێکە لە جۆرەکانی لەدەستدانی توانای کۆنترۆڵکردن و باری هەڵچوونی، ئەو کەسە ناتوانی رەفتارەکانی خۆی کۆنترۆڵ بکات، بەر لە دزیکردنەکە و هەست بە پەشێوی راراییدەکات، بەڵام دوای ئەنجام دانی دزیکردنەکە هەست بە خۆشی و رەزامەندی دەکات لەبارەی خۆیەوە، کرداری دزیکردنەوە وەک تورەبوون یان تۆڵەکردنەوەیەک ئەنجام نادرێت ، یان لە ژێر کاریگەری هەلوەسە و وەهمدا بکرێت،هەروەها ئەوەی ئەو شتانەی دەیاندزێت بەبێ پلان دەبێت و بە شاراوەیی بی ئاگاداری ئەوانی تر. نیشانە : کەسی نە...

یاسای هەوڵێ (کۆششی) پێچەوانە

Image
  بۆچی پێچەوانەی ئەوە بەدەست دێنێت کە ئارەزووی دەکەین یان دەمانەوێت؟؟ دکتۆر جۆزێف مۆرفی لە پەرتووکی "هێزی عقلی شاراوە - نائاگایی" باس لە یاسایەک دەکات بەناوی "هەوڵی پێچەوانە" یاساکەش دەلێت : "کاتێک ئارەزوو و خەیاڵت دژیەک دەبن، ئەوا خەیاڵت براوەدەبێت ئەو رۆژە بەبێ کێشمەکیش " ئەوە مانای چییە ؟؟؟ ئەگەر داوات لێبکەن لەسەر پارچە لەوحێک برۆیت درێژیەکەی ١٠٠ مەتر بێت و پانیەکەی ٥ مەتر، وە لەسەر زەویدانرابێت. بێگومان تۆ تێدەپەریت بەبی هیچ گرفتێک، لەم ساتەدا ئارەزوو و ویستی تۆ هیچ دژایەتیەکی بۆ دروست نابێت لەگەڵ خەیاڵت، چونکە پارچە لەوحەکە لەسەر زەویە و خەیاڵت هیچ ئەگەرێکی کەوتنی لا دروست نابێت ، بەڵام ئەگەر ئێستا گریمانەی ئەوەبکەین ئەو پارچە تەختەیە لەسەر بەرزایی ٢٠ پێ دابنریت لە نیوان دوو بینای بەرز ، ئایا دەتوانین برۆیت بەسەریدا ؟؟؟؟؟؟ باوەرناکەم!!!!! بۆچی ؟؟؟ لەگەڵ ئەوەی هەمان پارچە لەوحەیە بەهەمان درێژی و پانی . شیکردنەوە: ویستی پەرینەوەی تۆ رووبەرووی ترسی کەوتن دەبێتەوە لەلایەن خەیاڵتەوە، لەگەڵ ئەوەی تۆ ویستی پەرینەوەت هەیە بەڵام وێنەی کەوتن لەخەیاڵتدا زاڵدەبی...

تێروانی فرۆید دەربارەی هاوڕەگەزخوازی

Image
ئەم بابەتە وەڵامی نامەیەکە، " سیگمۆند فرۆید " لە مانگی ئەپریلی 1935  نوسیویەتی بۆ ژنێک کە داوای هاوکارێ لێدەکات، تا کورە هاوڕەگەزخوازی بۆ چارەسەر بکات، وەک لە وەڵامدانەوەکەش دیارە کە "فرۆید"  چارەسەرێکی ئەو تۆ شک نابات بۆ ئەو بابەتە و  پێێ وایە کە هاوڕەگەزخوازی بەهۆی گرفتێک لە پەرەسەندی سێکسیدا رویداوە، لەسەر بنەمای تێروانیەکانی فرۆید مرۆڤەکان هەموویان لەسەرەتادا دوو رەگەزن، هاوڕەگەزخوازی بە جۆرێکە لە لادانی ئەو دۆخە دەزانێت، هەڵبەت ئەم نامەیە تێروانینێکی بێ لایەن و زانستیانەی فرۆیدە لەسەر هاوڕەگەزخوازی، ئەو وەک زانایەک قسە لەو بارەوە دەکات و دیدی و تێروانینی خۆیی دەخاتە ڕوو نەک وەک کەسایەتیەکی ئاینی وکۆمەڵایەتی کە لە پای گوناح و تاوان سەیری بکات، ئەو پێێ وایە کە هاوڕەگەزخوازی شتێک نیە اختیاری بێت و خەڵکی بەویستی خۆیان هەڵیبژن، وەڵامەکەی ئەوەنیە رەوایەتی بدات بە هاوڕەگەزخوازی، هێندەی  بەرگریکردنە لە بێدەسەڵاتی ئەو کەسانەی کەوتوونەتە ناو ئەو دۆخەوە. دەقی نامەکە : 9ی ئەپریلی 1935 پرۆفی...

پارادۆکسەکانی خۆشەویستی - The Paradoxes of Love

Image
پارادۆکسەکانی خۆشەویستی (کارل گۆستاڤ ێۆنگ) لە کتابی[ یادەوەری و خەون و ئەندێشەکان] . لەم خاڵەوە راستیەک خۆی دەسەپێنێ بەسەر سەرنجمدا(ئاگایی) کە جگە لەکایەی ئەندێشە و خەیاڵ پانتایەکی فراوان ئەگەر نەڵێین فراوانتر لە ئەوانی هەیە، کە تیایدا بیرکرنەوەی ئەقڵانی و نمایندەی شێوەکانی ئەقڵانیەت بە "حاڵ" جێگایەکی تێیدا هەیە، ئەویش مەملەکەتی (ئیرۆس)ە. لە سەردەمانی کلاسیک کاتێک ئەو شتانە بە دروستی دەگەیشتن، ( ئیرۆس) وەک خودایەک سەیردەکرا کە خوایەتیەکەی سنورەکانی مرۆڤی تێدەپەڕاند، هەر لەبەر ئەم هۆیەش بوو نەدەتوانرا تێیبگەی و نە دەشتوانرا بە هیچ جۆرێک نوێنەرایەتی بکرێ. لەوانەیە من، وەک چۆن زۆرێکیش پێش من، هەوڵیانداوە سەرکێشی بکەن و لەو "شەیتانە" نزیک ببنەوە کە زنجیرەی چالاکیەکانی لە بۆشاییە ناکۆتاکانی بەهەشتەوە درێژدەبێتەوە بۆ قوڵاییە تاریکەکانی جەهەنەم؛ بەڵام زمانم دەگیرێ لەبەرانبەر ئەو ئەرکەی زمانێک بدۆزمەوە بتوانم پارادۆکسە [ دژیەک] لە ئەژمارنەهاتوەکانی خۆشەویستی دەربڕم.  ئیرۆس گەردوونیە خولقێنەر و دایک و باوکی ئاگاییە باڵاکانە، هەندێک جار هەستدەکەم وتەکانی [پۆلس]* " ئەگەر ...