نامەیەک بۆ مامۆستایانی سەرانسەری جیهان

ڤیکتۆر فرانکل


نووسینی ڤیکتۆر: فرانکل


دەقی ئەم نامەیە لەلایەن زانای بەناوبانگی نەمساوی بەرەگەز جولەکە "ڤیکتۆر فرانکل"وە  بۆ مامۆستایان نوسراوە، دوای ئەوەی بە ناڕەحەتی و  ئازارێکی زۆردا تێدەپەرێت  لە گرتووخانەی نازییەکاندا، بەچاوی خۆیی مردنی زۆرێک لە جولەکەکان دەبینیت کە جۆرها شێوازی نامرۆڤانەی لە جۆرەی خنکاندن بە گاز و برسیکردن و زیندە بەچاڵکردن و ئازاردانی دەروونی لەخۆگرتبوو،بەڵام ئەو یەکێک دەبێت لەوانەی بە سەرکەوتوویی ئەم دۆخە قورسەی ژیان تێدەپەرێنیت و بەزیندویی رزگاریی دەبێت، ئەم ڕوداوە بەجۆرێک فرانکلی بەرامبەر بە پرۆسەی پەروەردە بەدگومان کردو لە نامەیەکدا بۆ مامۆستایان ئەمەی نووسی:


من کەسێکم کە لە ئۆردوگایەکی زیندانیاندا، بەزیندویی هاتوومە دەر، چاوانی من شتگەلێکیان بینیوە کە چاوانی هیچ مرۆڤێک نابێت بیبینێت، من ژوورگەلێکی گازیم بینیوە کە لەلایەن باشترین ئەندازیارانەوە دیزاینکراوە، من پزیشکگەلێکی لیهاتووم بینیوە، کە منداڵانی بێ گوناح و بێ تاوانیان بە ئاسودەییەوە ژەهراوی دەکرد، من پەرستارگەلێکی شارەزام بینیوە کە مرۆڤەکانیان بە لێدانی یەک دەرزی دەکوشت، من دەرچوانی زانکۆم بینیوە کە دەیانتوانی کەسانی تر لە ئاگردا بسوتێنن. کۆی ئەو بەڵگانەش منیان بەرامبەر بە فێربوون گوماندارکرد.


لە ئێوە تکادەکەم کە هەوڵبدەن بەر لەوەی فێرخوازەکانتان وەک دکتۆر یان ئەندازیارێک پەروەردە بکەن، لەوان مرۆڤێک دروست بکەن، تا رۆژێک بۆ گیانەوەرێکی دڕندەی بڕوانامەدار نەگۆرێن، بوون بە پزیشک یان ئەندازیار، کارێکی ئەوەندە دژوار نیە، هەموو کەسێک دەتوانێت بە چەند ساڵێک هەوڵدان پێیان بگات، بەڵام فێرخوازەکانی خۆتان فێربکەن کە باشترین و گەورەترین سەرمایەی هەر یەکێک لەوان مرۆڤبوونیەتی، کە بە هیچ بڕوانامەیک پێوانە ناکرێت.


وەرگێرانی : کارمەند عەزیز عەلی


https://www.facebook.com/karmand.aziz


تێبینی // ئەم بابەتە لە زمانی فارسییەوە تەرجمەی کوردی کراوە، بەڵام من زۆر هەوڵمدا کە سەرچاوەی ئینگلیزی ئەم نامەیەم دەستکەوێت، هیچم دەستگیر نەبوو، ئەمەش کەمێک منی تووشی گومان کرد لەبەرامبەر ڕاستی و دروستی ئەم نامەیە، هەروەها چەند ، دەقێکی تاڕادەیەک جیاواز، بەڵام لە ناوەڕۆکدا هەمانشت هەبوو لە فارسیدا، کە من ئەوەیانم کە بەلاوە دروستر بوو، هەڵبژارد. وە جوانی ناوەرۆکی نامەکە وایکرد کە بێ گوێدانە دروستی و نادروستیی نامەکە، بلاوی بکەمەوە.

Comments

Popular posts from this blog

تیۆری کەسایەتی کارل گۆستاف یۆنگ

ئەنیما و ئەنیمۆس-ی مۆدێرن ...

مانای ژیان - ڤیکتۆر فرانکل