(ستوکهۆلم سندروم (کۆنیشانەکانی ستوکهولم
ستوکهۆلم سندروم (نیشانەکانی ستوکهولم)
دەستەواژەیەکە یان چەمکێکە بەرامبەر دۆخێکی دەروونی تایبەت بەکاردێت، کەتیایدا کەسی تووش بوو جۆرێک لە خۆشەویستی یان هاوسۆزی دەنوێنێ بەرامبەر بەو کەسەی کە دەیچەوسێنێتەوە یان تاوانی بەرامبەر دەکات، سەرباری ئەوەی ئەو کەسە ئازار دەچێژی و تووشی نارەحەتی دەبێت لەلایەن کەسی چەوسینەرەوە یان تاوانکارەکە، بەڵام ئەو هێشتا هەر دلسۆزی نیشاندەدات بەرامبەری. ناوەکەشی لەوەوە هاتووە کە لەسالی ١٩٧٣ کۆمەڵیک چەتە دەستیانگرت بەسەر بانکی (كريديتبانكين) لە ستۆکهۆڵم و چەند فەرمانبەرێکێنا بە بارمتەگرت بۆ ماوەی ٦ رۆژ، لەو ماوەیەدا بە بارمتەگیراوەکان لە رووی سۆزداریەوە پەیوەندیەکیان بۆدروست بوو لەگەڵ چەتەکان و دوای ئازادکردنیان دەستیان کرد بە بەرگریکردن لێیان ئامادە نەبوون لە بەردەم دادگا شاهیدیان لە دژ بدەن . پاش ئەوە زانای دەروونزانی سویدی(نیلز بیجیرو) لێکۆڵینەوەیەکی درێژخایەنی ئەنجامدا و لە کۆتایەکەیدا بە تیۆرێکی نوی بە کۆتا گەیشت بە ناوی (ستۆکهۆلم سندروم) یان (نەخۆشی ستۆکهۆڵم) ناوبانگی دەرکرد.
لەهەمان کاتدا ئەو تیۆرە جەغدی لەسەر ئەوەدەکردوە کە هەندێک کەس کاتیک رووبەرووی دەستدرێژی سێکسی و فڕاندن و ئازاردان دەبنەوە لە جێگای ئەوەی پارێزگاری لە کەرامەت و ئازادی خۆیان بکەن، بەڵام دەستەمۆ و لایەنگیر و هاسۆز دەبن لەگەڵ دەستدرێژیکارەکە و هەوڵدەدەن بۆ رازیکردنی، ئەمەش سەرنجی زانایانی دەروونزانی بەلای خۆیدا راکێشاو وە لێکۆڵینەوەی تر لەم بوارەدا بەئەنجام گەیندرا و ئەوە روونبۆە کە ٢٣% قوربانیەکانی فڕاندن و دەستدرێژی جەستەیی بە هەموو جۆرە جیاوازەکانی تووشی ئەو نەخۆشیە دەبن، وە زانایان گەیشتنە شیکردنەوەیەکی رازیکەر بۆ "نەخۆشی ستوکهۆڵم" .. بەوەی کە مرۆڤ کاتێك رووبەرووی چەوسانەوە و سەرکۆنە دەبێت، وەکاتێک هەست دەکات بەوەی کە ئیرادەی لەدەستداوە و وەهیچ کارێکی بەدەست نەماوە و ئەو جەلادەی کە دەێچەوسێنێتەوە و دەستدرێژی دەکات سەر و لێیدەدات و ئەوەی بیەوێ پێیدەکات.. ئەوا دەکەوێتە بەردەم دوو هەڵبژاردن ئەوانیش :
- یان بە ئاگا و چاوکراوە دەمینێتەوە هەتا دەرفەتێکی بۆ دێتە پێش و خۆی رزگار دەکات لەدەستی جەلادەکەی.
- یان رادەکات لەو هەستکردن بە بێ توانایی و ئازارەی هەیەتی بەوەی کە خۆی دەخاتە پال جەلاد و هاوسۆز دەبێت لەگەڵی، وە کاتیک کەسی قوربانی یان چەوسێنراو لە ژیر فشاری دەروونی دادەبێت دەروونیەن خۆی هەڵدەستێت بە دورستکردنی میکانیزماتی بەرگری دەروونی، ئەمەش بۆ دڵنیابوون لە کەسی تاوانکار و هۆگر بوون پیی، ئەگەر کەسی تاوانکار چاکەیەکی بچوک بکات یان دڵنەرمەیک بنوێنی بەرامبەری ئەوا ئەو زۆر گەورەی دەکات لە چاو قەبارەی خۆی، واهەست دەکات ئەمە چاکەیەکە لەگەڵی کردوە لەکاتیکدا ئەو دەتوانی بیکوژی بەڵام نایکات.
کەسی قوربانی بەشێوەیەکی نائاگایانە و وەک منداڵێکی بێگەر وا هەست دەکات دەبێت پاڵپشتی کەسی تاوانکار بکات و رەزامەندی ئەو بەدەست بێنێ ، زۆر بەخێرای فێری ئەو شتانە دەبێت کەوا کەسی تاوانکار (چەوسێنەر) دڵخۆش دەکەن و زۆر بەخێرایش ئەو کارانەی بۆ ئەنجامدەدات، تەنانەت ئارەزووی رازیکردنی کەسی تاوانکار لەلایەن کەسی قوربانیەوە ئەوەندە دەبێت کە تەواوی پێداویستیە جەستەیی و دەروونیەکانی خۆی فەرامۆش دەکات. ئەگەر هەر هەوڵیک بدرێ بۆ رزگار کردنی ئەوا نەک هەر رەتی دەکاتەوە بەڵکو بە مەترسیەک بۆسەرخۆی هەژماری دەکات و لەبەرامبەریدا بەرگریدەکات و ئامادەیە هاوکاری کەسی چەوسێنەر بکات تا نەهیڵیت ئەو هەوڵانە سەربگرێت. هەروەها کەسی تووش بوو بەو حاڵەتە لەرێگای میکانیزمی (انکار) یکردنەوە پەیوەستی و سەرسامی خۆی بەکەسی چەوسێنەر دەشاریتەوە، هەروەها هەوڵدەدات لەرێگەی لاسایکردنەوەوە وەکو ئەو هەڵس و کەوت بکات. بە دورکەوتنەوەشی دوخێکی لەنێوان ترس و سەرسام بوون بۆ دروست دەبێت بەرامبەر تاوانکارەکە و وادەکات کەسی تووش بوو بە دیاردە و نیشانەکانی ستۆکهۆڵم هیچ ڕاڕا نەبێت لەوەی کە تاوانکارەکەی خۆش بوێت و سەرزەنشتی ناکات، بەڵکو هەموو هەموو تاوان و سەرزەنشتەکە ئاراستەی خۆی دەکات، یان ئاراستە ئەو کەس و لایەنانەی دەکات کە هەولی رزگارکردنیان داوە یان دەیدەن، وە هیچ لایەنێکی خراپ نابینێت لەکەسی چەوسینەر و ئامادەش نیە هێچ کات باس لە خراپیەکانی بکات لە بەردەم کەسانی تردا.
ئەم دیارەدەیە هەر لە نیوان ئەو کەسانەدا دەرناکەوێت کەوا دەبنە بارمتە دەرئەنجامی فراندنێک، بەڵکو زۆرجار لەپەیوەندیە خێزانیەکان لە نیوان باوک منداڵەکان یان دایک منداڵەکانی دەردەکەویت، هەروەها تووشی کۆمەڵ و نەتەوش دەبێت ، لە ژێر سایەی دەسەڵاتی حکومەتە دیکتاتۆرە و داپلۆسێنەرەکاندا ئەوە بەرچاو دەکەوێت، ئەو سیستەمەی بەدرێژای مێژوو کاریکردوە لەسەر چەوساندنەوەی خەڵک ترسێکی زۆری چاندوە لە ناخی تاکەکانی ئەو کۆمەڵگایە جۆرێک لە پەیوەندی و هۆگری دروست دەبێت لە نیوان هەندێک لە تاکەکانی ئەو کۆمەڵگایەو حکومەتدا، کە ئامادەن هەمیشە لەبەردەم کەم و کوریەکانیدا بەرگری لیبکەن و بە رۆیشتنی هەست بەترس دەکەن، پێیان وایە دیکتاتۆریەت شێوەیەکی پێویست و گونجاوە بۆ دەسەڵات. نەمانی (صدام حسێن) ئارەزووی زۆرینەی عیراقیەکان بوو بەگەڵی کوریشەوە کە مێژوویەکی هەبوو لە دژایەتی لەگەڵ رژێمەکەی و نارەحەتی زۆری بینیبوو بەدەستیەوە، بەڵام لە رۆژی خنکاندنەکەیدا زۆرێکیان لەو ئارەزووەیان پەشیمان بوونەوە و لە ژیر بیانوی جیاوازدا دەیانویست رەتی ئەوەبکەن کە شایستەی ئەوە بووبێت ودەگووترا نەدەبوو لە رۆژی جەژن ئەوەکرابایە، بە بەعقڵەنەکردنی ئەو باوەرەیان ئەو هاوسۆزیەیان دەشاردەوە کە هەیان بوو. لەئێستاشدا پرسیار ئەوەیە لە کۆمەڵگای کوردیدا چەند ئەم حالەتە بوونی هەیە ؟، تاچەند تاکی کوردی هاوسۆزە لەگەڵ ئەو دەسەڵاتەی دەچەوسێنێتەوە و ساڵانێکە نابووتی کردوە، ئینجا چ باوانی بێت یان دەسەڵاتی حوکمران یان لایەنێکی دی.
دەرئەنجام ( نەخۆشی ستوکهولم) شێوازێکە بۆ راکردن لە فشارێکی دەروونی زۆر، بەڵام دواجار خۆیان لەگەڵ گونجاندوە.. تووش بوو لە دوایدا چەند گۆرانێکی رەفتاری تێدا دەردەکەوێت لەوانە زۆر خایاندن لە کار یان بیرکردنەوە یان هەرچالاکیەکی کتیب خوێندنەوە بەشێوەیەکی نامۆ یان هەڵاتن لە ریگەی زۆر خەوتنەوە چارەسەر و مامەڵەی ئەو حاڵەتە هەوڵی زۆری دەوێت وەکو چارەسەری بەکۆمەڵ یان پێشکەشکردن پشتگیری و هاوکاری و دەرهێنانی تووش بوو لە تەنیایی، وە پێوویستە جارێکی تر مانای رەفتار و رەوشتی شەرەنگێزی و باشە و خراپەی لادابرێژرێتەوە .
karmand .aziz
سەرچاوە : ئینتەرنێت
Comments
Post a Comment