ئەنیما و ئەنیمۆس-ی مۆدێرن ...


لێرەدا تیشکێک ئەخەینە سەر یەکێک لە تیۆرەکانی دەرونشیکاری سوویسری کارال گۆساڤ یۆنگ وە پەنجە خستنە سەر ئەو گۆڕان کاریانەی بەسەر تیۆرەکەی یۆنگ دوای چەن دەیەیەک هاتوە .
یەکێک لە هەرە بەناوبانگترین تیۆرەکانی یۆنگ
، تیۆری ئانیما و ئانیمۆسە کە هەرچەندە رووبەڕووی رەخنەی زۆر بووەتەوە، بەڵام لە هەمان کاتیشدا لە لای خەڵکانێکی زۆر قەبووڵ و باوەڕ پێکراوە. ئانیما و ئانیمۆس باسێکە کە پەیوەندیی بە جنسییەتەوە هەیە. یونگ دەڵێت لە نەستی هەر مرۆڤێکدا، چی ژن بێت یان پیاو، کەسایەتییەکی دژ و پارادۆکسی ژنانە یان پیاوانەی تێدایە، واتە هەر مرۆڤێک بەشێک لە ژنبوون و پیاوبوونی تێدایە و ئەوەی دەروونێکی سالم و تەندروستی هەبێت، دەبێ هەردوو بەش لە ژنبوون و پیاوبوونی تێدا بێت. یونگ پێیوایە کە مرۆڤ لە سەرەتاوە هەردوو ڕەگەزی نێر و مێی تێدا بووە، واتە هەم نێر و هەم مێ بووە. ئەفلاتونیش لە نامەی (چیافەت)دا دەڵێت خودا لە سەرەتاوە مرۆڤی وەک گۆیەک دروست کرد کە هەردوو ڕەگەزەکەی (نێر و مێ)ی تێدا بوو، دواتر ئەم گۆیە کرا بە دوو کەرتەوە و ژن و پیاوی لێ خولقا، بۆیە دواتر هەر مرۆڤێک لە دونیادا بە دوای نیوە ونبووەکەی خۆیدا دەگەڕێت، ئەمەش لە دۆخێکدایە کە نیوە ونبووەکەی هەر مرۆڤێک لەناو خۆیدایە و بێ ئاگا لەمە دەرەوەی خۆی دەپشکنێت.
یونگ دەروونی ژنانە بە ئانیما (Anima) و دەروونی پیاوانە بە ئانیمۆس (Animus) ناو دەبات، یونگ دەڵێت ئانیما و ئانیمۆس گرنگترین شتن لە گەشەکردنی کەسایەتیی مرۆڤدا، دەڵێت لە دواجاردا مرۆڤ کاتێک دەگاتە کەماڵ و ئێنسانییەت کە ئانیما و ئانیمۆسی بگەنە وەحدەت و یەک بگرنەوە، یونگ ئەم بەیەک گەیشتنەی ئانیما و ئانیمۆس بە هاوسەرگیریی جادوویی ناو دەبات، دەڵێت سەرەکیترین بناغەی دەروونی مرۆڤ ئانیما و ئانیمۆسە.
ئانیما کە گوتمان دەبێتە رەگەزی ژنانە لەناو پیاواندا یان سروشتی ژنانەی پیاوە، ئانیما لەناو خەیاڵ و فانتازیا و نەقاشی و شیعر و چیرۆکدا وەک مەعشوقێکی خەیاڵی و دایکانە خۆی دەردەخات، وەک چۆن ئانیمۆسیش لەناو فانتازیاکانی ژناندا خۆی وەک عاشقێکی خەیاڵی وێنا دەکات. بە بڕوای یونگ هەر پیاوێک لەناو خۆیدا وێنەیەکی ئەزەلی تایبەت هەڵگرتووە، وێنەیەک نا کە وێنەی ئەو ژنانە بێت کە دەیانبینێت، وێنەیەک کە لە نەستی پیاواندایە لە ژن، وێنەیەکە کە وەک شتێکی بۆ ماوە لە سیستەمی ژیانی پیاودا جێگای خۆش کردووە. ئانیما وێنای هەموو ئەو مەیلە ژنانەیە لەناو پیاودا، وەکو ڕوانین و هەستەکان، وەکوو هەستە نالۆژیکییەکان، یان هەست نیسبەت بە سروشت.
ئانیما لەژێر کاریگەریی کەسایەتیی دایکدا دروست دەبێت، گەر بێت و پیاو نەتوانێت بە هەر هۆیەکەوە لەگەڵ دایکی پەیوەندییەکی نزیک و عاتیفی بێت ئەوا ئانیما په‌رچەکرداری مەنفی و خراپی لێ دەوەشێتەوە، لە دۆخی وادا پیاو هەست بە بێبایەخی و هیچبوونێکی زۆر دەکات، هەست دەکات ژیانی ئێجگار سارد و پڕ لە تەنیاییە، یان یەکێ لە خراپترین په‌رچەکردارەکانی ئانیما (گەر پیاو ئەو پەیوەندییە باش و نزیکەی لەگەڵ دایکی نەبێت) ئەوەیە بەردەوام پیاوان هان دەدات بەرەو فانتازیای سێکسی و هەستە شەهوەتییەکان بڕۆن، ئەمەش وا دەکات پیاو هەر لە ژیان و قۆناخی منداڵبوونیدا بمێنێتەوە.
ئانیما لە پیاواندا وا دەکات کە پیاو ئەو ژنانەیان خۆش بووێت کە لە سروشت و دەروونە ژنانەکەی خۆیانەوە نزیک بن، بۆیە گەر بێت و پیاو دیلی رەهەند و لایەنە خراپەکەی ئانیما بێت، ئەوا یەکەم ژنێک کە دێتە ژیانییەوە ئانیما دەست دەکات بە خۆ وەدەرنان و ئەوە دەخاتە دڵ و زەینی پیاوەوە کە ئەوە هەر ئەو ژنەیە کە بۆی گەڕاوە و پیاو بە جۆرێک ئاشق و شەیدای دەبێت کە دەگاتە پلەی شێتی. یونگ دەڵێت ژنانی جوان و پەری روخسار زیاتر هاتنەدەرەوە و خۆبەردانەوەی سروشتە مێینەکەی ناو پیاو دەجوڵێنن، بە جۆرێک پیاو هەموو شتێکی ئەفسوناوی دەخاتە پاڵی ئەم ژنانە و لەبارەیانەوە هەموو جۆرە خەوێک دەبینێت. یونگ دەڵێت ئانیما لایەنی باش و مۆسبەتیشی هەیە و دەتوانێت پیاو بەرز کاتەوە و بیگەیه‌نێتە کەماڵ، لە زۆر چیرۆکی رۆمانتیکدا بیستوومانە کە شازادێک بۆ رزگارکردنی دڵدارەکەی لە کۆشکێکدا کە دەوری بە تەلیسم و جادوو گیراوە، دەچێت و شەڕ دەکات و دواتر بە ماچێک دڵدارەکەی زیندوو دەکاتەوە و رزگاری دەکات، لەم جۆرە چیرۆکانەدا دڵدارەکە دەبێتە سەمبول و رەمزی ئانیما و سروشتە ژنانەکەی پیاو و شەڕکردن لەگەڵ جادوو و ئەژدەها دەبێتە رەمزی ئەوە کە پیاو دەبێت بۆ گەیشتن بە رەهەند و لایەنە باشەکەی ئانیما ڕەنجی زۆر بکێشێت.
ئانیما بەردەوام هەوڵی ئەوە دەدات کە پیاو هان بدات بۆ ئەوەی کەسایەتیی خۆی زیاتر بناسێت و گەر بێت و پیاویش ئەم پەیامانە بخوێنێتەوە، ئەوا ئانیما دەبێت بە پردێک لەنێوان ئێگۆ و خۆیدا، پیاوی وا هەیە دەتوانێت گرنگی بدات بە پەیامەکان و ئەمەش وا دەکات ئانیما لایەنە باشەکەی خۆی لە رێگای کاری هونەری و ئەدەبی و مۆسیقا و نەقاشی… پیشان بدات.
ئانیمۆس یان سروشتی پیاوانە، وەک ئانیما یەکێکی تر لە گرنگترین ڕەگەزەکانە لای یونگ، ئانیمۆس یان سروشتی پیاوانە لە ژناندا وێنای پیاوێکی تایبەت نییە، بەڵکوو رۆحی پیاوانەی ژنە کە لەژێر کاریگەریی باوکدا شێوەی خۆی دەگرێت، گەر بێت و کەسێک نەتوانێت پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ باوکی هەبێت، ئانیمۆس لایەنە خراپەکەی خۆی زاڵ دەکات بەسەریدا. ئانیمۆس بە پێچەوانەی ئانیماوە کەمتر وەک فانتازیا سێکسییەکان خۆی نیشان دەدات، ژنێک کە دیلی لایەنە خراپەکەی ئانیمۆس بێت دەیەوێت بەردەوام خۆشیان بوێت و ئاشقی بن، بەڵام هەست دەکات ئەوەی بۆ ناڕەخسێت و خۆشیان ناوێت، بۆیە لە هەندێک ژندا گەر ئەم لایەنە خراپەی ئانیمۆس زۆر زاڵ ببێت، ئەو ژنە رەنگە نەتوانێت لە هاوسەرگیریدا سەرکەوتوو بێت یان بەردەوام هەست بە پووچی و نەبوونی ئارامی دەکات و هەستەکانی فەلەج دەبن و دەمرن.
لە دواجاردا دەتوانین بڵێین یونگ پێیوایە لەنێوان ئانیما یان ئانیمۆس لەگەڵ ئیگۆی مرۆڤ خۆیدا، ئەوندە پارادۆکس و جیاوازی هەیە کە دەبێتە هۆی بەرهەمهێنانی وزە، گەر بێت ئەم وزەیەش کۆنترۆڵ نەکرێت و ناهوشیارانە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت، زۆری وزەی نەگەتیڤ دەبێتە هۆی وێرانیی دەروون و ئەفسوردەگی و غەمۆکی زۆر، بەڵام گەر بە هۆشیارییەوە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت و کۆنترۆڵ بکرێت، ئەوا دەتوانین لەم وزەیە کەڵک وەربگرین. بە پێچەوانەی فرۆیدەوە کە پێیوابوو پارادۆکسە دەروونییەکان دەبنە هۆی نائارامی و پەشێوی و ئەمەش قەت چارەسەری بۆ نییە و بۆ هەمیشە لەگەڵ مرۆڤدا دەمێننەوە، یونگ پێیوایە مرۆڤ دەتوانێت لە قۆناغێکی باڵای هۆشیاریدا، ئەم جۆرە پارادۆکسانە ئاشت بکاتەوە و بیانگۆڕێت بۆ هێزی پۆزەتیڤ..
تا ئێرە باسی ئەم تیۆرەمان کرد لای گۆستاڤ یۆنگ
لەدوای یۆنگ یەکێکی تر لەو دەرونشیکارانەی کە لەیەر ئەم تیۆرە نوسیویەتی دەرونشیکاری (ئەمریکی) رابەرد بلای یە کە لە کتێبەکەیدا بەناوی مرد مرد باس لە ئانیماو ئانیمۆس کردوە لەم دەیەیەی خۆمانا واتە لەسەردەمی مۆدێرنەیا و ئەو گۆڕان کاریانەی بەسەر ئەم تیۆرەیا هاتوە .
لێرەدا رابەرد بلاین باس ئەوە ئەکا کە ئانیما و ئانیمۆس بۆ مرۆوی هاو سەردەمی هەر ئەو وێنە ژن یا وێنە پیاویەکەی ناخی نیە بە مانایەکی تر مرۆوی ئێسا ئاشقی وێنە ژن یا پیاویەکەی خودی خۆی نابێ یا تەنها یەک وێنەی ژنیەتی یاخود پیاویەتی خودی خۆی نابێ بەڵکو ئانیما یا ئاینمۆس لە یەک وێنەی ژنیەتی یا پیاوەتی خودی گۆڕاوە بۆ چەندین وێنەی ناوەکی . لای رابرد مرۆی ئێسا یا ئانیما و ئاینمۆس ی مرۆی ئێسا بریتیە لە (پارە سەیارە جلوبەرگ میکیاج جوانکاری ڕوخسار گەورەو سایزی ئالەتی سێکسی جۆری کار ماڵ )وە هەمو ئەو شتانەی کە هاتونەتە سەر ژیانی مرۆو لە ئێستایا . کەوایە مۆدێرنە تەنها کاری گەری لەسەر جۆری ژیان دەرەوەی سوژە نەکردووە بەڵکو کار لەسەر ناخو نائاگای مرۆڤ ئەکا .حەتمەن کاری گەریەکی سلبی خراپ

ئەم بابەتە لە ئەکاونتی بەرێز : "حەمە حەیدەر" وەرگیراوە

Comments

Popular posts from this blog

تیۆری کەسایەتی کارل گۆستاف یۆنگ

مانای ژیان - ڤیکتۆر فرانکل