چۆن نەوەیەکی دەبەنگ دروست دەکەی ؟؟؟
کۆمەڵێک زانا 5 مەیمونیان خستە ناو قەفەسێکەوە، لە ناوەراستی قەفەسەکە پەیژەیەک هەبوو لەسەرەوەی پەیژەکە چەند مۆزێک هەبوو ... هەموو جارێک کە یەکێک لە مەیمونەکان دەرۆیشت بۆ بردنی مۆزێک زاناکان مەیمونەکانی تریان بە ئاو دەرشاند.
پاش ماوەیەکی کەم هەر مەیمونێک کە دەیویست بروات بۆ بردنێ مۆزێک، مەیمونەکانی تر هەڵدەستان بە رێگریکردن و لێدانی هەتا بە ئاوی سارد نەیان رشێنن.
پاش ماویەک هیچ مەیمونێک بوێری ئەوەی نەبوو سەر پەیژەکە بکەوێت بۆ بردنی مۆزیک سەرباری ئەو هەموو فریودانەی کە هەبوو لە ترسی لێدان، پاش ئەوە زاناکان بریاریاندا یەکێک لە مەیمونەکان بگۆرن و لە شوێنی ئەو مەیمونێکی تازە تردابنێن.
یەکەم شت کە میمونە تازەکە پێی هەڵسا بریتی بوو لە سەرکەوتن بەسەر پەیژەکەدا بۆ بردنی مۆزێک ،بەڵام دەست بەجێ هەرچوار دانەکەی تر لێی دەدەدن و ناچاری دەکەن بێتەخوار لە پەیژەکە ...پاش چەند جارێک لێدان لە مەیمونە تازەکە تێدەگات کە نابێت سەر پەیژەکە بکەویت لەگەڵ ئەوەی کە ناشزانی لەبەر چ هۆیەک نابێت ئەوەبکات.
جارێکی دی زاناکان یەکێکی تر لە مەیمونەکانینا گۆری بە دانەیەکی تازە .. هەمان ئەوەش بەسەر ئەو مەیمونەهات کە کە بەسەر مەیمونە تازەکەی پێش خۆی هاتبوو، هەتا ئەو مەیمونە کە جاری یەکەم گۆریبویان بەشداریکرد لە لیدانی ئەو هاورێی تازەی .. لە کاتێکدا نەشی دەزانی بۆ دەبێت لێیبدات... بەم شیوەی هەتا هەموو پێنج مەیمونەکە گۆران بە مەیمونی تازەتر و هیچ مەیمونێک لە قەفەسەکە دانەمایەوە کە بە ئاو رشێندرابێت لەگەڵ ئەوەشدا لە هەر مەیمونێک دەدەن کە سەر پەیژەکە بکەوێت لە کاتێدا بەبێ ئەوەی بزانن لەبەر چ هۆیەک
ئەگەر گریمانەیەک بکەین ... لە مەیمونەکان بپرسین بۆ چی لەو مەیمونە دەدەن کە سەر پەیژەکە دەکەون ؟
بە دڵنیایی وەڵامەکەیان ئەوە دەبیت : نازانین بەڵام بە دڵنیایەوە باب و باپیرانمان ئاوابوون
بە شیوەیەکی پراکتیکی ئەوە جێبەجێ دەبێت لەسەر ژیانی رۆژانەی ئێمەش ، سەرنجی تۆی خوێنەر چیە ؟
وەرگێرانی : پەیجی دەروونشیکاری
Comments
Post a Comment