مرۆڤێ خۆشحاڵ کێیە ؟

even-a-happy-life-cannot-be-without-a-measure-of-darkness-and-the-word-happy-wo-403x403-nk4myy

"کارل گوستاف یونگ" دەروونزانی سویسری دەربرینێکی سەرنجراکێشی هەیە دەربارەی مرۆڤی خۆشحال کە زۆر دوورە لەو پێناسە ئاسایی و هەمیشەیانەی هەیە بۆ خۆشحالی:
لەسەر بنەمای ئەم پیناسەیە، خۆشحال بوون واتای توانای گەورەی ئێمە لە ئارامی و خۆراگری بەرامبەر دژواریەکان، خۆشحالێ واتای دڵنیایی دەروونی بەوەی کە دەرد و ئازار و دژواری و نەخۆشی و پیری و مەرگ بەشێکی دانەبراون لە ژیان، بەڵام هیچ کام لەوانە ناتوانی ئێمە لە پێ بخات. خۆشحالی واتای ئارەزوو کردنی ژیان سەرباری زانینی نەمانی هەموو شتەکان، خۆشحاڵی واتای زەردەخەنەکردن لە دژواریەکاندا، خۆشحالی واتای هۆشیاری لە بەرامبەر توانای گەورەی ئێمە بۆ لەئەستۆگرتنی کیشەکان(تحمل کردنی کێشەکان)
خۆشحاڵی واتای دوای هەر کەوتنێک دیسانەوە بتوانین هەڵبستینەوە، دوای هەر گریانێک دیسان بتوانین پێبکەنینەوە و زەردەخەنە بگێرینەوە سەر لێوی دۆستەکانمان
خۆشحاڵی واتایی ئامادەگی تەواوی ئێمە لە بووندا
خۆشحاڵی واتا وەک رووبار بەخوربوون و لە جولەدا بوون، تێپەڕین و چاوبڕینە شکۆیەکی بێ پایان
خۆشحاڵی واتا توانای ئێمە بە گوتنی یەک بەڵێی گەورەیە بۆ ژیان
خۆشحاڵی واتای بەردەوامیە

"عاطفه عبدی "


وەرگێرانی #karmandaziz

Comments

Popular posts from this blog

تیۆری کەسایەتی کارل گۆستاف یۆنگ

ئەنیما و ئەنیمۆس-ی مۆدێرن ...

مانای ژیان - ڤیکتۆر فرانکل