پەشیمانی (یۆنگ) لە قسەکەی «پێویست ناکات باوەڕ بکەم، من دەزانم»
نووسینی: ستیڤی مایەرز
وەرگێرانی: ڕەوەند مەمەند ئەحمەد
بەناوبانگترین کۆتەکانی (یۆنگ)ئەو کاتە هات کە پرسیاری ئەوەیان لێکرد داخۆ باوەڕی بە خوا هەیە. ئەو وەڵامی دایەوە وتی «پێویست ناکات باوەڕ بکەم، من دەزانم». وەڵامەکەی لەو کاتدا تووڕەیی زۆری دروستکرد و چەند دەیەکیش دوای ئەوە لەلایەن چەندین کەسەوە کوۆت کراوەو ئاماژەی پێکراوە- وەک ڕیچارد داوکینز کە وەک بوونی باوەڕێکی کوێرانە ئاماژەی پێداوە.
(یۆنگ) یەکسەر لەو قسەیەی پەشیمان بۆوە بەهۆی سروشتی ئاڵۆزی و نادیار و مشتومڕهێنەرەکەی. بۆ ئەوەی بزانین بۆچی،پێویست دەکات سەیرێکی سیاقی چاوپێکەوتنەکە بکەینەوە وە هەروەها پاشخانی بیرکردنەوەی(یۆنگ) سەبارەت بە خودا بزانین.
روبەروو
هەرچەندە بە گوێرەی ستانداردە مۆدێرنەکان، چاوپێکەوتنەکەی BBC بێزارکەر و وشکە، بەڵام ئەو کات پرۆگرامێکی پێشەنگی تەلەفزیۆنی بوو. (جۆن فریمان) تەکنیکی تایبەتی بەکاردەهێنا بۆ لابردنی ماسکی کەسایەتییە گشتیەکان و دەرخستنی کەسایەتی ژێر ماسکەکانیان.
کاریگەری تەکنیکەکانی (فریمان) دەکرێ لە چەند خولەکێکی سەرەتایی بەرنامەکە ببینرێ. لە چوار شوێندا (یۆنگ) بەوە وەڵام دەداتەوە کە «ئەوە قورسە بزانی» یان وەستانێکی درێژ پێش وەڵام دانەوە. ( یۆنگ) بەوەش توشی سەرسوڕمان بوو کە (فریمان) پرسیاری ئەوەی (داخۆ وەک کەسێک پەروەردە کراوە کە باوەڕی بە خوا هەبێت) خێرا گۆڕی بۆ ئەوەی کە ( ئایا ئێستا باوەڕی بە خوا هەیە). (یۆنگ) دوای چاوپێکەوتنەکە هەستی بەوە کرد:
بەڕێز (فریمان) بە شێوەی کەسایەتی خۆی ئەو پرسیارەی بە روومدا تەقاندنەوە.... بە شێوەیەکی سەیر و سەرسوڕھێنەر، بۆیە منیش پەشۆکابووم، دەبوو ئەو شتە بڵێم کە دوای ئەوە بە خەیاڵمدا هات.
لەگەڵ ئەوەشدا، پرسیارەکانی (فریمان) وەک ئەو نیازەی بۆی دانرابوو بەو شێوە کاری کرد. ئەوەی بەخەیاڵی یۆنگدا هات وەڵامێکی سەیر و لەخۆوە نەبوو، بەڵکو رێک کاتێک چوار ساڵ لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا هەمان وەڵامی دابۆوە:
هەموو ئەوەی فێری بووم، هەنگاو دوای هەنگاو بەرەو باوەڕێکی تەواوی بە بوونی خوای بردم. تەنها باوەڕ بەو شتە دەکەم کە دەیزانم. ئەوەش باوەڕکردن لادەبات و نایهێڵێ. لەبەرئەوە بوونی ئەو (خودا) وەک باوەڕ سەیرناکەم- من دەزانم کە ئەو بوونی هەیە.
ئەوە "باوەڕێکی کوێرانە" نەبوو وەک ئەوەی (داوکینز) پێداگری لەسەر دەکات، بەڵکو (بەگوێرەی یۆنگ) لە دڵنییاییەوە هاتووە وە پشتبەستوو بە بەڵگە. کارکردن و پراکتیزی ئەو وەک چارەسەری دەروونی (سایکۆسێراپیست) وە لێکۆڵینەوەکانی لەسەر ئەفسانەناسی قەناعەتی باوەڕ بە بوونی خودایان لەلا دروست کردبوو.
کەواتە بۆچی لە وەڵامەکەی پەشیمان بۆوە؟
(یۆنگ) لەو وەڵامە پەشیمان نەبۆوە کە دایەوە بەڵکو لەو تێنەگەیشتنە حەتمیەیی کە دروست بوو دواتر پەشیمان بۆوە. ئەمەش بە ھۆی ئەوەی وەڵامەکەی زۆر کورت بوو، وە سەیرکەران ئیشیان لەسەر چەندین گریمانەی جیاواز دەکرد سەبارەت بە ئەو.
دوای چاوپێکەوتنەکە، یۆنگ نیگەرانی خۆی دەربڕی بەوەی کە زۆربەی خەڵکی پێیانوابووە کە " حەقیقەت سادەیە و دەکرێ تەنها بە یەک ڕستەی کورت دەرببردرێ".. لە تێڕوانینی یۆنگدا، حەقیقەتی خودا ئاڵۆزە، چونکە خودا شتێکی نادیارە و لە سەروو تێگەیشتنی مرۆڤەوەیە. لە هەوڵدان بۆ تێگەیشتن لە خودا، هەریەکەمان وێنەیەکی خۆمان بۆ ئەو دروست دەکەین- وە وێنەکەش هەرگیز دروست نیە. یۆنگ ئەوەی سەبارەت بە وێنەکەی خۆی بۆ خودا بۆی دەرکەوتووە:
ئەوەی کە تێیدەگەم و وەریدەگرم لە دەرەوە و ناوەوە تەنها دەرکەوتە و وێنەیە... بە گوێرەی گریمانەی من بە راست یان هەڵە بە تەنە هاوتا «راستەقینەکەی» دەکەوێتەوە.بەڵام دەبێ دانیپێدابنێم کە وێنە سەبجەگتیڤەکەی (خودیەکەی) من بە نزیکەیی هاوجوتە لەگەڵ وێنە ئۆبجەکتیەکە( بابەتیەکە)
وێنەکانی ئێمە، وەک یاسای شتێکن... وێنەی-خودا دەربڕی ئەزمونە ناوەکیەکانمانە کە من ناتوانم لە رێگەی ئەقڵ و زانینەوە بەدەستیبهێنم.....
لە نامەیەکی تردا، یۆنگ ڕونیدەکاتەوە کە ئەگەر پرسیاری ئەوەی لێکرابا داخۆ کۆکە لەگەڵ وێنای هەرکەسێک بۆ خوا، ئەوا وەڵامێکی جیاوازتری دەبوو. بەهۆی سروشتی ئاڵۆز و ناڕوونی خودا، هیچ وێنایەک هەرگیز بەتەواوی بەس نابێت. لەبەرئەوە ئەو پێداگری لەسەر ناتەواوی و کەموکووڕی تەواوی وێناکردنەکانی خودا دەکات، لە ناویشیاندا وێناکەی خۆی.
دەبوایە یۆنگ چی گوتبایە؟
یۆنگ بەبەردەوامی رەخنەی هەبووە لە خواناسە کریستیانەکان بەهۆی فەشەلهێنانیان لە جیاوازی نەکردن لە نێوان وێنای خۆیان بۆ خودا لەگەڵ راستەقینەی ئاڵۆزی خودا. وەڵامەکەی یۆنگ بۆ پرسیارەکەی فریمان تێکەڵەیەک بوو لەم دوانە. ڕێگەی بە خەڵکیدا وا بزانن یۆنگ باسی هەمان وێنەی خوا دەکات کە ئەوان هەیان بوو.
ئەوەی یۆنگ ویستی بیکات لە نامەکانی دوای چاوپێکەوتنەکە چاککردنەوەی بەشێک لە زیانەکە بوو. ئەو تەئکیدی لە دەربڕینەکەی کردەوە کە قەناعەتی بە بوونی شتێک هەیە. لە چاوپێکەوتنەکەدا دەتوانرا باشتر تێگەیشتدرابا ئەگەر بیگوتبا کە شتێکی زۆر راستەقینەو ئاڵۆز هەیە کە هەموومان ناویدەنێین خودا، بەڵام وێنەکانی خودا کە هەموو هەمانە جیاواز و کەموکورتن.
جێبەجێکردنە کرداریەکانی
ئارگیومێنتی یۆنگ لە نامەکانی دوای چاوپێکەتنەکە دەتوانرێ بەوە کورت بکرێتەوە بە وەی بڵێین کە خودا سەرەتا و پێش هەموو شتێک ئاڵۆزیە. ئەمەش یەکێکە لە بنەماکانی باوەڕی کەنیسەی ئۆرسۆدۆکسی. بەڵام یۆنگ هەوڵینەدەدا کە باوەڕمان بگۆڕین بۆ ئۆرسۆدۆکسی، بەڵکو ئەو پێشنیاری ئەوەی بۆ دەکردین کە بزانین هەموو وێنەکانی خودا جیاوازە لە وێنەی ڕاستەقینەی سروشتی خودا. کاتێک درکمان بەو ڕاستیە کرد ئەوکات، بەگوێرەی یۆنگ، هەنگاوێکی بچووک و پراکتیکی بەڵام گرنگمان دەنا لە گەشەکردنی رۆحیمان.
سەرچاوە:
http://steve.myers.co/jungs-regret-over-i-dont-need-to-believe-i-know/
Comments
Post a Comment