سندرۆمی (کۆنیشانەی نەخۆشی) مراوی - the duck syndrome :
بە پێی لێکۆڵینەوەیەکی زانکۆی ستانفۆرد زۆرێک لە خوێندکاران تووشی گرفتی کۆنیشانەی (سندرۆمی) مراوی دەبن، بەتایبەت لە قۆناغەکانی کۆتایی خوێندندا، ئەم ناوە لەوەوە هاتووە، ئەگەر سەیری مراوی بکەین لەناو ئاودا، دەبینین لە رووی سەرەوەی ئاوەکە مراویەکە لە دۆخێکی هێمن و ئارام دەردەکەوێت، بەڵام لە ژێر ئاوەکە قاچەکانی خێرا خێرا دەجوڵێنیت، دۆخی گەنجانیش بە تایبەت لە زانکۆ بەم جۆرەیە کە لە رووکاری دەرەوەیان ئارام و لەسەرخۆ دیارن، بەڵام لە ناوەوە لە ژێر فشار و پاڵەپەستۆیەکی بەهێزدان ..
ئەگەر سەیری حکومەت-یش بکەین دەبینین لە هەمان حاڵەتی مراویدایە، لە رێگەی مێدیا و ناوەندەکانی خۆیانەوەوە یان لە رێگەی سەردان و لێدوانی بەرپرسەکان و پەیوەندیە دیبلۆماسیەکانیان لەگەڵ ووڵاتانی دەرەوە دەیانەوێت ئەوە نیشانی خەڵک بدەن کە زۆر بێ کێشەن و ئارام و لەسەرخۆن ، بەڵام حاڵی ناو کۆمەڵگا ئەوەیە کە بەدەست قەیران و گەندەڵیەکی و فشارێکی زۆرەوە دەناڵێنن، ئیدی دۆخەکە بۆ هەموان روونە کە چۆنە.
کارمەند عەزیز
بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن
http://psychcentral.com/blog/archives/2013/09/19/teens-the-duck-syndrome/
Comments
Post a Comment