ژیان وه‌ها فێری کردوم

فێربووم که له‌قوتابخانه یان زانکۆ‌دا وانه فێر ده‌بین دواتر تاقیکردنه‌وه ده‌که‌ین، به‌ڵام له ژیاندا تاقیکردنه‌وه ده‌که‌ین دواتر فێری وانه ده‌بین. هه‌روه‌ک چۆن فێربووم که دیالۆگێکی ساده یان گفتوگۆیه‌ک له‌گه‌ڵ مرۆڤێکی زانا ده‌کاته مانگێکی خوێند. چۆن فێریش بووم که پێداچوون و گفتووگۆ له‌گه‌ڵ که‌سانی نه‌زاندا دۆرانه به‌ته‌واوی مانا، ئه‌و‌که‌سانه ئاسان دان به هه‌ڵه‌کانیان دانانێن. فێربووم که گرنگ نیه تۆ له ئێستادا له کوێی به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه به‌ره‌و کوێی رێ ده‌که‌ی له‌م ساته‌دا. فێربووم که مرۆڤ له‌رێگه‌یه‌کی راست وه‌کو کیسه‌ڵ بروات باشتره وه‌کو له‌وه‌ی وه‌ک ئاسک بروات له رێگه‌یه‌کی هه‌ڵه. فێربووم که زۆرجار دۆرانی جه‌نگ فێری چۆنیه‌تی بردنه‌وه‌ی جه‌نگمان ده‌کات، فێربووم که زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که زیانیان پێگه‌یاندوین ئه‌و که‌سانه بوون که هه‌موو متمانه‌یه‌کی خۆمانمان داوانێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نهێنیه‌کانمان به‌کارهێناوه له به‌رامبه‌رمان کاتێک له‌گه‌ڵیان جیاواز بووین.. بێگومان ئه‌وه‌ش خیانه‌ته. فێربووم که ژیان وه‌کو یاری بۆکسێن وایه گرنگ نیه 14 ده‌وره دەدۆری، ئه‌وه‌ی له‌سه‌رته ته‌نها لێدانێکی توندی دژه‌که‌ته و خستنیه‌تی له چه‌ند سانیه‌یه‌کدا، به‌وه‌ش ده‌بیه براوه‌ی یه‌که‌م. فێربووم که سه‌رکه‌وتن هه‌موو شتێک نیه، ته‌نها ئاره‌زووبوون بۆ سه‌رکه‌وتن هه‌مووشتێکه. فێربووم ئه‌وه‌ی که ملێۆنێک پاشه‌که‌وت ده‌کات له ساڵێکدا ، 1000 جاری ئه‌و که‌سه زیاتر کارناکات که له ساڵێکدا 1000 پاشه‌که‌وت ده‌کات ، ده‌کرێ نهێنی ئه‌وه له چۆنیه‌تی ئیش پێکردنی مێشکیاندا بێ. فێربووم ئه‌و که‌سانه‌ی سه‌رکه‌وتوون بریاره‌کانیان خێرا ده‌ده‌ن و هێواش ده‌یگۆرن، به‌ڵام دۆراوه‌کان بریاره‌کانیان هێواش ده‌ده‌ن و خێراش ده‌یگۆرن. فیربووم که هه‌موو ئه‌و شته گه‌ورانه‌ی که له‌ژیاندا ده‌یانبینین به‌بیرۆکه‌یه‌ک ده‌ستی پێکردوه که له‌سه‌ره‌تادا بچووک بووه، هه‌روه‌ک چۆن فێریش بووم که هه‌موو ئه‌و دۆزینه‌وه و داهێنانه‌ی که ئێستا ده‌یانبینین ، پێشتر وا بریاری له‌سه‌ر درابوو که دۆزینه‌وه‌و داهێنانیان کارێکی مه‌حاڵه . فێربووم که سه‌رنجدان بۆ شته ساده‌کان که‌سانێک ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌که‌ن، که که‌سانێی زۆر پشتگوێی ده‌خه‌ن، فێربووم که ئه‌گه‌ر کاتێکی خۆش و چیژ به‌خشت به‌سه‌ر برد له‌هەر وه‌رزشێکدا ، ئه‌وا تۆ براوه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌نجامه‌که‌شت دۆراندبێ. فێربووم که هه‌میشه رێگایه‌کی راست هه‌یه بۆ کردنی هه‌رکارێک بۆیه پێویسته له‌سه‌رمان که ئه‌و رێگایه بدۆزینه‌وه، فێڕبووم که کاری باش زۆر باشتره له قسه‌ی باش. فێربووم که کێ به‌رکێ له‌گه‌ڵ خوددا باشترین جۆری کێ به‌رکێ یه له جیهاندا، هه‌رکاتێک مرۆڤ کی به‌رکێ له‌گه‌ڵ خۆی ده‌کات پێشده‌که‌وێت، به‌شیوه‌یه‌ک که نابێ ئه‌مرۆ وه‌کو دوێنێ بێ وه ناشبێ سبه‌ینێ وه‌کو ئه‌مرۆ بێ، فێربووم که زۆرێک ئامۆژگاری وه‌رده‌گرن به‌ڵام که‌مێک سودی لێوه‌رده‌گرن. فێربووم که هه‌رکاتێک کاری که‌سانێکی له تۆ زیرکتر تۆیان گه‌یانده ئامانج ، به‌وه ده‌سه‌لمێ که تۆ له‌وان زیره‌کتری. فێربووم که خۆشترین ساته‌کانی ژیان ئه‌وه‌یه که تۆ شتێک ئه‌نجامده‌ده‌ی که خه‌لكی پێشتر پێیان وتویت که ناتوانی بیکه‌یت. فیربووم که دۆراوه‌کان هه‌میشه ده‌ڵێن سه‌رکه‌وتن ته‌نها به‌خته. فێربووم که خه‌و و خۆزیاکان بێ ئازار ده‌سته‌به‌ر نابێ. فێڕبووم که خه‌ڵکانێک هه‌ن به ئاراسته‌ی که‌شتی مه‌له‌ده‌که‌ن و خه‌لکانێکیش هه‌ن کاتی خۆیان به فیرۆده‌ده‌ن له چاوه‌روانیکردنیدا. فێربووم که دوو رێگا هه‌یه بۆ بنیاتنانی کۆشکێکی به‌رز.. یان کۆشه‌که به‌رزه‌کانی ده‌وروبه‌ری خۆت بروخێنه .. یان کۆشکێکی له‌وان به‌رزتر بنیاتبنێ.. هه‌میشه تۆ ئه‌وه‌یان هه‌ڵبژێره که کۆشکێکی به‌رزتر له ده‌وروبه‌ره‌که‌ت بنیاتبنێی. فێربووم که زه‌ره‌ده‌خه‌نه‌یه‌ک هیچی تێناچێ به‌لام زۆر ده‌گه‌یه‌نێ. فێربووم که مرۆڤ هه‌ر هه‌وڵنه‌دات سه‌رکه‌وتووبێ، به‌ڵکو پێویسته که هه‌وڵ بدات که مرۆڤێکی خاوه‌ن به‌هابێت دوای ئه‌وه‌ی سه‌رکه‌وتن به‌شیوه‌یه‌کی له‌خۆوه‌کی دێت. فێربووم که شکست خواردوه‌کان دوو جۆرن.. یه‌کێکیان ته‌نها بیرده‌که‌نه‌وه به‌بێ جێ به‌جێ کردن.. جۆره‌که‌ی تریان جێبه‌جێ ده‌که‌ن به‌بێ بیرکردنه‌وه. فێربووم ئه‌وه‌ی هه‌له‌ناکات ئەوەیە کە کار ناکات. فێربووم که پێویسته مرۆڤ خه‌ون به ئه‌سێتره‌کانه‌وه ببینێ به‌ڵام ناشبێت ئه‌وه‌ی له‌بیر بچێت که قاچه‌کانی له‌سه‌ر زه‌وین. فێربووم که فه‌رهه‌نگی سه‌رکه‌وتن ووشه‌ی "ئه‌گه‌ر" " به‌ڵام" ناگرێته خۆ. فێربووم که دیاریه‌کی بچووکی چاوه‌روان نه‌کراو کاریگه‌ری زیاتره وه‌ک له دیاریه‌کی به‌نرخی چاوه‌روانه‌کراو. فێربووم که که‌هه‌ندێک بریاری کرنگ هه‌یه که مرۆڤ پێویسته بیدات هه‌رچه‌نده گران بێ و ده‌وروبه‌ره‌که‌شی توره بکات. فێربووم که ئه‌و داره‌ی به‌رداره خه‌ڵکی هێرشی بۆده‌کات. فێربووم که خۆش به‌ختی به نه‌بوونی گرفت له ژیاندا به‌ده‌ست نایه‌ت، به‌ڵکو به زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌و گرفتانه‌دا به‌دی دێت. فێربووم که ئه‌و مرۆڤه‌ی که شتێکی نیه له پێناویدا بمرێ ، ده‌گه‌مه‌نیشه شتێکی هه‌بێ له پێناویدا بژی.
وه‌رگێرانی : کارمەند عزیز .
Comments
Post a Comment