یاسای هەوڵێ (کۆششی) پێچەوانە

13156065_51n

 

بۆچی پێچەوانەی ئەوە بەدەست دێنێت کە ئارەزووی دەکەین یان دەمانەوێت؟؟
دکتۆر جۆزێف مۆرفی لە پەرتووکی "هێزی عقلی شاراوە - نائاگایی" باس لە یاسایەک دەکات بەناوی "هەوڵی پێچەوانە" یاساکەش دەلێت :
"کاتێک ئارەزوو و خەیاڵت دژیەک دەبن، ئەوا خەیاڵت براوەدەبێت ئەو رۆژە بەبێ کێشمەکیش "
ئەوە مانای چییە ؟؟؟
ئەگەر داوات لێبکەن لەسەر پارچە لەوحێک برۆیت درێژیەکەی ١٠٠ مەتر بێت و پانیەکەی ٥ مەتر، وە لەسەر زەویدانرابێت. بێگومان تۆ تێدەپەریت بەبی هیچ گرفتێک، لەم ساتەدا ئارەزوو و ویستی تۆ هیچ دژایەتیەکی بۆ دروست نابێت لەگەڵ خەیاڵت، چونکە پارچە لەوحەکە لەسەر زەویە و خەیاڵت هیچ ئەگەرێکی کەوتنی لا دروست نابێت ، بەڵام ئەگەر ئێستا گریمانەی ئەوەبکەین ئەو پارچە تەختەیە لەسەر بەرزایی ٢٠ پێ دابنریت لە نیوان دوو بینای بەرز ، ئایا دەتوانین برۆیت بەسەریدا ؟؟؟؟؟؟
باوەرناکەم!!!!!
بۆچی ؟؟؟ لەگەڵ ئەوەی هەمان پارچە لەوحەیە بەهەمان درێژی و پانی .
شیکردنەوە:
ویستی پەرینەوەی تۆ رووبەرووی ترسی کەوتن دەبێتەوە لەلایەن خەیاڵتەوە، لەگەڵ ئەوەی تۆ ویستی پەرینەوەت هەیە بەڵام وێنەی کەوتن لەخەیاڵتدا زاڵدەبیت بەسەر ئەو ویست و ئارەزووەتدا یان ئەو هەوڵەی هەتە بۆ پەرینەوە بەسەر پارچە لوحەکەدا
عەجیبیش ئەوەیە کە بریار بدەی بپەریەوە بەسەریدا!!!!
ئەوا خەیاڵت دەتخاتە خوارەوە بەو شێوەیەی بیری لێدەکاتەوە
لەبەر ئەوەی راهێنانی لەسەرکردوە پێشتر لە نائاگایدا ،کە ٩٠٠% رەفتارەکانمان بەرێوەدەبات
چی سودێک دەبینین لەو رێسایە ؟؟؟
پێم وایە کە وێنەکە روون بۆتەوە، هەموومان ویستی "ئارەزووی" سەرکەوتنمان هەیە، بەڵام سەرناکەوین !!! بۆچی ؟؟ لەبەر ئەوەی وێنەی شکست زاڵە بەسەر خەیاڵماندا....
رێساکە دەڵی :
"هەوڵمەدە کە عەقلی ناوەوەت ناچاربکەی بە قبوڵکردنی بیرۆکەیەک بە هێزی ئیرادە، چونکە پێچەوانەی ئەوە بەدەست دێنی کە دەتەوێت"
نمونە:
ئەگەر گووتت دەبێت چاکببمەوە " ئارەزووە" بەڵام ناتوانم پێیبگەم "خەیاڵ " وە خۆت بانگەشەی ئەوەتکرد و وە عقلیش کارناکات لەژێر ناچاریدا. ئەوە زانیاریەکی مەترسیدارە "عقل کارناکات لەژێر فشاردا".ئەوەی وا خەیاڵ دەکات دەرناچێت لە تاقیکردنەوەدا، دەکەوێت و زانیاری لێێ رادەکات " لەگەڵ ئەوەی ئارەزووی بیرکەوتنەوە و دەرچوون دەکات لەبەر ئەوەی خەیاڵ بەهێزترە. ئەوەی دەترسێت لە چاپێکەوتنی خەڵک، ئەوا وێنەیەکی عەقلی خەیاڵی بۆ هەڵس و کەوت و رەفتارەکانی دەکێشێت لە کاتی چاوپێکەوتینی خەڵک، کە تەبا نیە لەگەڵ ئارەزووی متمانە بەخۆبوون. دواتر ئەو وێنەی کە خەیاڵی کردوە و کێشاویەتی زاڵ دەبێت بەسەریدا لە کاتی رووبەروو بوونەوەی لە چاوپێکەوتنەکەدا .
من و زۆرێک لەوانەی دەناڵێنن بەدەست دڵەرواوکی و ترسی "تۆقین"ی کۆمەڵایەتی یان وسواسیان هەیە یان دەناڵین بەدەست خەیاڵاتی نێگەتیڤەوە، هەموو ئەوانەی دڵەراوکێ یان هەیە یان کاریگەری هەیە لەسەر اعصابیان، بەزانینی ئەو رێسا گرنگە
ئەگەر توانیت گونجاویەک دروست بکەیت لە نێوان ئەوەی دەتەوێت بەراستی و ئەوەی بیری لێدەکەیەوە لە مێشکتدا.. دەتوانن سەربکەون
.
.بۆ ئەوەی سەرکەوتن بەدەست بێنیت دەبێت ئارەزووەکانت لەگەڵ خەونەکانت کۆک بن.
بۆ ئەوەی عقلت (ئاوەزت) بە کارایی کار بکات ئارامبە و دووربە لە گرژی و فشارخستنەر سەر مێشکت.
بیرلەوەبکەوە کەدەتەوێت نەک ئەوەی ناتەوێت
هەمیشە نەستت (نائاگایی) لەسەر سەرکەوتن رابێنە تا کار لەگەڵ تۆ بۆبکات نەک دژت.


وەرگێرانی :
#karmandaziz


تێبینی //
• ئەم بابەتە لە پەیجی (اداب علم نفس المنصوره) وەرگیراوە لەگەڵ کەمێک دەستکاری زۆر کەم بۆ زیاتر تێگەیشتن.

Comments

Popular posts from this blog

تیۆری کەسایەتی کارل گۆستاف یۆنگ

ئەنیما و ئەنیمۆس-ی مۆدێرن ...

مانای ژیان - ڤیکتۆر فرانکل