هێزی مانا

"ئاپۆ"
مرۆڤ کاتێک سەیری بەرخودان و خۆراگری لە مێژینەی کورد دەکات ناتوانێت سانا تێبگات لەوەی ئاخۆ هۆکاری بەردەوامی لە کوێوە وەردەگرێت ، شەرکردن لەگەڵ ئاسمان و چۆکدادان بە کیوە سەختەکان و دەستەمۆکردنیان ئاسان کردە نیە، وەستانەوە بەرووی گەورەترین زل هێزەکانی دونیا پشت و پەنایەکی گەورەیی دەوێت، ئەو پەناگەیەش بۆ کورد هێشتا دروست نەبووە، لەلایەن نزیکترین دۆستەکانمانەوە ژەهرمان بۆ دەکرێتە کاسەوە و لە شیرینی خەودا خەنجەری ژەهراوی دەدرێت لە پشتمان، بەڵام جار لەدوای جار و گەرمتر لە هەموو جارەکانی تر ئێمە سەرلەنوی لەدایک دەبینەوە و مانایەکی تر دەکەینەوە بەبەر ژیاندا .
ئەوەتا ئاپۆ گوتەنی تەنها راستییەک بەردەوامی بە ژیان دەدات ئەویش هێزی واتایە ، لە هەر کوێیەک مرۆڤ توانی ئەو مانایە بداتە ژیان و کارەکانی ئیدی بەرگەی زۆر دەرد و ئێش دەگرێت، ئەوەتا "قازی" لە پێشوازی پەتی خنکاندا زۆر دڵیرانە دەوەستی و "مامە ریشە" یەک مەرگ سڵی لێدەکاتەوە، گەریلایەک بەفر دەکات بە راخەری شەوانی ، بەهێزی ئەو مانایەی پێگەیشتوون.
ئەم ووتەیەی ئاپۆ پەیوەندیەکی هەیە لەگەڵ ئەوا بوارە سایکۆلۆژییەی کە "ڤیکتۆر فرانکل" کاری تێدادەکرد، چونکە تەنها شتیک کە "فرانکل" لە ناو زیندانی نازیەکانەوە و لە کەنارەکانی مردن دەگەیەنێتەوە ناو ژیان دۆزینەوەی مانایە ، ئەو بەجیا لە هاوکارە سایکۆلۆژیستەکانی فرۆید و ئادلر "سێکس و هەستکردن بەکەمی و ویستی هێز" ناکات بە پاڵنەر رەفتارەکانی مرۆڤ، بەڵکو گەورەترین پیداویستی مرۆڤ لای "فرانکل " دۆزینەوەی مانایە بۆ هەموو شتەکانی ژیان. هەمان ئەو فەلسەفەی فرانکل باوەریی پێیەتی و ژیانی رزگار کرد ، ئاپۆ و پێرەوی کارانی رێبازەکەی کردویانە بە پرۆگرامی ژیانیان و بەرگەی ئەو ئاستەنگ و نشێویانەی پیدەگرن کە دێتە رێیان.
فرانکل لەم گووتەیەدا ((ئێش و ئازار لە ساتێک لە ساتەکاندا نامێنی، کاتێک ئەو ئێش و ئازارە مانایەک وەردەگرێ، وەک مانای فیداکاری و قوربانیدان)) دەیەوێت پیمان بڵیت کاتێک مرۆڤ بە مانا دەگات ئەو کات هیچ ئیش و ئازارێک بوونی نابێت ، هەموو شتیک لەبەردەم مانادا بێ مانا دەردەچێت، بە واتایەکی تر ئەوەی نایەلیت ئێمە سەرباری ئەو هەموو ئێش و ئازارە کۆڵبدەین لە خەباتی رزگاریخوازانەی گەلەکەمان دۆزینەوەی مانایە کە داهاتوویەکی جوانترمان لە ئەمرۆ نیشان دەدات ، لە باسی مردندا ئاپۆ زۆر جوان دێتە گۆ و دەڵێ : ((لە نێو ئاسوودەییەوە پێشوازی لە هەڵکشانی مەزنی رۆح دەکەم کە پەرەسەندنی مەزنی واتا زیاد دەکات شێوەیەکی ژیان واتادارکرا کە بەشێوەیەکی ئاسایی چەند هەفتەیەک بەرگەی ناگیرێت و تەنانەت بەردیش بێت دەتەقێ، لە راستیدا نەک مردن من شیبکاتەوە بەڵکو من مردنم شیکردەوە و چارەسەرم کرد، نەک بریاری مردن من بێکاریگەری بکات، من بریاری مردن و شێوازە قێزەون و بێخێرەکەیم بێکاریگەر کرد، لە کوێوە چۆن دێت با بێت، ئەگەر سبەینێ بێت یاخود لەساڵانی داهاتوو بێت، ئیتر مردن بابەتێکی جددی نیە، تەنانەت بەهێزێکی واتاداری وەها گەیشتوومە بڵێم بەخێر و سەفا بێت )) ئاپۆ دەیەوێت لەم ریگەیەوە بلیت من بەهێز و مانایەکی وەها گەیشتوم لە ژیاندا کە ترسێنەرترین و ناخۆشترین شت بۆ مرۆڤ کە مەرگە بی گاریگەر و بێ نرخ دەکەم .
Comments
Post a Comment