یانزە بیرۆکە کە هۆکارن بۆ تووش بوون بە نیرۆس

البیرت ئەلیس یەکێک لە زانا بەناو بانگەکانی دەروونزانیە و خاوەنی تیۆری تایبەت بەخۆیەتی لە چۆنیەتی چارەسەی کێشەو گیرو گرفتە دەروونیەکاندا بەناوی (Rational Emotive behavior therapy – REBT)، ئەو پیی وایە دەتوانین چارەسەری هەموو کێشەو گیروگرفتەکانمان بکەین لەرێگای لۆژیک و عەقلەوە، هەروەها پێشی وایە کە سەرچاوەی ئێش و ئازارەکانی تاک لەو بیرۆکە نالۆژیکیانەوە دەست پێدەکات کەهەیەتی، لەبەر ئەوە یانزە بیرۆکەی دیاریکردوە کە پێی وایە ئەمانە بیرۆکەی عقلانی نین و بەرپرسن لە تووشبوونی نیرۆس (عصاب) لە کۆمەڵگای ئەمریکی، بیرۆکەکانیش ئەمانەی خوارەوەن .
1- بیرۆکەی یەکەم : پێوویستە هەرکەسێک خۆشەویست و جێگەی رەزامەندی هەر تاکێک لە تاکەکانی ژینگەکەی خۆی بێت .
الیس پێی وایە کە ئەو بیرۆکانە نالۆژیکین و ژیرانەنین ، لەبەر ئەوەی رازی کردنی خەڵک مەبەستێکە بە ئاسانی نایەتەدی ، ئەگەر تاک هەوڵی بەدەستهێنانی بدات ئەوا هەست بە دڵنیای ناکات و رووبەرووی شکست و ناکام بوونی زیاتر دەبێتەوە، سەرباری ئەوەی کە تاک دەیەوێ ببێتە جێگای رەزامەندی کەسانی تر. جگەلەوەش کەسی ژیر و لۆژیکی قوربانی نادات بە حەزو ئارەزووەکانی خۆی لە پێناو دەستەبەرکردنی ئەوەی کە ببێتە جێگای رەزامەندی کەسانی تر.
2- بیرۆکەی دووەم : پێوویستە تاک خاوەن چالاکی و لێهاتووی توانای بەدەست هێنانی زۆر بێت بۆ ئەوەی ببێتە کەسێکی تەواو (کمال) وبەنرخ و بایەخ.
ئەو بیرۆکەیە مەحالە بەدەست بێت، جەغد کردنەوەی تاک لە دەستبەرکردنەوەی ئەوەدا دەبێتە هۆی تێکچوونی سیایکۆسۆماتی، وە دەبێتە هۆی هەستکردنی تاک بە کەمی و نەتوانینی چیژ وەرگرتن لە ژیانی تایبەتی، بەردەوام هەستکردن بە ترس و شكست دروست دەکات. بەڵام کەسی عقلانی هەوڵدەدات بۆ ئەوەشتەی کا باشترینە بۆ خۆی نەوەک لەپێناوی ئەوەی باشتر بێت لە کەسانی تر.
3- بیرۆکەی سێیەم : کەسانێک هەن بە شەرەنگێز و خراپەکارو یا چاوچنۆک و تاوانکار باس دەکرێن بۆیە دەبێت سەرزەنشت بکرێن و سزابدرێن.
ئەم بیرۆکەیە نالۆژیکەیە لە نەبوونی پێوەرێکی رەها بۆ سیفاتی دروست و بیرۆکەی هەڵە، کردەی نا رەوشتی دەرئەنجامی نەزانین و گەمژەیی یان دەرئەنجامی تێکچوونی هەڵچوونی دروست دەبێت، هەموو مرۆڤێک تووشی هەڵە و کەوتن دەبێت، سزادان و سەرزەنشت نابیتە هۆی زیاد بوونی ئاستی زیرەکی و هیچ لە باری دەروونی ناگۆرێت بەڵکو بە پێچەوانەوە، دەبێتە هۆی خراپتربوونی رەفتار و شڵەژان و هەڵچوونی بەهێزتر، کەسی لۆژیکی ئەو کەسەیە کە سەرزەنشتی خۆی ناکات و وە سەرزەنشتی کەسانی تریش ناکات، ئەگەر کەسانی تر سەرزەنشتیانکرد ئەوا هەوڵدەدات رەفتاری خۆی باش بکات ئەگەر هەڵەبوو، بەڵام ئەگەر هەڵەنەبوو ئەوا دڵنیا دەبێتەوە کەوا سەرزەنشتی ئەوان ئاماژەیە بۆ تێكچوون یان شلەژانی ئەوان .
4- بیرۆکەی چوارەم : کارەسات و بەڵایەکی خراپە، ئەگەر کارەکان پێچەوانەی هیوا و ئارەزووەکانی ئیمە برۆن .
ئەمەش بیرۆکەیەکی ژیرانە نیە ، لەبەر ئەوەی سروشتیە ئەگەر مرۆڤ رووبەرووی کێشە و ناکام بوون و بەڵا ببێتەوە، بەڵام ئەوە ئاسایی نیە ئەگەر تاک وەڵامی ناکام بوون و بێ هیوایەکانی بە خەمباری و دڵتەنگ بوونێکی زۆر و بەردەوام بداتەوە، ئەمەشتانەش وای لێدەکات کە نائاسایی بێت، لەبەر ئەوەی واقیعی ژیانی ئێمە کارەسات و ناخۆشێ تێدایە کەواتە هیچ شتێک نیە کەوا بکات کارەکان بۆ ئێمە جیاوازن وەک لە خەڵکی تر، هەروەها خەم و خەفەتی زۆر هیچ لە کێشەکە ناگۆرێ بەڵکو نارەحەتیەکانی زیاتر دەکات، ئەگەر مەحاڵ بێت ئەوشتە بگۆرین کە بەسەرمان هاتووە ئەوا واباشترە بەشێوەیەکی عقلانی بیری لێبکەینەوە.
5- بیرۆکەی پێنجەم : نارەحەتی و ناخۆشی تاک لە دەسەڵاتی خۆیدانیە بەڵکو لە دەروەی ئەو دێت و تاک ناتوانی کۆنترۆڵی بکات و دەستی بەسەردابگرێت
الیس دەیەوێت پێمان بڵێ کە هۆکارە دەرەکیەکان ئەوەندە زیانبەخش و کاریگەرن نابن لەسەر تاک هێندەی کە بیروبۆچوونەکانی ناوەی تاک کاریگەری لەسەر خۆی هەیە، تاک خۆی ئەو تێکچوون شلەژانە بۆ خۆی دروست دەکات لەرێگای بیرکردنەوەی نالۆژیکیانە، بۆ نمونە بە خۆی دەڵێ ( چەند ناخۆشە کەسانی دەووروبەرم رەتم کەنەوە یان گاڵتەم پیبکەن یان حەز لە هاورێیەتیم نەکەن ئەوە کارێکی زۆر ناجوانە )، ئەگەر تاک هەست بەوەبکات کە هەڵچوونە بیزارکەرەکانی دەرئەنجامی بیرکردنەوە و تێروانینەکانی ناوەوەی خۆیەتی ئەوا زۆر باش دەتوانی کۆنترۆڵیان بکات و بیانگۆرێت و هەتا خۆی لە زیانەکانیشیان بپارێزێ.
6- بیرۆکەی شەشەم : روودانی شتی مەترسیدارو ترسێنەر دەبێتە هۆی سەرقاڵ بوونی بەردەوام و بیرلێکردنەوە و پێوویستە تاک دایم خۆی بۆ روودانی ئامادەبکات، یان ئاساییە کە تاک هەست بە دڵەراوکی و ترس بکات کاتێک شتیکی ناخۆش و مەترسیدار روودەدات، لەکاتێکدا کەسی ژیر رادەی توانای مەترسیەکە دەزانێ، ترس و دڵەراوکی بەردەم رێگە لە رووداوەکە ناگرن بەڵکو زیاتری دەکەن. هەروەها الیس پێ وایە دڵەراوکی و ترسی بەردەوام رێگە دەگرێ لەوەی کە زانستیانە بابەتەکان هەڵسەنگێنین لەکاتی روودانیاندا و دەبێتە هۆی زیادەرەوی لە دەرئەنجامی رووداوە مەترسیدارەکە.
7- بیرۆکەی حەوتەم : باشتر و ئاسان ترە کە خۆمان بپارێزین لە کێشەو ناخۆشیەکان وەک لە رووبەروو بوونەوەیان : ئەمە بیرۆکەیەکی عقلانی نیە لەبەر ئەوەی خۆ دروورگرتن لە ئەرک و بەرپرسیاریەتی، زیان و زەردی زیاتری هەیە، کەسی عقلانی وابیر دەکاتەوە کە هەڵسان بە ئەرک و بەرپرسیاریەتیەکان و چارەسەری کێشەکان بەشێکە لە ژیانێکی ئاسودە و خۆش.
8- پێوویستە مرۆڤ پشت بەکەسانی لە خۆی بە ئەزموون تر و شارەزاتر ببەستێ بۆ ئەوەی هاوکاری بکەن لە سەرکەوتن و بەدەستهێنانی ئامانجەکانی. بەڵام عقلانی پێی وایە زیادەرەویکردن لە پشت بەستن بەکەسانی تر دەبێتە هۆی لەدەستدانی سەربەخۆی و نەبوونی راو بۆچوونی تایبەتی ئازاد. ئەمەش بەمانای ئەوە نیە کە نابێت داوای هاوکاری لەکەس بکەین، بەڵکو هەموو شتێک دەبێت لە سنور و چوارچیوەی خۆیدابێت و نابێت زیادەرووی تێدابکرێت.
9- رووداو بەسەرهاتەکانی رابردوو رەفتارەکانی ئێستامان دیاری دەکەن و ناشتوانین ئەزموونەکانی رابردوو پشتگوێبخەین و نەیانهێڵین. ئەمەش بیرۆکەیەکی نالۆژیکیە، لەبەر ئەوەی ئەو رەفتارەی کە لەرابردوودا پێویست و گرنگ بوو ئەوا بایەخێکی نیە لە ئێستادا. چارەسەری رابردوو بۆکێشەکانی پێشوو گوونجاو نیە بۆ چارەسەری کێشەکانی ئێستا، کاریگەریەکانی رابردوو دەبێتە هۆی ئەوەی کە تاک خۆی بپارێزی لە گۆرانی رەفتاریداو یان جۆرێکە لە راکردن و وەکو بیانوویەک بەکاری دێنێ. هەوڵنادات هیچ کۆرنکاریەک بکات بە بیانووی کاریگەریەکانی پێشوو.
10- پێوویستە تاک هەست بە نارەحەتی و خەم و دڵتەنگی
بکات کاتێک کەسانی تر تووشی گرفت و کێشە دەبن . الیس پیی وایە کە ئەوە بێرۆکەیەکی نالۆژیکیە لەبەر ئەوەی کێشە و مشکلاتی کەسانی تر نابێت ببێتە هۆی سەرچاوەی خەم و نارەحەتی بۆ تاک، سەرقاڵ بوونی تاک پێوەی دەبێتە هۆی ئەوەی کێشەو گرفتەکانی خۆی پشت گوێ بخات کە پێوویستە گرنگیان پێبدات، وە عقلانی وابیردەکاتەوە ئەگەر کردەی کەسانی تر شایستەی نارەحەتی و بێزاری خەمخواردن بوو ئەوا هەوڵدەدات شتێک بکات بۆ ئەوەی ئەوان رزگار بکات لەو شتە نەوەک خۆی خەمی بۆ بخوات .
11- هەمیشە چارەسەرێکی نموونەیی و راست هەیە بۆ هەموو کێشەکان، پێوویستە لەسەرمان کە بەدوایدا بگەرێن و بیدۆزینەوە بۆ ئەوەی دەرئەنجامێکی ناخۆش وئازاراویمان نەبێت ، الیس پیی وایە ئەم بیرۆکەیە ناعقلانیە لەبەر ئەوەی چارەسەری نموونەی و تەنیا بۆ هەموو کێشەکان نیە وە سەرکێشی کردن بەوەی کە تاک وا وێنا (تصور) بکات کە دەگاتە چارەسەرێکی گوونجاو بۆ هەموو کێشەیەک ئەوا کارێکی نا لۆژیکیە بەڵکو پیداگری لەسەر دەستخستنی چارەسەی ئەو کێشەیە تووشی دڵەراوکی و ترسمان دەکات هەروەها پیداگری تاک لەسەر دەسکەوتنی چارەسەرێکی تەواو ئەوا دەرئەنجام چارەسەرێکی لاوازمان دەست دەکەوێت. کەسی لۆژیکی هەوڵدەدات بەدوای چارەسەری جۆراو جۆر و گونجاو بۆ کێشەیەک بگەرێ، وە باشترین و واقیعی ترینیان هەڵدەبژێرێ بۆخۆی، لەگەڵ ئەوەی کە باوەر دێنێ بەوەی کە هێچ چارەسەری نموونەی لە ئارادا نیە بۆ هیچ کێشەیەک.
وەرگێرانی #karmandaziz

Comments
Post a Comment