تیۆری کەسایەتی کارل گۆستاف یۆنگ



تێروانینی "کارڵ گۆستاڤ یۆنگ" لەسەر درووست بوونی کەسایەتی مرۆڤ و سرووشتی مرۆڤ

( ژیانم هەمووی بریتی یە لە چیرۆکی بە دیهێنانی خود بۆ نەست ، هەموو شتێک لە نەست دا هەوڵدەدات بۆ ئەوەی ببێتە شتێکی دیار و کەسایەتیش هەوڵدەدات بۆ ئەوەی بەدەربکەووێت لە بارودۆخی نەست دا )

یۆنگ سەرەتا یەکێک بوو لە هەرە هاۆرێ خۆشەویست و نزیکەکانی فرۆید ، کە تا جیابوونەوەی لە ساڵی (١٩١٤) لە فرۆید ، فرۆید وەک جێگرەوەی روحی خۆی تەماشای دەکرد ، بەڵام لە دوای ئەو مێژووەوە لە فرۆید لایداو تیورێکی نوێ ی لە بارەی کەسایەتیەوە داهێنا کە ناسراوە بە (دەروونزانی شیتڵکاری ) چونکە ئەم تیورە لە بنەرەتدا تێورێکە لە شیتەڵکاری دەروونی بە هۆی جەختکردنەوەی زۆری لەسەر پرۆسە (نەستیەکان) . بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەم تیوەر جیادەبێتەوە لە تێوەرکەی فرۆید لە سێ لایەنی دەیارەوە کە ئەمانەن .

١ - رۆڵی سێکس : یۆنگ پێناسەکەی فرۆیدی بۆ (لیبیدۆ) واتە وزەی دەروونی فراونتر کرد ئەوەش لە رێگای سەرلەنوێ پیناسەکردنیەوە بەوەی بریتیە لە ( هێزێکی دەروونی سێکسیش دەگرێتە خۆی بەڵام بە سێکسەوە رەنگ رێژ نەکراوە)

٢ - ئاراستەی ئەو هێزەی کە کاریگەرەی لەسەر کەسایەتی : فرۆید لەو براوایدا کە کەسایەتی درووست دەبێت بە کاریگەری بارودۆخ و شارەزایی و رووداوەکانی رابردوو بە تایبەتی پێنج ساڵی یەکەمی تەمەنی ، بەڵام یۆنگ لەو باوەرەدایا کە ئیمە کەسایتمان درووست دەبێت بە کاریگەری داهاتوو ، وەک چۆن کارتێکراویشە بە رابردوو ، بۆیە دەڵێت بە ئەندازەی هۆکارەکان ئامانجەکانیش مرۆڤەکان دەجوڵین ، بەم شێوەیە یۆنگ هەڵسا بە کۆکردنەوەی هەریەک لە هۆکار(رابردوو) و ئامانج (داهاتوو) لە راڤەکردنی لە رفتاری ئیستادا .
یۆنگ لەو باوەرەدایا کە تاک تەنها کارتێکراو نی یە بەو شتانەی کە لە رابردوو روویانداوە ، بەڵکو کاریگەرە بەو شتانەش کە حەزیان پێدەکات و دەیەوێت لە داهاتوو دا ئانجامیان بدات ، بەم شێوەیە یۆنگ جیا دەبێتەوە لە فرۆید بە روانگەی بۆ داهاتوو ، وە گرنگی ئامانج یا مەبەستەکان لە گەشەی بەردەوامی کەسایەتی و پێشکەوتنی تا گەیشتن بە (الکمال) یا بەواتایکی دی رابردوو وەک واقیعیک و داهاتووش وەک هیوایەک کە دەکرێت بە دیبهێنرێ بەشداری دەکەن لە دیاریکردنی رفتاری ئیستای تاک دا .

٣- نەست : یۆنگ زیاتر لە فرۆید جەختی لەو چەمکە کردۆتەوە ، رەهەندی زیاتر بۆ پێکهاتەکانی زیاتر کرد وەک ئەو ئەزموونانەی بە میرات لە مرۆڤایەتیەوە وەک جۆر بۆمان بەجێ ماون لەوانە ئەوانەی لە رابردووی ئاژەڵیانەشی ماونەوتەوە ، هەروەک چۆن فرۆید پێیوابوو کە مرۆڤ دەکەوێتە ژێر کاریگەری ئەزموونە سەرەتاییەکانی رابردووەوە ، یۆنگ یۆنگ ئەم چەمکی نەستی کۆی بە خاڵی ناوەند لە تیورەکەی خۆی لەسەر سیستەمی کەسێتی دانا ، لە ئەنجامی ئەوەدا ئەوەدا مێژووە سەرەتاییەکان و ئەفسانە و هێما و ئاین رۆڵی گەورەیان لە تێروانینی یۆنگ بۆ سرووشتی مرۆڤ بینیوە .

پێکهاتەی کەسایەتی لای یۆنگ

بەبراوی یۆنگ کەسایەتی لە چەند سیستەمێکی جیا ، بەڵام پەیوەست بەیەک پێک هاتووە ، گرنگترینی ئەم سیستەمانە بریتین ( من ، نائاگایی کەسی ، گرێکان ، نائاگایی گشتی ، ئارکی تایپەکان ، پێرسونا ، ئەنیما ، ئەنیمۆس ، سێبەر ، جگە لە سیستەمە بەیەک پەیوەستەکان چەندین سیفەتی تری وەک تێروانینەکان ، دەرەکی گەرایی ، پرۆسە فیکریەکان ، هەست و پەیبردنیش لە تێۆریەکەی یۆنگ دا چەمکی (خود) سنوری سەرکی تەواوی کەسایەتیە .

من : کە بریتی یە هەست و ئیدراکی تاک بۆ خودی خۆی و بەرپرسیاریشە لە بەردەوامبوونی هەستمان بۆ ناسنامەی خود

نائاگایی کەسی : بریتی یە لە کۆگایەک بۆ هەموو ئەو شارەزایانەی کە تاک پێدا تێپەربووە بە درێژایی تەمەن ، کە چەپاندویەتی یا لە بیری نەماوە کە لە شێوەی گروپ کۆدەبێتەوە و ناوە دەبرێن بە (گرێی دەروونی )
گرێ بریتی یە لە کۆمەڵەیەکی پێک هاتوو و رێکخراوە لە هەستەکان ، بیرەکان پەی بردنەکان و یادەوەریەکان کە (نائاگایی کەسی ) دا جێگیرن ، هەرگرێ یەک کرۆک یان ناوکێکی سەنتەری هەیە هزری راکێشانی ئەم ناوکە ئەبێتە هۆی ئەوەی ئەزموونەکانی تر بە دەووری دا کۆببنەوە ، گرێ ، لەوانەیە خۆ بەریۆەبەر و ئازاد بێت و تەواوی کەسایەتی تاکەکە بگرێتە دەست ، ئەگەر بەم شێوەیە رووبدات ، کەسەکە تەواوی بوونی خۆی لە خزمەتی تێرکردنی گرێ کەدا دابنێت

نائاگایی گشتی : کە بریتی لە کۆگایەک بۆ هەموو شارەزاییەکانی مرۆڤایەتی کە گوازراوەتەوە بۆ هەریەکێک لە ئێمە و بریتی یە لە فەرهەنگی تەواوی هەموو شارەزایەکانی کە پێشکەوتنی جیادەکاتەوە و بەردەوام دووبارە دەبێتەوە لە هزری هەر هەموو مرۆڤێک داو لە هەموو نەوەکانیش دا ، کەواتە رابردووی دووری مرۆڤایەتی دەبێتە بنەمای یەکەم بۆ دەروونی تاک ئاراستەی رافتاری دەکات وە کاریگەریشی دەبێت لەسەری ، ئەوەی جێگای ئاماژە بۆ کردنە ئەوەیە کە ئەم شارەزایانە راستوخۆ ناگوازرێنەوە بۆ هەریەکێک لە ئێمە بۆ نموونە ترس لە مار ، ئێمە ئامادەی بۆ ترس لە مار وەردەگرین و ئامادەین بە شێوەیەک رەفتار بکەین کە هەمان ئەو شێوازە یا ئەو رێگایەیە کە کەسانی دی گرتویانەتە بەر . حەقیقەتی ئامادەیمان پشت دەبەستێت بەو تاقیکردنەوە یا شارەزایە تایبەتیانەی کە کەسانی پێدا تێپەربوون یا بەرەنگاریبوونەتەوە ، کەواتە خەڵکی بە گشتی بەپێ روانگەی یۆنگ دووچاری هەمان ئەو تاقیکردنەوانە دەبنەوە کە بە درێژایی مێژوو مرۆڤایەتی پێدا تێپەربووە ، وەک تاقیکردنەوەی لە دایک بوون ترس تۆقین لە نادیار و تاریکی پەرستنی دەسەڵات و پێگەیی کۆمەڵایەتی ، پەرستنی خوداوەند و هێماکانی ، و ترس لەشەر ، گەردونیەتی ئەم تاقیکردنەوانە بە درێژایی نەوەکان کاریگەری و شوێن پەنجەی خۆی جێدەهێڵی لەسەر هەموو تاکێک لە دوای لە دایکبوونەوە ، کۆی پێکهاتەکانی گشتی گرۆپێک لە سیستەم درووست دەکەن کە ناو دەبرێت بە (جۆرە سەرتاییەکان) یا پێکهاتە رەسنەکان لەسەر بنەمای ئەوان شتی هاوشێوەی دی درووست دەبن لە نگترین پێکهاتە رەسەنەکان کە رۆڵی کاریگەریان هەیە لەسەر کەسایەتی .

پرسونا (دەمامک) : بریتی یە لە دەموچاوێک یان ماسکێک کە هەر تاکێک لە پەیوەندی لەگەڵ پێوەرە کۆمەڵایەتی یەکان ، کەلتووری نەریتی و لەگەڵ ئەوەشدا بە مەبەستی وەڵام دانەوە بە پێداویستیەکانی ئارکی تایپی دەروونی خۆی ئەی خاتە سەر دەم و چاوی ، پرسونا ، لە راستیدا رۆڵێکە کە کۆمەڵگا ئەی بەخشێت بە تاک و چاوەرێی بینین و نمایشکردنی لێی هەیە ، ئامانج لە بەکارهێنانی ئەم دەمامکە لە راستیدا کاریگەری خستنە سەر ئەوانی تر و تا ئەندازەیەک ، بەڵام ، نە وەک پێوەیست بوونێک ، داپۆشینی سروشت و ماهیەتی راستەقینە دەروونی کەسەکە ، بە زمانێکی تر پرسونا لە بەرامبەر کەسێتیە تایبەتیەکەی ، تاکەکەدا جێگیرە و ئەوە کەسێتی کۆمەڵایەتی تاکەکەیە کە خودی ئەو ئەیبەخشێت بە کۆماڵگا ئەگەر (من) لەگەڵ پرسونا وەیەک سازی ئەنجام بدات ، تاک لە هەست و سۆزە دەروونی و واقعیەکان خۆی کەمتر لە رۆڵێک کە ئەی گێرێت ئاگادار ئەبێتەوە ، هەرچەندە ئەم رەوەندە توندتر بێت بێگانەی و نامۆیی کەسەکە لە خۆی توندتر ئەبێت تا ئەو شوێنەی کە ئەگەری هەیە ئازادی و سەربەخۆیی خۆی لە دەست بدات و بە دژایەتی کەرێکی ژینگەکەی خۆی بگۆرێت ، ئەم ئارکی تایپەش لە ئەزموونە نەژادەکانەوە سەرچاوە ئەگرێت ، لە ئەزموونە رازی کەرەکان ، پرسونا لە تیۆریەکەی یۆنگ تا سنورێک هاوشێوەی چەمکی (منی باڵا) یە لە تیۆریەکەی فرۆید .

ئانیما و ئانیمۆس : زانست سەلماندویەتی کە مرۆڤ لە بنەچەدا بوونەوەرێکی دوو رەگەزی یە لە رووی فیزیۆلۆژیک ، هێزە پیاوینیەکان و ژنانیەکان لە هەردوو رەگەزدا (نێر و مێ )دەرئەدرێت ، لە روانگەی دەروونیشەوە تایبەتمەندیەکانی پیاو و ژن لە هەردوو رەگەزدا بوونیان هەیە ، یۆنگ ، لەو باوەرەدا بوو کە لایەنی ژنانەی کەسایەتی پیاو و لایەنی پیاوەتی کەسایەتی ژن ، پەیوەستە بە ئارکی تایپیەکانەوە ، ئارکی تایپی ژنان لە پیاو پێ ئەوترێت (ئانیما) و ئارکی تایپی پیاوان لە ژنان (ئانیمۆس) ی پێ ئەوترێت ، ئەگەرچی ئەم ئەرکی تایپانە لەوانیە بکەونە ژێر کاریگەری کرۆمۆسۆمەکان و رژێنە رەگەزیەکان بەڵام لە راستیدا بەرهەمی ئەزموونی نەژادی ژیانی ژنان و پیاوانە لەگەڵ یەکتری بە درێژایی سەدە تێپەریوەکانە ، بە دەربرینێکی تر کاریگەری هاوژیانی پیاوان و ژنانە ، وای کردووە کە تایبەتمەندی ژنانە لە پیاو ، پیاوانە لە ژنان بەدی بکرێ ، ئەم ئارکی تایپانە ئەبنە هۆی ئەوەی کە رەگەزێک تایبەتمەندیەکانی رەگەزەکەی تر پیشان بدات ، ئەبێتە هۆی ئەوەی کە هەر رەگەزێک سیفەتەکانی رەگەزی بەرامبەری بناسێت و پەییان پێ ببات .

سێبەر : ئارکی تایپی سێبەر ئەو رەمەکانە لە خۆ ئەگرێت کە مرۆڤ لە ماوەی پەرەسەندنی سروشتی خۆی ، لەو جۆرە ئاژەڵە لە خۆ نزمترەکانی بە دەستی هێناوە بۆماوەتەوە ، لەبەر ئەمە ، سێبەر ، لایەنی ئاژەڵێتی سروشتی مرۆڤ پیشان ئەدات ، سێبەر وەک ئارکی تایپێک ، بەرپرسیاری خستنە رووی بونیادی خوازیاریە گوناهاویەکانی مرۆڤە ، لەگەڵ ئەوەشدا بەرپرسیاری درووست بوون و دەرکەوتنی رفتارە نا پەسەندەکانی بیرەکان و خواست و هەستە نەخوازراوە کۆمەڵایەتیەکانە ، ئەم خوازیاریانە لەوانەیە بە هۆی (پرسونا) وە بە نادیاری بمێننەوە ، یان ئەوەی کە سەرکوت ئەکرێن ، و ئەنێرێت بۆ نائاگایی کەسەکە سێبەر هاومانانی (ئەو) لە تیۆری فرۆید

خود : یۆنگ لە نوسینە سەرەتاییەکانی خۆی (خود) ی لەگەڵ تەواوی کەسایەتی یان دەروونی هاومانا ئەزانی ، لەبەر ئەوە لە دوای خستنە رووی چەمکی نەژادی ئارکی تایپەکان و رۆڵیان لە کەسایەتی (خود) ی وەک شێوەی (یەکێتی سیفەتەکانی کەسایەتی) ناساندووە (خود) سەنتەر و سنوری کەسایەتیە کە تەواو سیستەم و تایبەتمەندیەکانی تر بەدەوری دا کۆئەبنەوە (خود) هێزێکە کە تەواوی سیستەمەکانی کەسایەتی پێکەوە ئەبەستێت و ئەیانپارێزێت و ئەبێتە هۆی (یەکێتی و جێگیری کەسایەتی و هاوسەنگی) گەیشتن بە خود ، واتە گەیشتنی کەسایەتی بە یەکێتی یەکی کامڵ ، وە ئەمەش ئامانجێکە کە هەموو مرۆڤایەتی بۆ گەیشتن پێی هەوڵ ئەدەن ، بەڵام زۆر بەکەمی دەستیان پێی ئەگات (خود) یش وەکو تەواوی ئارکی تایپەکانی تر ، پاڵنەرێکە بۆ رەفتاری مرۆڤ و هۆی ئەو هەوڵی گەیشتن بە (یەکێتی) ، تەواوتی و کامڵ بوونی کەسایەتی ، بە تایبەتی لە رێگەی شێوە ئایدۆلۆژیاکانەوە ئەبێت .

روانگەکان ، ئاراستەکان :

یۆنگ لە کەسایەتی مرۆڤ و هزری تێروانین و شێوازی دەربرینی دیاری کردووە ، یەکێک دەرکی گەرایە ، ئەوی تر ناوەکی گەرایە ، تێروانینی دەرکی گەرایی مرۆڤ بە ئاراستی دنیای بینراو ، دەرکی هان ئەدات لە کاتێکدا کە تێروانینی دەروون گەرایانە ئەو لە دنیای ناوەوەی خۆی ئاگادار ئەکاتەوە ، ئەم دوو تێروانینە ، لە هەموو کەسێکدا بوونیان هەیە ، بەڵام بە شێوەیەکی ئاسایی یەکێکیان ئاگایانە و دەسەڵاتدارە و ئەوی تریان نا ئاگایانە ژێرخراوە .

کاردانەوەکان :

بەبروای یۆنگ لە مرۆڤدا (چوار) پرۆسەی یان چالاکی بنەمایی یان کاردانەوەی بنەرەتی دەروونی بوونیان هەیە کە بریتین لە (بیرکردنەوە ، هەستکردن ، پەی ببردن ، ئیلهام ) ، بیرکردنەوە ، لە گروپی چالاکیە مەعریفەکانە ، بە یارمەتی بیرکردنەوە مرۆڤ هەوڵ ئەدات خۆی و دنیاکەی خۆی بناسێت ، هەست کردن بریتی لە هەڵسەنگاندن یان دانانی بەها بۆ بابەتە جیاوازەکانی وەکو ( باش و خراپ ) زانینی شتەکان ، چالاکی هەستی بریتی لە ئەزموونێکی دەروونی هەست و سۆزی وەکو ئازا ، تورەیی ، خەم شادی عەشق ، پەی بردن بریتی لە تێگەێشتنی واقیعتەکان ، ئیلهام ، پەی بردنی نائاگایەکانەیە ، کەسەکە بە یارمەتی ئیلهام ئەرواتە ئەو لای راستیەکان و هەوڵ ئەدات دەستی بە دنیایی نائاگایی خۆی بگات ، هەتا بگاتە قوڵی ماهیەتی دەروونی و واقیعتەکانی ، یۆنگ لەو بروایە دا بوو کە ئەم چوار پرۆسیە ، لە پەیوەندی لەگەڵ یەکتری دا ، کۆمەڵێکی پێکەوە بەستراو درووست ئەکەن ، پەی بردن ، ئەوەی کە هەیە دیاری ئەکات ، بیرکردنەوە مانایی پێ ئەبخشێت ، هەست کردن بەهاکەی دیاری ئەکات و ئیلهامیش کانگایی (سەرچاوە) و ئامانجی بابەتەکە روون ئەکاتەوە .

روانگەی یۆنگ بۆ سروشتی مرۆڤایەتی

یۆنگ وێنەیەکی گەشبینتر لە فرۆیدمان پێ دەبەخشێ ، بەڵام کەمتر گەشبینە بەبەراورد لەگەڵ تیۆرستە دەروونیە کۆمەڵایەتیەکان ، روانگەی گەشبینی لەسەر سروشتی مرۆڤایەتی لای یۆنگ بە دیار دەکەوێت لە چونیدا بۆ گەشەسەندن ، کەواتە تاک لە روانگەی یۆنگەوە دەتوانین بڵین بۆ داهاتوو هەنگاو دەنێت ، گەش و گۆران و پێشکەوتن لە قۆناغى منداڵی دا ناوەستێ وەک فرۆید بۆی دەچێت بەڵکو پرۆسەیەکی بەردەوامە ، لەلای یۆنگ تاک ئاواتی هەیە بۆ ئەوەی باشتر بێت .

نووسینی: دیوان محمە


www.facebook.com/diwanmahamad/

Comments

Popular posts from this blog

ئەنیما و ئەنیمۆس-ی مۆدێرن ...

مانای ژیان - ڤیکتۆر فرانکل