بۆچی دەکەوینە خۆشەویستیەوە ؟

وەک هەمیشە تۆ بەرێگادا دەرۆیت و هەموو شتێک تەواو ئاساییە، پاشان لە یەکێک لە مارکێتەکانی تەنیشتەوە یەکێک دەردەچێت و تۆش لەیەکەم نیگاوە دەکەویە داوی خۆشەویستیەوە !! چی روویدا لێرە ؟ بۆ چی کەوتیە داوی ئەو کەسەوە و کەسێکی ترنا ؟ وەڵامەکەی ئاسانە . عەقلی شاراوەی (نائاگایی)تۆ بەردەوام لەگەراندایە بە دوای هاوبەشی ژیان، هەتا ئەگەر تۆ پێت وابێت کە ئەو کاتە گونجاو نیە بۆ دروستکردنی پەیوەندی، ئەگەر کەسێک کۆک و گونجاو بێت لەگەڵ ئەو مەرجانەی کە لە نائاگایی خۆتدا تۆمارتکردوە ، تۆ دەکەوییەوە داوی خۆشەویستی ئەو کەسەوە.
بەڵام بۆچی ئەو کەسە و کەسێکی ترنا ؟
لە نائاگایی هەمووماندا کۆمەڵیک مەرج هەیە کە پێویستە لەوکەسەدا هەبێت کە پەیوەندی لەگەڵ دروست دەکەین، ئەگەر کەسێک هەندێک لەو مەرجانەی تێدابێت و لەگەڵ زۆربەی مەرجەکانی تۆ نەیەتەوە ئەوا تەنها دەبن بە هاورێ.
مەرجەکانی نائاگایت کە ئەزموونەکانی پێشووتری ژیانت پێکهاتووە، لەو ژینگەیەی کە تێیدا گەورەبوی لە بیروباوەر و بیرکردنەوەدا. بۆ نمونە ئەگەر تۆ رووبەرووی دۆخێک ببیەوە لە ژیانتدا هەستت بە گرنگی دەست پاکی (الامانە) کردبێ، ئەوا لە زۆبەری کاتدا دەست پاکی دەبێتە یەکێک لە مەرجەکانی نائاگایت (عەقلی شاراوە) و دواتر ناکەویە داوی کەسێک کە دەستپاک نیە.
ئەو راستیە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، ئەوەی تۆ بینیوتە بەدرێژای ژیانت لە فیلم و زنجیرە سۆزداریەکان، هیچ نیە جگە لە بیرۆکەی بازرگانی کەوا بەرهەم هێنەرەکانی ئەو فیلم زنجیرانە دەیانەوێت قازانجی زیاتریان لێی دەست کەوێت.
دەتوانی بکەویە داوی خۆشەویستی زیاتر لە کەسێک، لەبەر ئەوەی زیاتر لە کەسێک هەیە کە دەتوانێ مەرجەکانی نائاگایی تۆ دەستەبەر بکات وەک لە کەسێکی تر. ئەوەش واتای ئەوەیە کە بیرۆکەی دوانەی روح یان بوونی تەنها کەسێک لە جیهاندا کە خۆشت بوێت، بیرۆکەیەکی هەڵەیە بەتەواوەتی و پێچەوانەی هەموو راستیەکی زانستیە، لەسەر بنەماکانی نائاگایت دەکەویە داوی خۆشەویستی هەرکەسێک کەوا ئەو مەرجانەی تێدابێت.
بەنسبەت لە بیرچوونەوەی کەسێک کە خۆشت دەوێت، تەنها بە زانینی ئەوەی کەوا کۆمەڵێک کەس هەن کەوا هەمان مەرجەکانی نائاگایی تۆیان هەیە، لەبیرچوونەوەی هەرکەسێک کارێکی ئاسان دەبێت، هۆکاری سەرەکی ئەوەی کە کۆمەڵێک خەڵکی ناتوانن ئەو کەسە لەبیر بکەن کە خۆشیان دەوێن، ئەوانە وا گومان دەکەن کەوا یەک دوانەی روحی هەیە بۆ هەر کەسێک لە دونیادا، بۆیە کاتێک لەدەستی دەدات پێی وایە کە مەحاڵە لە بیری بکات.
رەنگە ئەو قسەیە بەلاتەوە نامۆ بێت، بەڵام کاتێک زانیت کە ئەوە راستیەکی زانستیە و تۆ رووبەرووی هەڵخەڵەتاندن بوویەوە لە فیلم و زنجیرەکان، دونیا بە شێوەیەکی جیاوازتر دەبینی و لە رووی عاطفیەوە بەهێزت دەبی.
#karmandaziz
ئەم بابەتەمان لە پەیجی "عقل الباطن" وەرگرتووە و ترجمەمان کردوە .. بەهیوای ئەوەیسودێکی هەبێت.

tkaya ba zmany arabi amawe
ReplyDeleteسلاو کاک رێبەر .. ئەوە لینکەکەیە دایدەنێم لە خوارەوە، هەرچەند لینکی ئەسڵی بابەتەکە چالاک نەماوە لە فەسیبووک کە من لێم وەرگرتبوو، بەڵام لە گۆگل سێرچ لە شوێنێکی تر دۆزیمەوە، نازانم هیچ دەستکاری بابەتەکە کراوە یان نا .. رێزم بۆتان
ReplyDeletehttps://www.2knowmyself.com/arabic/%D8%A7%D9%84%D8%AD%D8%A8+%D9%88%D8%A7%D9%84%D8%B1%D9%88%D9%85%D8%A7%D9%86%D8%B3%D9%8A%D8%A9/%D8%B3%D9%8A%D9%83%D9%84%D9%88%D8%AC%D9%8A%D9%87_%D8%A7%D9%84%D8%AD%D8%A8/%D9%84%D9%85%D8%A7%D8%B0%D8%A7_%D9%86%D9%82%D8%B9_%D9%81%D9%89_%D8%A7%D9%84%D8%AD%D8%A8