کلیپتۆمانیا (Kleptomania)

شەیدایی دزی یان "کلیپتۆمانیا" لە دەروونزانیدا بە کۆمەڵیک نیشانە و تایبەتمەندی دەناسرێتەوە کە دیارترینیان ئەوەیە کە ئەو کەسە توانای ئەوەی نیە رێگری لە خۆی بکات بۆ دزینی شتێک کە پێویستی پێی نیە، یان رەنگە ئەوشتەی کە دەیەوێت بیدزێت بەهایەکی ماددی ئەوتۆی نەبێت، واتە کەسی نەخۆش ئەو شتە دەدزێت بەبێ ئەوەی رەچاوی نرخ و بەهای ئەوشتە و رادەی پێویستی خۆی بکات بۆ ئەوشتەی دەیدزێت. سەرباری ئەوەی ئەو کەسە دەتوانی پارەی ئەو شتەبدات کە دەیدزێت بەئاسانی، زۆرجار ئەوشتە دووردەخاتەوە لە خۆی یان پشتگوێی دەخات لەبەر ئەوەی پێویستی پێی نیە.
کلیپتۆمانیا جۆرێکە لە جۆرەکانی لەدەستدانی توانای کۆنترۆڵکردن و باری هەڵچوونی، ئەو کەسە ناتوانی رەفتارەکانی خۆی کۆنترۆڵ بکات، بەر لە دزیکردنەکە و هەست بە پەشێوی راراییدەکات، بەڵام دوای ئەنجام دانی دزیکردنەکە هەست بە خۆشی و رەزامەندی دەکات لەبارەی خۆیەوە، کرداری دزیکردنەوە وەک تورەبوون یان تۆڵەکردنەوەیەک ئەنجام نادرێت ، یان لە ژێر کاریگەری هەلوەسە و وەهمدا بکرێت،هەروەها ئەوەی ئەو شتانەی دەیاندزێت بەبێ پلان دەبێت و بە شاراوەیی بی ئاگاداری ئەوانی تر.
نیشانە :
کەسی نەخۆش ئارەزوویەکی هەیە بۆ دزیکردن کە ناتوانێت بەرگەی بگرێت، هەروەها دزیەکانی بێ پلان و لەخۆوە روودەدەن بەبێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی پێشینە، زۆرجار کەسەکە دەستبەرداری دەستکەوتەکانی دزیەکەی دەبێت لە دیارترین نیشانەکانی ئەمانەی خوارەوەن :
• کەسی نەخۆش ناتوانێ کۆنترۆڵی خۆی بکات بەرامبەر دزینی ئەو شتە کە دەیدزێت و هیچ پێویستیەکی پێی نیە یان سودی لێوەرناگرێت.
• زیاد بوونی هەستی ترس و رارایی راستەوخۆ پیش دزیکردنەکە.
• دزیکردن بەمەبەستی تۆڵەکردنەوە یان سود وەرگرتن ئەنجام نادرێت، یان لە ژیرکاریگەری هەلوەسە و وەهمدا روونادات.
• هەستکردن بە خۆشی ، رازیبوونی خود و ئارامی لە کاتی دزیکردن یان دوای ئەنجامدانی، سەرباری دڵەراوکێی ئەو کەسە لە ئاشکرابوونی.
• گەرانەوەی کەل و پەلە دزراوەکە و دەستپێکردنی زنجیرەیەکی نوێ دوای دزیکردنی یەکەم.
قۆناغی دەست پێکردنی کلیپتۆمانیا دەکرێت لە قۆناغی منداڵی دابێت یان پێگەیشتن و هەرزەکاری وە لە هەندێک حاڵەتی دەگمەندا لە قۆناغەکانی ناوەندی تەمەندا روودەدات.
تایبەتمەندیە جیاکەرەوەکانی :
- شەیدانیانی دزیکردن جیاوازن لەوانەی دزی دەکەن لە دووکان و بازارەکاندا بەوەی هۆکاری پشت دزیکردنەکەیان دەستکەوتنی سودێی مادی و دنیایی نیە، بەڵکو وەک تحدا و بەدەستهێنانی چێژ و سەرکەشیە .
- پرۆسەی دزیکردنەکە بەبێ پلانی پێشوەختە روودەدات و کەسانی تر بەشداری تیداناکەن.
- زۆربەی دزیکردنەکان لە شوێنی کشتی وەک دوکان و بازارەکان روودەدن، وە بەکەمتر لە خزم و هاورێ و ناسیاو روودەدات.
- شتە دزراوەکان بەهایەکی ماددی زۆریان نیە و کەسی دزیکەر دەتوانێت بە ئاسانی بیانکرێت.
- شتە دزراوەکان لە شوێنی نهێنی دەشارێتەوە ئەوەش نەک لەبەر ئەوی دواتر بەکاری بهێنێتەوە، بەڵکو لەبەر ئەوەی پێویستی پێیان نیە، یان دەیکاتە دیاری هاورێ و خێزانەکەی، یان هەتا بە دزیەوە دەیگێرێتەوە بۆ ئەو کەسەی دزیەکەی لێکردوە.
- پاڵنەری دزیکرنەکە دێت و دەروات ، بەهێز دەبێت و نامێنێت ئەوەش بەپێی باری دەروونی دەگۆرێت.
هۆکار :
شەیدایی دزیکردن دەگمەنە بەگشتی، بەڵام زیاتر لە کچاندا روودەدات وەک لە کوران، سەرژمێریەکی دروستی ئەو کەسانە کارێکی گرانە کە بەدەست ئەو گرفتەوە دەناڵێنن، ئاسایی ئەو کەسانەی تووشی کلیبتومانیا بوو زۆربەی کات نەخۆشی تری دەروونی وەک خەمۆکی یان دڵەراوکێان لەگەڵە . هەندێک بەڵگەی ناراستەوخۆ هەن کە بوونی ئەو نەخۆشیە پەیوست دەکەن بە تێکچوون لە مادەی کیمیایی سیروتونین لە میشکدا . هەندێک توێژینەوەی تر پێشنیازی ئەوە دەکەن شەیدایی دزیکردن بەهۆی خوگرتنەوە روودەدات.
پشکنین :
بەر لە دەستپێکی چارەسەری کلیپتۆمانیا لای هەرکەسێک، پیویستە لەسەرەتادا هەندێک پشکنین و تاقیکردنەوەی جەستەیی و دەروونی بۆ ئەنجام بدەین، شیکاری پزیشکی پیویستە لە حاڵەتی بوونی نەخۆشیدا کە دەبێتە هۆی نیشانەی دەروونی و کە هۆکارن بۆ تووش بوون بە کلیپتۆمانیا. بەڵام شیکاری دەروونی پشت دەبەستێتە سەر ئەو نیشانەی کە لە نەخۆشدا دەردەکەون، وە لە چوارچێوەی شیکاری پزیشک پەنادەباتە بەر :
- پرسیار لە بیرۆکەی قهری و هەستی نەخۆش بەرامبەری .
- دروستکردنی مواقف کەوا نەخۆش بجوڵینی بۆ کاردانەوەی دزیکردن و چاودێریکردنی ئەنجامەکەی.
- وا لە نەخۆش بکەی کە وا فۆرمێک پربکاتەوە لەسەر کەسایەتی و باری دەروونی لە چوارچێوەی پشکنینی کلیپتۆمانیا.
چارەسەر :
رەنگە لە چارەسەرگرتنی کلیپتۆمانیا بتوانین چ لە شێوازی گروپ یاخو چاوپێکەوتنی تایبەتی و رووبەروو سود وەربگرین، وە لەو شێوازی چارەسەرانەی خوارەوە دەتوانین سود وەربگرین ئەوانیش :
چارەسەری دەروونی : بە چارەسەری رەفتاری الادراکی، دەتوانین یارمەتی دیاریکردنی رەفتارە هەڵە و سلبیەکانی بدەین ، و کار بکەین لەسەر گۆرینی بیروباوەرە هەڵەکانی کە هەیەتی بە بیروباوەری کۆمەڵایەتی دروستتر.
داودەرمان :
هەتا ئێستا توێژەران نەیانتوانیوە دەرمانێکی تایبەت دەستبخەن، وە لە رێکخراوی دەرماندا هیچ پۆلێنێکی تایبەتی نیە بۆ بەکارهێنانی کلیپتۆمانیا، بەڵام هەندێک دەرمان هاوکاری دەکەن لە باشترکردنیدا بەهۆی توندی یان بوونی نەخۆشی دەروونی تری وەک وەسواس قهری یان خەمۆکی.
"کارمەند عزیز"
#karmandaziz
سەرچاوە :
1- psychologytoday.com/conditions/kleptomania
2- http://www.syr-res.com/article/7040.html
Comments
Post a Comment