تێروانی فرۆید دەربارەی هاوڕەگەزخوازی
ئەم بابەتە وەڵامی نامەیەکە، " سیگمۆند فرۆید " لە مانگی ئەپریلی 1935 نوسیویەتی بۆ ژنێک کە داوای هاوکارێ لێدەکات، تا کورە هاوڕەگەزخوازی بۆ چارەسەر بکات، وەک لە وەڵامدانەوەکەش دیارە کە "فرۆید" چارەسەرێکی ئەو تۆ شک نابات بۆ ئەو بابەتە و پێێ وایە کە هاوڕەگەزخوازی بەهۆی گرفتێک لە پەرەسەندی سێکسیدا رویداوە، لەسەر بنەمای تێروانیەکانی فرۆید مرۆڤەکان هەموویان لەسەرەتادا دوو رەگەزن، هاوڕەگەزخوازی بە جۆرێکە لە لادانی ئەو دۆخە دەزانێت، هەڵبەت ئەم نامەیە تێروانینێکی بێ لایەن و زانستیانەی فرۆیدە لەسەر هاوڕەگەزخوازی، ئەو وەک زانایەک قسە لەو بارەوە دەکات و دیدی و تێروانینی خۆیی دەخاتە ڕوو نەک وەک کەسایەتیەکی ئاینی وکۆمەڵایەتی کە لە پای گوناح و تاوان سەیری بکات، ئەو پێێ وایە کە هاوڕەگەزخوازی شتێک نیە اختیاری بێت و خەڵکی بەویستی خۆیان هەڵیبژن، وەڵامەکەی ئەوەنیە رەوایەتی بدات بە هاوڕەگەزخوازی، هێندەی بەرگریکردنە لە بێدەسەڵاتی ئەو کەسانەی کەوتوونەتە ناو ئەو دۆخەوە.
دەقی نامەکە :
9ی ئەپریلی 1935
پرۆفیسۆر د.فرۆید
خاتوونی ئازیز [........]
من لە نامەکەتان ئەوەم زانی کە کورەکەتان هاوڕەگەزخوازە، من زۆر سەرسام بووم بەوەی ئێوە خودی ئەو زاراوەتان بەکار نەبردوە لەو زانیاریانەی داوتانە سەبارەت بەو، دەتوانم بپرسم بۆچی لەوە ڕادەکەن؟ هاوڕەگەزخوازی بە دڵنیایی بەرەو پێش چوون نیە، بەڵام شتێک نیە شەرمی لێبکەی، گوناح نیە، کەمبوونەوە نیە، ناتوانرێت وەک نەخۆشی پۆلێنی بکەین؛ ئێمە ئەوە بە جۆرێک لە جیاوازی وەزیفەی سێکسی دەزانین، کە بەهۆی وەستان (بەربەرستێک) لەپەرەسەندنی سێکسیدا ڕویداوە.زۆر کەسی بەرێز لەسەردەمەکانی کۆن و نوێدا هاوڕەگەزخواز بوون، چەندین پیاوی گەورە لەنێویانداا، (ئەفلاتون، مایکل ئەنجیلۆ، لیۆناردۆ دافینشی...هتد، ). ئەوە ستەمێکی گەورەیە و نادادیە کە هاوڕەگەزخوازی وەک تاوانێک سەیربکەم، ئەگەر بروا بە قسەی من ناکەی، کتابەکەی هاڤیلۆک ئەلیس بخوێنەوە.
بەوەی کە داوات لێکردوم ئەگەر بتوانم یارمەتی (کورەکەتان) بدەم، گریمانەی ئەوە دەکەم، ئەگەر من بتوانم هاوڕەگەزخوازیەکە نەهێلم، لە جێگای ئەوە سێکسی(سێکس لەگەڵ رەگەزی بەرامبەر) ئاسایی جێگای بگرێتەوە، وەڵامەکەی ئەوەیە، بەشێوەیەکی گشتی ناتوانین وەها بەڵێنێک بدەین بۆ ئەنجامدانی ئەوە. لەهەندێک لە کەیسەکاندا ئێمە سەرکەتوو بووین لە گەشەپێدانی میکرۆبێکی لەناوبەر لە ئارەزووی سێکی رەگەزی پێچەوانە، کە (ئەو میکرۆبە)لە هەموو هاورەگەخوازەکاندا هەیە لە زۆربەی کەیسەکاندا هیچ توانایەکی تر نیە، ئەوەش وابەستەی جۆری کەسەکە و تەمەنی تاکە، وە ناتوانین پێشبینی بە ئەنجامی چارەسەرەوە بکەین .
ئەو شیکاریەی دەتوانین بۆ کوڕەکەت بیکەین چەند دۆخێکی جیاوازی هەیە، ئەگەر ئەو خۆشحاڵ نەبێت، نیرۆتیک بێت، ململانێکان پارچە پارچەیان کردبێت، گرفتی هەبێت لە ژیانی کۆمەڵایەتی، دەروونشیکاری رەنگە هارمۆنیەت، ئارامی هۆش، لێهاتوویی تەواو بۆ بگەرێنێتەوە, چ ئەگەر کورەکەت هاورەگەزخواز بێت یان گۆڕابێت.
ئەگەر تۆ وا بیرتکردۆتەوە کە من دەروونشیکاری بۆ بکەم - من پێشبینی ئەوە ناکەم- پێویستە ئەو بێت بۆ ڤییەننا، من هیچ نیەتێکی جێهێشتنی ڤییەننام نیە، هەرچۆنێک بێت، لەبیری مەکە وەڵامم بدەیەوە.
وەرگێرانی : کارمەند عەزیز عەلی
سەرچاوە :
http://www.lettersofnote.com/2009/10/homosexuality-is-nothing-to-be-ashamed.html
Comments
Post a Comment