“If it weren’t for you”ئەگەر لەبەر تۆ نەبوایە

زانای دەروونزانی ئەریک بێرن لەپەروتوکی "Games People Play" دا باس لە شێوازێکی لە شێوازەکانی یاریکردن دەکات کە خەڵکی پەنای بۆدەبەن ئەویش بەناوی "ئەگەر لەبەر تۆ نەبوایە"، مەبەستی بیرن لە "Games" دا ئەو رۆڵ و شێوازانە دەگرێتەوە کە مرۆڤ لە ژیانیدا دەیان بینێت، پێشی وایە مرۆڤ خوازیاری ئەو جۆرە یاریکردنانەیە، ئەگەر خراپیش بێت باشترە لەوەی نەبێت ، دیارە بەلای "بێرن"ەوە مرۆڤ پەنا بۆ یاریکردن "Games" دەبات بۆ رازیکردنی پاڵنەر شاراوەکانی، واتە مرۆڤ زۆرجار رۆلێک دەبینێت لە ژیاندا خۆشێ دەزانی کە ئەو شتە وانیە بەڵام بۆ ئەوەی پاڵنەرێکی شاراوەی خۆی تیربکات ئەو جۆرە رۆڵە دەبینێت .
ئەی مەبەست لە "ئەگەر لەبەر تۆنەبوایە" چیە ؟
ئەمە دیارترین جۆری یاریکردنە لە نیوان هاوسەرەکان و ىیرن پێی وایە زۆرێک لە خەڵکی بەشێوەیەکی نائاگایانە کەسانێک بۆ هاوسەرگیری هەڵدەبژێرن کە هەندێک سیفات و تایبەتمەندی تیدایە کە وادەکات لەدوایدا بىیتە بەربەست بۆی لە ژیاندا، بۆ نمونە نمونەی ئافرەتێکمان بۆ دەهێنێتەوە کە ئارەزووی فێربوونی سەما کردوە، وە کێشەی ئەو ئافرەتەش ئەوەیە مێردەکەی رقی لەوەیە کە ژنەکەی برواتە دەرەوە، لەبەر ئەوە ژیانی کۆمەڵایەتی سنوردارە، پێشوتر ئە خانمە پەیوەندیکردوە بە یانەیەکی فێربوونی سەماوە بەڵام بۆی دەرکەوتبوو کە لەسەماکردن دەترسێت لەبەر دەمی خەڵکدا ، لەبەر ئەوە وازی هێنابوو. ئێستاش دەیەوێت بڵیت ئەگەر مێردەکەم نەبوایە من باشترین سەماکەرم لێدەردەچوو، ئەوەی "بێرن " دەیەوێت پێمان بڵی ئەوەیە کە ئەوەی ئێمە هاوسەرەکانمانی لەسەر سەرزەنشت دەکەین ، زۆرجار کێشەکە رەنگدانەوەی ناخی خۆمانە، ئەنجامدانی یاری " ئەگەر لەبەر تۆ نەبوایە " وامان لیدەکات کە خۆمان بدزینەوە لەو بەرپرسیاریەتیەی لەسەرمانە و لەو ترس و کەم و کوریانەی هەمانە. واتە ئەو ژنە نائاگایانە جۆرە پیاوێکی هەڵبژاردوە کە حەز بە چونە دەرەوە ناکات تا سبەی لەرێگەی ئەوە خەتای سەر نەکەوتنی خۆی لە سەماکردن پسەپێنی بەسەر هاوسەرەکەیدا .. لەو رێگەیەوە بەرپرسیاریەتی هەڵنگرێت .
ئەی تۆ چۆن یاریەک دەکەی لەگەڵ هاوسەرەکەت ؟؟؟ ئایا تۆش بەپرسیاریەتی خۆت دەخەیتە ئەستۆی ئەو دەڵێ ئەگەر لەبەر تۆنەبوایە وامدەکرد؟

کارمەند عزیز
بۆ نوسینی ئەم بابەتە سود لەم سەرچاوەیە وەرگیراوە
"50 Psychology Classicss"
Tom Butler-Bowdon

Comments
Post a Comment