قۆناغەکانی گەشەکردنی کەسایەتی لای یۆنگ

وەرگێرانی : روقیە سەیدی
کارل گۆستاف یۆنگ یەکەمین تیۆریستە کە باوەری وایە گەشە و کامڵبوونی کەسایەتی مرۆڤ، لە تەواوی ژیاندا روودەدات، لە تیۆری گەشەی کەسایەتی یۆنگدا، تەمەنی سی و پێنج بۆ پەنجا ساڵی، بە گۆرانی تەواوەتی لە کەسایەتی تاک دادەنرێت. بەپێی بیرۆدزی گەشەی کەسایەتی یۆنگ، مرۆڤەکان لە ژێر هیچ هەلومەرجێکی بەنکراوی؛ ئەزموونە یەکەمینەکانی سەردەمی منداڵیدا نین. بیردۆزەکەی کارل یۆنگ بۆکامڵبوونی کەسایەتی بۆ چوار قۆناغی منداڵی هەرزەکاری و میانەسالی (تەمەنی مامناوەنجی) و بەساڵاچوون، دابەشکراوە.
یۆنگ بە پێچەوانەی زۆرێک لە دەروونناسان باوەری وایە، کە لە قۆناغی منداڵیدا غەریزەکان بەسەر منداڵ (ساوا) فەرمانڕەوان، لەبەر ئەمە ئەو باوەری وایە کە ئەم قۆناغە لە پێکهاتن و گەشەی مرۆڤدا گرنگیەکی تایبەتی نیە،لەبەر ئەوەی پێویستی ئەم جۆرە بابەتانە بونی(منێکی هۆشیار)ە لە ناخی مرۆڤدا کە هێشتا دروست نەبووە بابەتگەلی گرنگی ئەم قۆناغە بریتین لە خواردن,خـواردنەوە,فرێدانی پاشەڕۆ.
یەکەمین قۆناغی کامڵبوونی کەسایەتی قۆناغی منداڵیە:بە پێی بیردۆزی گەشە کەسایەتی یۆنگ لە قۆناغی منداڵیدا "من" لە کەساایەتی منداڵدا بەشێوەیەکی سەرەتایی دەست بە گەشە دەکات، بەڵام منداڵ لەم قۆناغەدا خاوەنی شوناسی خۆی نەبووەو کەسایەتی ئەو لەڕاستیدا ڕەنگدانەوەی رەفتارو کەسایەتی داایکوباوکە.بۆ نمونە لەم قۆناغەدا دایکوباوک هەوڵ دەدەن کە کەسایەتی خۆیان بۆ منداڵ بگوازنەوە ئەوان منداڵەکەیان بە جۆرێک پەروەردە دەکەن کە درێژە پێدەری رێگەو کەسایەتی خۆیان بێت و یان بەپێچەوانەوە منداڵ وەها هان دەدەن کە رێرەوێکی جیاواز لەوەی خۆیان بگرنە بەر تا لەم ڕێگەیەوە قەرەبوو وەجێنشینێک بۆ کەموکورتییەکانی خۆیان بدۆزنەوە.
دووەمین قۆناغی کامڵبوونی کەسایەتی: قۆناغی هەرزەکاری و لاوییە، یۆنگ قۆناغی پێگەیشتن، بە قۆناغی(دەستپێکی دەروونی) تاک دەزانێت، ئەو باوەری وایە قۆناغی پێگەیشتن قۆناغێکە کە کەسایەتی مرۆڤ بە کامڵکردنێکی تاک بەشێوەو واتایەکی دیاریکراوەوە خەریک دەبێت.بەپێی ئەم تیۆریە لەم قۆناغەدا لایەنی هۆشیاری تاک زاڵە و یۆنگ باوەڕی وایە لەم قۆناغەدا هەرزەکار چاوەروانی نوێی هەیە و ناکرێت بە خەیاڵات و رەفتاری قۆناغی منداڵی وەڵام بدرێنەوە,لەم قۆناغەدا عادەتەن تاک کۆمەڵایەتییە و لاو دەیەوێت بگات بە شتە دووردەست ونمونەیی و باڵاکان.و بە دوای دەستڕاگەیشتنە بەسەرکەوتن و گەیشتن بەپێگەیەک لەجیهاندا.
سێیەمین قۆناغ قۆناغی کامڵبوونی کەسایەتی، میانەساڵییە (نێوەندی تەمەن):بە پێی تیۆری کارل یۆنگ، تاک لەم قۆناغەدا دەبێت لە روانگەی ماڵیەوە دڵنیایی هەبێت و لە تەنیشت کۆمەڵگا و خێزاندا ئارامی (استقرار) بەدەست هێنابێت و لە ژیانی خۆی چێژ ببینێت و لەو پەری ئارامیدا بێت، بەڵام ئەم قۆناغە هاوکاتە لەگەڵ دڵەراوکێ و گۆرانکاری بونیادیدا، خودی یۆنگ و نەخۆشەکانیشی لەم قۆناغەدا، بە قۆناغیکی ئازار بەخشدا تێپەریوون، ئەوان لە ساتگەلی دەروونی لە قۆناغی میانەساڵی نزیکی چل ساڵیدا، دووچاری بێزاری، نائومیدی، هەستی بەدبەختی بوونەتەوە، هەموو لەو باوەرەدا بوون کە ئیدی شەوق و زەوقی ڕابردوویان لە ژیاندا نیە.
چوارەمین قۆناغی کامڵبوونی کەسایەتی، قۆناغی بەساڵاچوونە: یۆنگ دەربارەی ئەم قۆناغە بۆچوونی زۆری دەرنەبڕیووە، بەڵام لێکچوون گەلێکی لە نیوان ئەم قۆناغە و قۆناغی منداڵی تاکدا بەدیکردوە، لە تایبەتمەندیە لێکچووەکانی قۆناغی منداڵی و بەساڵاچوون، زاڵبوونی هۆشیاری تاکە، کە کەسایەتی تاک یەکڕاست لەنێویدایە، بەتەمەن و بەساڵاچووەکان لەم قۆناغەدا، پێویستیان بە ئامانجێکە کە سەرنجیان بۆ ئایندە راکێشێت، کەوتنی بەها و باوەڕ ئاینیەکان لەم قۆناغەدا زیانهێنەرە، دەبێت بڕوانرێتە .مەرگ وەکو ئامانج و بەها، بەهایەک کە دەکرێت لەڕێیدا هەوڵبدرێت و دروستی دەروونی تاکی پێوەگرێ بدرێت.
#Ruqye seyydi
Comments
Post a Comment