مانای ژیان - ڤیکتۆر فرانکل

Viktor Frankl and his second wife Eleonore, Photograph, Around 1948

من گومانم هەیە کە دکتۆرێک بتوانی وەڵامی ئەو پرسیارە بە دەربرینێکی گشتی بداتەوە، لەبەر ئەوەی مانای ژیان لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر، لە رۆژێکەوە بۆ رۆژێکی تر و لە کاتژمێرێکەوە بۆ کاتژمێرێکی تر جیاوازە، لەبەر ئەوە ئەوەی کە گرنگە بۆمان مانای ژیان بەشێوەیەکی گشتی نیە، بەڵکو ئەوەی گرنگە مانای تایبەتی کەسێکە لە ژیان لە کاتێکی دیاریکراو، پرسێکی گشتی لەو شێوەیەش وەک ئەوە وایە لە پاڵەوانێکی شەترەنج بپرسی "پێم بلێ بەرێز باشترین جولە لە یاری شەترەنج دا چیە ؟ "وەڵامەکەی بەسادەیی ئەوەیە کە باشترین جوولە یان هەتا جولەیەکی باشیش بەبێ ئەوەی پەیوەندی بە دۆخێکی دیاریکراوی یاریەکە و بەبێ لەبەرچاوگرتنی کەسایەتی دژەکەمان لە ئارادانیە. بۆ بوونی مرۆڤیش هەمان شت دروستە، لەبەرئەوە پێویست ناکات بە دوای مانایەکی رووت (ئەبستراکت)ی ژیاندا بگەرێین، چونکە هەریەک لە ئێمە ئەرک و پەیامێکی تایبەت بەخۆی هەیە کە دەبێت جێبەجێیان بکات لە ژیاندا، بۆ ئەنجامدانی ئەو کار و پەیامەش کەس شوێنی کەسی تر ناگرێتەوە، وە هیچ کەسیش ناتوانی ژیانی خۆی دووبارە بکاتەوە، لەبەر ئەوە ئەرکی هەر مرۆڤێک لە ژیاندا ئەرکێکە بێ هاوتایە(تاقانەیە)، هەروەک چۆن دەرفەتی بە ئەنجام گەیاندنی ئەو ئەرکەش تاقانەیە.
بەو شێوەیە هەر دۆخ (مواقف) ێک لە ژیاندا تحدایەک نیشانی مرۆڤ دەدات وە کێشەیەکی پێدادات تا چارەسەری بکات. لە راستیدا لەوانەیە پرسیارکردن لە "مانای ژیان" پێچەوانە بێتەوە، واتا پێوست ناکات مرۆڤ بپرسێت مانای ژیانی ئەو چیە، بەڵکو دەبێت کە خودی ئەو بەرامبەر ئەو پرسیارە بریار دەدات. پوختەی مەبەست ئەوەیە خودی مرۆڤ خۆی وەڵامگۆی ژیانی خۆیەتی، هەر ئەو و تەنها ئەویش دەتوانی بۆ پرسی ژیان وەڵام بداتەوە، تەنها لەرێگەی بەرپرسیاریەتیشەوە دەتوانی وەڵامی ژیان بداتەوە، لەبەر ئەوە لۆگۆثێراپی* (چارەسەرکردن بە مانا ) لە (قبوڵکردنی بەرپرسیاریەتی)دا جەوهەر و ماهیەتی بونی مرۆڤ دەبینێت .



وەرگێرانی کارمەند عەزیز


تێبینی // ئەم بابەتە بەشێکە لە کتابی (گەرانی مرۆڤ بە دوای مانا)دا، کە نووسەر ئەزموونی خۆیی لە گرتووخانەکانی نازیدا دەگێرێتەوە، و هەروەه لە بەشەکانی دواتردا،ا بەشێک لە تیۆرەکەی خۆیی و رێگای چارەسەرییەکەی باس دەکات.

Comments

Popular posts from this blog

تیۆری کەسایەتی کارل گۆستاف یۆنگ

ئەنیما و ئەنیمۆس-ی مۆدێرن ...