تێروانینی ئەلفرێد ئەدلر دەربارەی درووست بوونی کەسایەتی مرۆڤ


(مرۆڤ بە سرووشتی خۆی شەرخواز نیە ، ئەگەر هەڵەکانی هەرچەندە بن ، ئەوا بە هۆی تیگەیشتنی هەڵەکانییەتی لە ژیان و پێویستە بەو هۆیانەوە نە چەوسێتەوە ، مرۆڤ توانای گۆرانی لە لا هەیە ، رابردوو رۆیشت و ناگەرێتەوە ، هەر بۆیە تاک ئازادە و پێویستە بە خۆشی بژی)
کاری ئەدلر بە یەکەم لادانی گرنگ لە دەروونشیکاری دەزانرێ ، ئەدلر تێگەیشتنێکی دیکەی بۆ سرووشتی مرۆڤ دارشتەوە و تێدا مرۆڤی وەک قوربانی و غەریزە و ململانێ نەزانیوە و پێیوایە مەحکومی هێزە بایۆلۆژی ئەزموونەکانی منداڵی نین .
شێوازی ئەدلر بە (دەروونزانی تاک) ناسرا لەبەر ئەوەی بایەخی بە تایبەتمەندییەکانی تاکایەتی هەر کەسێک دەدا گشتییبوون و بە جیهانیبوونی پاڵنەرە بایۆلۆژییەکانی کە (فرۆید) خستبوویە پاڵمان رەتکردەوە ، تاک لە تێروانینی ئەدلەردا مرۆڤ بوونەوەرێکی کۆمەڵایەتە نەک بایۆلۆژی و کەسایەتییەکەی لەلایەن ژینگەی کۆمەڵایەتی کارلێکی لەگەڵ ئەو ژینگەی درووست نەک پێداویستییە بایۆلۆژی و هەوڵە بەردەوامەکانمان بۆ تێرکردنیان درووستی نەکردووە .

پاڵنەری رفتاری مرۆڤ لە روانگەی ئادلر

- ئادلر سەرتا غەریزەی سێکسی بە پاڵنەری رفتاری مرۆڤ دەزانی
- پاشان ئەو بۆ چۆنەی گۆری و پێ وابوو پاڵنەری رەفتاری مرۆڤ شەرخوازیە
- دوای ماوەیەک لەو بۆ چونەش پاشگەز بوتەوە پێ وابوە هێز خۆازی گرنگترین پاڵنەری رفتاری مرۆڤە
- لە کۆتاییدا هۆگری بە باشتربوون بە پاڵنەری راستەقینەی رفتاری تاک زانی

ئەدلر لە بایەخی سێکسی کەمکردوە ، فاکتەری گرنگ لە کەسایتمان (هەستە نەک نەست کە سەنتەر و دڵی کەسایتیە ) ئەدلر کۆمەڵێک چەمکی بنچینەی بەکارهێنا کە لایەنی گرنگی لە تێورەکەیدا لێک دەدایەوە وەک (هەست بەکەمیکردن) ئەدلر باوەری وابوو کە هەست بەکەمیکردن هەستێکی گشتیە لای هەموو تاکەکان ئامادەیە و وەک هێزێکی کاریگەر لە رفتاردا گرنگی زۆری هەیە دەڵی (بۆ ئەوەی ببی بە مرۆڤ دەبێ هەست بە کەمی بکەی) هەست بەکەمیکردن حاڵەتێکی گشتیە لای هەموو کەسێک هەیە بەڵکو پێ وابووە هەست بەکەمیکردن سەرچاوەی هەر هەوڵ و تێکۆشانێکی مرۆڤە ، هەر پێشکەوتن و گەشەکردنێکی تاک لە هەوڵەکانی بۆ قەربووکردنەوەی کەمووکوریەکانی لە هەست بەکەمیکردنەوە سەرهەڵدەدات ئینجا ئەم هەست کردنە بەکەمیانە راستەقینە بن یاخوود خەیاڵ .
تاک لە درێژەی ژیانی خۆیدا پێداویستییەکانی پاڵی پێوە دەنێن بۆ ئەوەی بەسەر ئەو هەست بەکەمیەدا زاڵ بێ تێبکۆشی لە پیناوی وەدیهێنانی ئاستێکی بەرزتر ، ئادلر دەڵی ناکری خۆمان لە هەست بەکەمی کردن لا بدەین بگرە زۆر زەروورە هەر وەک دەڵی پاڵنەری سەرەکیی تێکۆشان و گەشە و پێشکەوتن و سەرکەوتن فەراهەم دەکات ، نە توانین زاڵبوون بەسەر ئەم هەستەدا ئەم هەستە زیاد دەکات و چریدەکاتەوە دەیکات بە (بە گرێ هەست کردن بەکەمی )
ئادلر پێ وایە گرێ هەست بەکەمیکردن لە سێ رێگەوە سەر هەڵدەدات

- بە هۆی کەمووکوری جەستی
- نازداربەخێوکردنی منداڵ
- فەرامۆشکردن و پشتگوێخستنی منداڵ

شێوازی ژیان لای ئەدلر

مرۆڤایەتی تاکە ئامانجێکی کۆتایی هەیە ئەویش باڵابوون کەماڵە بەڵام بەڵام زۆر جۆرە رفتاری تر هەن لە رێگایانەوە تاک تێدەکۆشێ بۆ گەیشتن بەو ئامانجە ، هەریەک لە ئێمە بە رێگە و شێوازی جیا جیا تەعبیر لە هەوڵدانی بۆ گەیشتن بەو باڵابووندەکا ، هەریەک لە ئێمە جۆرێک یا ستایلێکی تایبەت بە خۆی پێکدەهێنێت لە خەسڵەت و رفتار و داب و نەریت بۆ گەیشتن بەو ئامنجە (شیوازی ژیان ) شێوازی ژیان لە رێگەی مامەڵەی دایک و باوکەوە لەگەڵ منداڵ پەیدا دەبێت لە ساڵانی سەرەتای تەمەنی و ئەو شێوازە لە چوار یا پینج ساڵیدا گەڵاڵە دەبێ و دواتر گۆرینی زۆر بە زەحمەت دەبێ ، شێوازی ژیان دەبێت بە چوار چێوەیەک دواتر تاک لە رفتارەکانی بۆی دەگەرێتەوە ، ئادلر باوەری بە بوونی ئیرادە هەیە لای تاک کە رێگە دەدا هەریەک لە ئێمە شێوازی ژیانی خۆی دابهێنی کە زیاتر لەگەڵ خۆی دەگونجی ، لەگەڵ تواناکانی .

تێگەیشتنی ئەدلر بۆ سرووشتی مرۆڤ
ئەدلر وێنەیەکی گەشبین جوان بۆ سروشتی مرۆڤ دەکێشی ، ئەو هەستەمان دەداتی کە ئێمە خۆمان لا گرنگ بێ و توانای گەشەکردنی هزریمان هەیە و دەتوانین ئایندەی خۆمان پیش بخەین ، لە جیاتی ئەوەی بکەوینە ژیر کاریگەری هێزە سیکسی زانیارییەکانی قوناغی منداڵی ، ئەدلر پی وایە هەر تاکێک لای خۆیەوە تایبەتمەندی خۆی هەیە و هوشیارە ، گەشبینە بە ئایندەی خۆی و گەشەی کۆمەڵایەتی خۆی ...

نووسینی: دیوان محمە


www.facebook.com/diwanmahamad/


Comments

Popular posts from this blog

تیۆری کەسایەتی کارل گۆستاف یۆنگ

ئەنیما و ئەنیمۆس-ی مۆدێرن ...

مانای ژیان - ڤیکتۆر فرانکل