[gallery ids="106,105,104,103,102,101,100,99,98,97,96,95,94,93,92,91,90,89,88,87,86,85,84,83,82,81,80,79,78,77,76,75,74,73,72,71,70,69,68,67,66,65,64,63,62,61,60,59,58,57,56,55,54,53,52,51,50,49,48,47,46,45,44,43,42,41,40,39,38,37,36,35,34,33,32,31,30,29,28,27,26,25,20" type="columns"]
تیۆری کەسایەتی کارل گۆستاف یۆنگ
تێروانینی "کارڵ گۆستاڤ یۆنگ" لەسەر درووست بوونی کەسایەتی مرۆڤ و سرووشتی مرۆڤ ( ژیانم هەمووی بریتی یە لە چیرۆکی بە دیهێنانی خود بۆ نەست ، هەموو شتێک لە نەست دا هەوڵدەدات بۆ ئەوەی ببێتە شتێکی دیار و کەسایەتیش هەوڵدەدات بۆ ئەوەی بەدەربکەووێت لە بارودۆخی نەست دا ) یۆنگ سەرەتا یەکێک بوو لە هەرە هاۆرێ خۆشەویست و نزیکەکانی فرۆید ، کە تا جیابوونەوەی لە ساڵی (١٩١٤) لە فرۆید ، فرۆید وەک جێگرەوەی روحی خۆی تەماشای دەکرد ، بەڵام لە دوای ئەو مێژووەوە لە فرۆید لایداو تیورێکی نوێ ی لە بارەی کەسایەتیەوە داهێنا کە ناسراوە بە (دەروونزانی شیتڵکاری ) چونکە ئەم تیورە لە بنەرەتدا تێورێکە لە شیتەڵکاری دەروونی بە هۆی جەختکردنەوەی زۆری لەسەر پرۆسە (نەستیەکان) . بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەم تیوەر جیادەبێتەوە لە تێوەرکەی فرۆید لە سێ لایەنی دەیارەوە کە ئەمانەن . ١ - رۆڵی سێکس : یۆنگ پێناسەکەی فرۆیدی بۆ (لیبیدۆ) واتە وزەی دەروونی فراونتر کرد ئەوەش لە رێگای سەرلەنوێ پیناسەکردنیەوە بەوەی بریتیە لە ( هێزێکی دەروونی سێکسیش دەگرێتە خۆی بەڵام بە سێکسەوە رەنگ رێژ نەکراوە) ٢ - ئاراستەی ئەو هێزەی کە کاریگەرەی...
Comments
Post a Comment