مانا بەخشین بە ژیان - ڤیکتۆر فرانکل



\
"ڤیکتۆر فرانکل" دەروونزانی ماناگەر بۆ مانا بەخشین بە ژیان سێ رێگا پێشنیاز دەکات:
۱- ئەگەر مرۆڤ شتێک دابهێنیت، دەکرێت ژیانی مانایەکی هەبێت. (لێرەدا مرۆڤ لە خۆیی دەپرسێت : من لە پێناو چیدا زیندووم؟)
۲- مرۆڤ مانا لە شێوەی ئەزموونکردنی ژیان یان خۆشویستنی کەسێک دەبینێت. (لێرەدا مرۆڤ لە خۆیی دەپرسیت: من لە پێناو چ کەسێکدا زنیدووم)
۳- مرۆڤ مانا لە ناوجەرگەی کێشە گەورەکان دەدۆزێتەوە، تیروانینی خۆمان بەنسبەت ئازار دیاریدەکەین.
لەو شوێنەدا کە ئێمە لەگەڵ چارەنووسێکی حەتمی رووبەروو دەبینەوە (نەخۆشیەکی بێ چارەسەر، مردنی ئازیزێک، دۆخێکی نا ئومێدکەر...)
لێرەدایە کە واتایەک دەدەین بە ژیان. ( لێرەدا مرۆڤ لە خۆیی دەپرسێت: بۆچی تێروانێکی پۆزەتیڤم نەبێت لەبەرامبەر چارەنووسێکی حەتمی و نەگۆردا.)
ڤیکتۆر فرانکل باوەری وایە کە رێک لەو شوێنەی کە ئێمە لەگەڵ دۆخێک ڕووبەڕوو دەبینەوە کە بەهیچ جۆرێک ناتوانین بیگۆرین. چاوەرواندەکرێت کە خۆمان بگۆرێین، پێبگەین و گەورەبین و لە خۆمان زیاتر بڕۆین.
گۆردن ئاڵپۆرت لە پێشەکی پەرتووکی "گەرانی مرۆڤ بەدوای مانا"دا دەنووسێت:
"بۆ ئەوەی بژی دەبیت ئازار بکێشی، لەپێناو مانەوەدا دەبێت مانایەک لە ئازاردا بدۆزینەوە. ئەگەر لێرەدا مەبەستێک هەبێت لە ژیان. دەبێت مەبەستێک لە ئازار و مردندانیشدا هەبێت.
بەڵام هیچ کەس ناتوانێت بە کەسانی تر بڵێت ئەو مەبەستە چیە، هەرکەس دەبێت خۆیی ئەو مەبەستە بدۆزێتەوە، دەبێت قبوڵی ئەو بەرپرسیاریەتیە بکات کە وەڵامەکانی بۆی دیاریی دەکەن ، ئەگەر سەرکەتووبوو، لە گەشەکردن بەردەوام دەبێت سەرباری هەموو ڕق و کیەنەیەک. وەفرانکل تەبایە لەگەڵ ئەم گوتەی نیتشە کە دەڵێت "ئەوەی هۆیەکی هەبێت لە ژیانیدا دەتوانێ هەرچۆنێکبێت بەرگەبگرێت".

Comments

Popular posts from this blog

تیۆری کەسایەتی کارل گۆستاف یۆنگ

ئەنیما و ئەنیمۆس-ی مۆدێرن ...

مانای ژیان - ڤیکتۆر فرانکل