دە ئامۆژگاری خۆرایی کە دەبێت پارە بدەی بە سایکۆلۆجیستەکان تا پێت بڵێن
توێژینەوەکان
نیشانی دەدەن کە سایکۆلجیستەکان لە سویسرا لەو بوارەدا بەرزترین موچەیان هەیە. لەو
وڵاتەدا، ناوەندنی کرێیەکەیان دەگاتە
88،304 $ ، لەگەڵ ئەوەی ئەو ڕاسپارادانەی لە تایبەتمەندانی (اخصائی) گرانبەهاوە
دەستت دەکەوێت، جیاوازی نیە لەگەڵ ئەو ئامۆژگاریانەی کە دەتوانی لە وڵاتانی تربەدەستی
بێنی. ئەگەر تۆ پرسیار لەکەسێک بکەی کە دێتە دەر لە ئۆفیسی سایکۆلۆجیستێک، چی فێربووە.
لەوانەیە تۆ گوێبسیتی یەکێک لەو 10 وەڵامەی خوارەوە بیت، ئەوەش لەبەر ئەوەنیە کە ئەو
گرفتانەیان نیە، بە سادەیی ئەو وڵامانە گونجاون بۆ زۆرینەی خەڵکی، لەبەر ئەوە بۆچی
دەبێت پارەیەکی زۆربدەی، ئەگەر خۆت بتوانی
ئەو وڵامانە بدۆزییەوە کە پێویستە؟
10- زۆرینەی گرفتەکان لە تەمەنی منداڵیەوە دێت. تەنها لە باوانت
بنوارە.
رەفتاری
باوانت چۆن بووە؟ پاڵنەری رەفتارەکانی ئەوان چی بووە؟ گەلێک تیۆر هەیە کە روونی دەکاتەوە
بۆچی رەگی گرفتەکانمان لە منداڵیدایە. ئەگەر زانیت و تێگەیشتیت بۆچی باوانت ئەمە
یان ئەوەیان کردوە، تۆ دەتوانی بیانبەخشیت و هەنگاوێکی گەورە بنێی بەرەو قبوڵکردنی
خۆت بەو جۆرەی کەهەی.
9-گرفتەکانی تر لە ناوسەرتدان
دایالۆگی
ناوەکی هاوشێوەی " دەبوایە من بە شێوە جیاواز وەڵام بدەمەوە" یان "ئەو
کارەی کرد لەبەرئەوەی..." بەتەواوی بێ سودە. ئێمە ناتوانین رەفتاری کەسانی تر
ڕوونبکەینەوە: ئەوان لە کەشێکی جیاوازدا گەورەبوون و ئەزموونی تایبەتی خۆیان هەبووە
کە جیاوازە لەوەی تۆ، لەبەرئەوە کاتێک تۆ هەوڵدەدەی لە هۆکاری رەفتارەکانی کەسێکێ
تر تێبگەی بەم شێوازە یان ئەو شێوازە، تۆ ڕووبەڕووی گرفتگەلێک دەبیەوە کە خۆت
دروستت کردوە.
٨- زیاتر لە بارەی هەستەکانی خۆتەوە بدوێ و خەڵکانی تر هەڵمەسەنگێنە.
"ئازارم چەشت، بەهۆی ئەوەی بەرامبەرم ئەنجامتدا"
"چیم کردوە؟"
چۆن دەتوانین
خۆمان بپارێزین لە هەڵسەنگاندنی دۆخێک؟ کاتێک تۆ کەسێک تاوانبار دەکەی بە شتێک، ئەوان
هەوڵدەدەن کە پارێزگاری لە خۆیان بکەن. ئەگەر تۆ گوزارشت لە هەستەکانت بکەی، جانسێک دەدەی بەوان بۆ چارەسەری دۆخەکە، پاراستی شکۆی خۆیان یان دەرفەتێک بۆ روونکردنەوەی
بۆچوونی خۆیان.
7. زیاتر بایەخ بەخۆت بدە و کەمتر بایەخ بە هەڵسەنگاندنی کەسانی تر
بدە.
بەراورکردنی
خۆت بە کەسانی تر عادەتێکی خراپ و بێکەڵکە هەت بێت. وەک لە پێشووتردا گوتمان، هەموو
کەسێک زانیاری و سەرمایەگوزاری خۆی هەیە، وە شێوەی فیزیکی خۆیان هەروەها تایبەتمەندی
کەسایەتی، ئارەزوو، هەروەها دەسکەوتی خۆیان.
ئەگەر ئێمە لە بیرۆکەی کەسێکەوە سروش وەربگرین، ئەوە کارێکی باشە ـــــــ ئێمە ئارەزوو
ئامانجەکانمان دادەرێژین. بەڵام ئەگەر ژیانی کەسێک کۆپی بکەین، ژیانی خۆمان تێکدەشکێنین
کە دەبوایە چێژی لێوەربگرین.
6. هەڵاتن لە ناوچەی ئارامی خۆت.
ئەو ئامۆژگارییە
گرنگە بۆ هەموو لایەنەکانی ژیان. ئەگەر دەتەوێت مێردێک بدۆزیتەوە، چاوت بەخەڵک بکەوێت،
پیشەکەت بگۆری، یان چاوپێکەوتنی زۆری کار ئەنجام بدەی، سۆز و ئارەزووی خۆت بدۆزەوە،
شتێک بگرە کە بۆت گرنگە؛ هەموو ئەوەی تۆ پێویستە ئەنجامی بدەی جێهێشتنی ناوچەی ئارامی
خۆتە.
5. دانانی سنور و رێگەنەدان بە کەس بیبەزێنیت.
لە زۆری کەیسەکاندا،
نەخۆشی سایکۆلۆجیستەکان هەوڵدەدەن بگەنە چارەسەرێک لە کار و کاردانەوەکانیان لەگەڵ کەسانی تر،
هاوشێوەی ئەوەی کە لەلایەن خەسوویانەوە بێزار دەکرێن، یان لەلایەن مدیرێکی تورەوە،
یان منداڵانی هەرزەکاری بێزارکەرەوە، وە ئامۆژگاریەک کە دەدەرێت لەو جۆرە حاڵەتانەدا
دانانی سنورە بۆ لە %50 ئەو گرفتانەی چارەسەربوون، ئەگەر هەڵوێستی خراپی کەسێک بەرگەبگری، هیچ شتێک ناگۆریت،
بەڵام ئەگەر سنوری خۆت بپارێزی، بەلایەنی کەمەوە رکابەرەکەت رێزت دەگرێت.
4. هەموو رۆژێک ، هەنگاوێکی بچووک بنێ بەرەو پێشەوە.
خووێک لە
ماوەی بیست رۆژدا دروست دەبێت وە بە بیست رۆژیش
دەگاتە مێشکت، سایکۆلۆجیستەکان دەربارەی ئەو جۆرە کارانە لە ناو مێشکماندا
دەزانن و ئامۆژگاریمان دەکەن هەمیشە کە هەنگاوێک بەرەو پێشەوە بڕۆین،. ئەوە مانای ئەوەیە ئەگەر ناتوانی بەمێردەکەت بڵێی
"سوپاس" بۆ نمونە، هەموو رۆژێک هەموو کردەوە باشەکانی لە تیانووسێک تۆماربکە،
وە پاش سوپاسکردنی بۆ ئەو شتانە، دەبینی کە ئەو
ئەوەندە خراپ نیە.
3. بیر لەو ئەزموونە بکەوە کە بەدەستتهێناوە و سوپاسگوزاری ئەو دۆخەبە.
هەموو دۆخێکی
فشاراوی مانای ئەوەیە تۆ هاتوویە دەرەوە لە ناوچەی ئارامی خۆت.هەروەها مانای ئەوەشە
تۆ ئەزموونێکت نوێت بە دەستهێناوە کە یارمەتیت دەدات ئەوەت لەبیر بێت کە لە
داهاتوودا لە دۆخێکی لەو جۆرەدا گیرنەخۆی. ئەگەر دوا کەوتبیت لەکار پاداشتی ساڵانەکەت
وەرنەگرتووە،پەیوەندیە ڕاستەوخۆکە لێرەدا بە ئاشکرا دیارە. وە ئەگەر بتەوێت پەیوەندیەکی
باش دروستبکەی لەگەڵ خەڵکی، تۆ دەبێت بیر بکەیەوە دەربارەی هەمووشتێک هەتا تێبگەی
دەبێت جی بکەی و چۆن بتوانی گرفتەکان چارە بکەی.
2. لێگەرێ دۆخەکە تێپەرێ.
کاتێک هەوڵدەدەی
شتێک بگۆری، زیادەڕەوی تێدا مەکە، . ئەگەر هەندێک گرفتی تایبەتی خێزانیت هەبێت، وە
تۆ دەزانیت دەبێت چی گۆردرابێت، خۆت ئەوە .بگۆرە و رێگەمەدە ئەندامانی تری خێزانەکەت
ئەوە بۆ تۆ بکەن. وە هەروەها تۆ دەتوانی خۆت بگۆری و وە رێگە بدە ئەو دۆخە تێپەرێت
یان دەتوانی خێزانەکەت ناچار بکەی ئەوە بکەن کە تۆ دەتەوێت و یارمەتیدان بۆ مانەوەی
کەشێکی نائارام، هەڵبژاردنەکە بەدەست خۆتە.
1. مەبە بە ئازاردەر، هاورێ بە
دەبێت
ئاماددەیت هەبێت بۆ دداننان بە دۆڕان و قبوڵت بێت کە ناتوانیت کاریگەریت لەسەر هەموو
شتێک هەبێت. دووبارە و چەند جارە بیر لە شتەکان مەکەوە و وا سەیر مەکە ئەو کاتەی تۆ
لە کاردا بەسەری دەبەی بەفیرۆچووە. ئەگەر بۆ چەند ساتێک بوەستی، ئەوە مانای ئەوەیە
کە تۆ ئەزموونەکانی پێشووت بیردێتەوەو و ئاماددەی هەڵبژاردنی رێگایەکی ڕاست دەبی بۆ
جوڵەکردن تیایدا.
وەرگێرانی : کارمەند عەزیز
https://www.facebook.com/karmand.aziz
سەرچاوە:
https://brightside.me/inspiration-psychology/10-free-tips-that-you-pay-psychologists-to-tell-you-488210/
https://brightside.me/inspiration-psychology/10-free-tips-that-you-pay-psychologists-to-tell-you-488210/
Comments
Post a Comment