وێنەکێشانی منداڵان - ئانا فرۆید
منداڵەکان ئارەزوویەکی زۆریان هەیە بۆ وێنەکێشان، ڕەنگە
بەلای زۆرکەسەوە ئەو وێنانە هێلکاریەکی بێ مانا بن. بەڵام
لێکۆڵەڕان پێچەوانەی ئەمەیان سەلماندوە. وێنەکێشان بۆ منداڵان رێگایەکە بۆ پەیوەندی
و ناردنی پەیام بۆ گەورەکان.
وێنەکانی ئەو هۆکارێکە بۆ گوزارشتکردن لە خۆی، وە ڕاکردن
لەو ئازارانەی کە بینیویەتی و وە هێمایەکن بۆ تابۆگەلێک کە لەگەڵ ئازارەکانی منداڵەکان
پەیوەندی هەیە و ئەوان لە رێگەی زمانەوە توانای گوزارشتکردنیان لەو ئازارانە نیە.
منداڵ زۆرینەی دەروونی خۆی لە رێگای وێنەکێشانەوە دەردەخات
و پەیوەندی، گرێ ، ناتەواوی و ئارەزووەکانی خۆیی نائاگایانە بە کۆمەکی هێما نێشان
دەدات.
لە ڕاستیدا منداڵەکان لە رێگای وێنەکیشان دەتوانن ئەوشتەی
کە لە عەقلی نائاگایاندایە دەرببڕن کە ڕەنگە ببێتە هۆی ناڕەحەتی، نیگەرانی، ترس و
دڵەڕاوکێکانیان و بەو شێوازە دەری دەبڕنە دەرەوە.
وێنەکێشان دەتوانێت گوزارشت لە هەستی دەروونی منداڵ بکات
و هۆکاری خاڵیکردنەوەی هەڵچونەکانی ئەو بێت، هەمان ئەو خاڵیبوونەوە هەڵچوونیەش لە
کۆتایدا دەبێتە چارەسەر بۆ منداڵانی گرفتدار. وێنەکێشان نەک تەنها زیرەکی و ئاستی
ئاڵوگۆری عەقلی ئەو نیشاندەدات، بەڵکو کردنەوەی جۆرێک لە کاردانەوەی هەستی خۆیی و
ئەوانی ترە و ئێمە بەرەو گرفتی دەروونی و مێژووی ژیانی منداڵ رێنوێنی دەکات.
#ئانا_فرۆید
وەرگێرانی: کارمەند عەزیز عەلی
https://www.facebook.com/karmand.aziz
Comments
Post a Comment