بەهای ئەخلاقی بۆ سایکۆلۆژیشستەکان



کاری دەروونناسی مەکەن بە کاری دەستگێری! هەرگیز لە پێناو پشکنیندا، پشکنین بۆ نەخۆشی مەکەن! چونکە دەبێتە هۆی بەهەڵە بینین و خێلی، شتێکی لێ دەردەچێت بە زۆری و زێدەڕۆیی. ئەو ئەزموونانەی مرۆڤ تێیدا دەژی، ئەگەر بە ئەنقەست تەنیا بۆ ئەزموونکردن بێت، ناگاتە هیچ شتێک. پێویستە مرۆڤ لە کاتی ئەزموونکردنی شتەکاندا، چاوی لەسەر خۆی بێت، هەر چاو لادانێک لێرە لەم حاڵەتەدا، دەبێتە چاوێکی بەد. هەر کەسێک بە خۆرسک دەروونناس بێت، خۆی لەوە خۆی دەپارێزێت لە پێنناو بینیندا تەماشا بکات، هەمان شتیش لە بارەی وێنەکێشێکی خۆرسک، هەرگیز کاری خۆی لە سروشت وەرناگرێت، ئەو سەلیقەی خۆی رادێنێت حاڵەتی دەگمەن لەنێو سروشت هەڵبژێرێت و گوزارشتی لێ بکات. ئەو تەنیا شتە گشتیەکان دەزانێت، تەنیا کۆتاییەکان دەزانێت، تەنیا ئەنجام دەزانێت، ئەم جۆرە بە گشتیکردنە زۆرە ملێیە نازانێت کە نوێخوازی هێناویەتی.
کاتێک مرۆڤ پێچەوانەی ئەمە رەفتار بکات چی ڕوودەدات؟ بۆ نمونە ئەگەر وەکو ڕۆمانتیکەکانی پاریس بکەین، سایکۆلۆژیایی دەسگێرەکان مومارەسە بکەین، گەورە و بچووک؟ چاوبازی لەگەڵ واقیع بکەین و ئێوارانیش بە دەستی پڕ بچینەوە... هەر ئەوەندە بەسە لە کۆتاییدا ئێمە بزانین ئەنجامەکەی چی دەبێت: کۆمەڵێک پاشـماوەی ڕەنگی و بۆیە لە باشترین حاڵەتیشدا، جۆرێک لە هاڕمۆنییەت، شتێکی ساختە و دروستکرا بەرەنگی زەق و توند. خراپترینیان لەم جۆرانەیەکە برایانی کۆنکۆر دروستی دەکەن، چونکە ئەوان سێ ڕستە ڕێکناخەن کە ئازاری چاو نەدات، چاوی دەروونناسان.
لە ڕوانگەی هونەرییەوە، سروشت نموونە نییە، زێدەڕۆیی دەکات و، ئالۆزی دەکات و پاشماوەو ماکی سپی جێدەهێڵێت. سروشت خۆیی بریتیە لە رێکەوت. وێنەکێشانیش بەپێی سروست و هاوشێوەی سروشت، لەلای من ئاماژەیەکی خراپە؛ ئاشکراکردنی لاوازی و بێ هێزی و خۆبەدەستەودانێکی چارەنووسازانەیە، چۆکدادانە لەبەردەم واقیعێکی بچووک کە شایانی هونەرمەندی تەواوکار نییە. بینینی شتێکە وەکو خۆی، لە نێو کۆمەڵیک جۆری تری عەقلدا عەقلی واقیعی دژە هونەر. پێویستە لەسەر مرۆڤ بزانێت ئەم کەسە کێیە.

نووسینی: فردریک نیتشە
سەرچاوە:  ئاوابوونی بتەکان
وەرگێرانی : ڕێبین ڕسووڵ ئیسماعیل 

Comments

Popular posts from this blog

تیۆری کەسایەتی کارل گۆستاف یۆنگ

ئەنیما و ئەنیمۆس-ی مۆدێرن ...

مانای ژیان - ڤیکتۆر فرانکل