لێکدانەوەی رەنگەکان

20170809153941-colores


نوسینی : دکتۆر قاسم حسین صالح

ئێمەی دەروونزانان وای دەبینین کە رەنگ پەیوەستیەکی هەیە لەگەڵ هەڵچونەکان، رەنگ زۆرکات وابەستە دەبێت بە هەستکردن بە شادی یان پێچەوانەی ئەوە. هەندێک لە خەڵکی هەندێک رەنگیان لا باشتر و پەسەند ترە هەتا هەندێک رەنگی تر. ئەو زیاتر پەسندیەش ریزبەندیەکی جێگیر وەرگرتوە لای ئەوروپاییەکان بەم شێوەیە (شین، سور، سەوز، بەنفسجی، پرتقاڵی، ئینجا زەرد) وە رەنگە ناوەندەیەکانیش کەمتر کاریگەریان دەبێت لە چاو رەنگە بنەرەتیەکان.
بێ گومان هەندێک جیاوازی ئاشکرا هەیە کە هەندێک رەنگێکی زەق پەسەند دەکەن و هەندێکیش رەنگێکی هیمن، وە هەندێکی تریش رەنگێکی تاریک، ئەو جیاوازیەش دەگەرێتەوە بۆ جیاوازی خەڵکی لە هەڵچونەکانیان، لەبەر ئەوە لەوانەیە "رەنگ" هێمایەک بێت بۆ هەستێکی دیاریکراو یان مزاجێکی تایبەت یان پەیوەندیەکەی دیاریکراو لە ژیانی تاک، یان گوزارشت بێت لە ململانێیەکی دەروونی کە تیایدا دەژیات، لە لێکۆڵینەوەمان بۆ تابلۆی هونەرمەندانی جیهانی: پیکاسۆ، کوکان، فان کوخ، جواد و سلیم دڵنیا دەبینەوە ، چۆن فـــان کوخ رەنگی بەرچاوی وروژێنەری بەکارهێناوە لە تابلۆکانیدا، لە کاتێکدا پیکاسۆ رەنگی هێمنی بەکارهیناوە، هەمان شتیش دەڵیت لەسەر کوکان و جواد و سلیم .
رەنگی سور : رەنگی سور ئاماژەیە بۆ بوونی کێشە یان مەترسیەکی بەتین، یان تورەبوونێکی زۆر یان کاردانەوەیەکی هەڵچوونی بەهێز، یان گوزارشتە لە پێویستیەکی هەڵچوونی بەهێز، یان گوزارشتە لە پێداویستیەک بۆ سۆز و خۆشەویستی و ئاشنایی.
رەنگی زەرد : رەنگی زەرد گوزارشتە لە خۆشی و شادی و گرنگیدانی عقلی و فکری و ئارەزوویەکی راشکاوانەیە بۆ خۆشەویستی "من" و لاف لێدان و هەروەها گوزارشتە لە دڵەراوکێی دەروونی.
رەنگی پرتقاڵی :گوزارشتە لە دۆخێک کە رارایی یان ململانێی دەوروژێنێت، وە دژیەکیەکی سۆزداریی دەگرێتە خۆ، بەمانای خۆشەویستنی کەسێک یان شتێک و رق لێ بوونەوەشی لەهەمان کاتدا، زۆرکات بەکەسانی ناجێگری لە مزاج وەسف دەکرێن .
رەنگی سەوز :
ئاماژەیە بۆ هاوسەنگی کەسایەتی "من" تەندروستم دەروونیان، گەشەکردن و ئاشتی و ئاسایش و نوێ بوونەوی ژیان.
رەنگی شین :
گوزارشتە لە هەڵچوونێکی دامرکاو، شادیەکی هێمن، شینێکی بزرکاوی سارد ئاماژەیە بە کشانەوەو ودورکەوتنەوە لە کەسانی تر، بەڵام شینی نزیک لە نیلی ئاماژەیە بۆ بەرزی و بڵندی و شکۆمەندی، لەبەر ئەوەشە سەرکردەکانی ئەوروپا لەبەری دەکەن کاتێک کۆبوونەوەیەکی هاوبەش دەبەستن.
رەنگی بنفسجی :
ئاماژەیە بۆ وروژانێکی ناوەکی بەهێز، پێویستی کەسەکە بۆ کۆنترۆڵ و دەست بەسەرداگرتن، زۆرکات وا لە خاوەنەکەی دەکات بوێر بێت.
رەنگی قاوەیی یان ئەسمەر :
گوزارشتە لە هەستکردن بە دڵنیایی یان کۆبیری ئارەزوو خستنە سەر شتێکی دیاریکراو بە تایبەت ئارەزووی سێکسی، هەروەها ئاماژەیە بۆ هەستکردن بە تاوان.
رەنگی سپی :
ئاماژەیەکی نایەتیە "سلبیة"، بەتاڵی و لە دەستدانی پەیوەندی بە واقع و ئارەزووی هەست دەربرین یان کردنە دەرەوەی، جگە لەوە ئاماژەیە بۆ بێگەردی و نیاز پاکی کاتێک گوڵی سپی پێشکەش بە خۆشەویستەکەت دەکەیت.
رەنگی رەش :
گوزارشتە لە هەستکردن بە دڵتەنگی و خەمۆکی و کەڵەکەبوونی هەستی نایەتی "سلبی"، تاک هەست دەکات گەمارۆدراوە، ئارەزووویەکی ناوەکیە بەرەو لە ناوچون و نەبوون.
ناسازێین لەگەڵ هەموو ئەو لێکدانەوانە یان ئاماژانەی تایبەتن بەرەنگ، بەڵام بە دڵنیایی جیاوازیمان لە بە باشتر دانانی رەنگەکان دەگەرێتەوە بۆ جیاوازیمان لە هەڵچوونەکانمان.. وە دەبێت تۆ سەرنج بدەی لەو جل و بەرگەی کە دەیکری و لە چنینەوەی گوڵ، وە وەسفی تۆ بۆ ئەو رەنگە یان ئەویان ئەوەیە :
چەند جوانە . جوانە ، زۆر جوانە، ...

وەرگێرانی لە عربیەوە : #karmandaziz

Comments

Popular posts from this blog

تیۆری کەسایەتی کارل گۆستاف یۆنگ

ئەنیما و ئەنیمۆس-ی مۆدێرن ...

مانای ژیان - ڤیکتۆر فرانکل