Posts

Showing posts from March, 2017

فــرۆید و دەروونشیکاری

Image
سیگمۆند فرۆید (١٨٥٦ - ١٩٣٩) پزیشکێکی دەرونزانی نەمساوییە، دامەزرێنەری پەیڕەوی دەرونشیکارییە، فرۆید یەکێکەلە گەڕیدە ھەرەمەزنەکان، لە مێژوی مرۆَڤــایەتیدا چەندان ناوچەی نەزانراوی ئاشکراکردوە، ئەو ناوچانەش پێش ئەو کەس پەی پێ نەبردوون، بەڵام جیاوازی ئەم لەگەڵ گەڕیدەکانی تردا ئەوەیە، ئەم ئەمریکای خۆی لە ناخی مرۆڤـدا دۆزیەوە، نەک لە جوگرافیای دەرەکیدا، ئەویش مەبەستمان جیھانی نەستە، کە وەکو مۆزەخانەیەک ب ەشی ھەرە زۆری یادەوەری و ھەستە سەرکوتکراو و چەپێنراوەکانی ژیانی ڕۆژانەمان لەوێدا پاشەکەوت دەکرێت و لەکاتی پێویستدا سەر ھەڵدەدەنەوەو، دێنە پێشەوە، بەڵام ئەو کاتە پێویستانە چ کاتێکن؟ فرۆید دەڵێ لەکاتی شۆک وڕوداوە ‌ناخۆشەکان و جیھانی خەون و ھەندێ لە نەخۆشیەکاندا دێنەوە پێشەوە. گرنگی دۆزینەوەکانی فرۆید لەوەدایە کەھەمیشە بەدوای ئەو پرسیارەدا دەگەڕێت: بۆچی خەڵک بەم شێوەیە ڕەفتار دەکەن کە پێی ڕاھاتون؟ فرۆید لە مایسی (١٨٥٦) لە خێزانێکی جولەکەی دەستکورتدا لە دایک بووە، پاشان خێزانەکەی لە دەستی ھەڵمەتی ھۆلۆکۆست (دژەسامیەت) ھەڵھاتون چون بۆ شاری (لێپزینگ)، پاشان دوای ماوەیەکی کەم لە ڤییەننا جێگیربوون و ف...

ژیان وه‌ها فێری کردوم

Image
فێربووم که‌ له‌قوتابخانه‌ یان زانکۆدا وانه‌ فێر ده‌بین دواتر تاقیکردنه‌وه‌ ده‌که‌ین، به‌ڵام له‌ ژیاندا تاقیکردنه‌وه‌ ده‌که‌ین دواتر فێری وانه‌ ده‌بین. هه‌روه‌ک چۆن فێربووم که‌ دیالۆگێکی ساده‌ یان گفتوگۆیه‌ک له‌گه‌ڵ مرۆڤێکی زانا‌ ده‌کاته‌ مانگێکی خوێند. چۆن فێریش بووم که‌ پێداچوون و گفتووگۆ له‌گه‌ڵ که‌سانی نه‌زاندا دۆرانه‌ به‌ته‌واوی مانا، ئه‌و‌که‌سانه‌ ئاسان دان به‌ هه‌ڵه‌کانیا ن دانانێن. فێربووم که‌ گرنگ نیه‌ تۆ له‌ ئێستادا له‌ کوێی به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه‌ به‌ره‌و کوێی رێ ده‌که‌ی له‌م ساته‌دا. فێربووم که‌ مرۆڤ له‌رێگه‌یه‌کی راست وه‌کو کیسه‌ڵ بروات باشتره‌ وه‌کو له‌وه‌ی وه‌ک ئاسک بروات له‌ رێگه‌یه‌کی هه‌ڵه‌. فێربووم که‌ زۆرجار دۆرانی جه‌نگ فێری چۆنیه‌تی بردنه‌وه‌ی جه‌نگمان ده‌کات، فێربووم که‌ زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ زیانیان پێگه‌یاندوین ئه‌و که‌سانه‌ بوون که‌ هه‌موو متمانه‌یه‌کی خۆمانمان داوانێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نهێنیه‌کانمان به‌کارهێناوه‌ له‌ به‌رامبه‌رمان کاتێک له‌گه‌ڵیان جیاواز بووین.. بێگومان ئه‌وه‌ش خیانه‌ته‌. فێربووم که‌ ژیان وه‌کو یاری بۆکسێن وایه‌ گرنگ نیه‌ 14 ده‌وره‌ دەدۆری، ئ...

چۆن نەوەیەکی دەبەنگ دروست دەکەی ؟؟؟

Image
کۆمەڵێک  زانا 5 مەیمونیان خستە ناو قەفەسێکەوە، لە ناوەراستی قەفەسەکە پەیژەیەک هەبوو لەسەرەوەی پەیژەکە چەند مۆزێک هەبوو ... هەموو جارێک کە یەکێک لە مەیمونەکان دەرۆیشت بۆ بردنی مۆزێک زاناکان مەیمونەکانی تریان بە ئاو دەرشاند. پاش ماوەیەکی کەم هەر مەیمونێک کە دەیویست بروات بۆ بردنێ مۆزێک، مەیمونەکانی تر هەڵدەستان بە رێگریکردن و لێدانی هەتا بە ئاوی سارد نەیان رشێنن. پاش ماویەک هیچ مەیمونێک بوێری ئەوەی نەبوو سەر پەیژەکە بکەوێت بۆ بردنی مۆزیک سەرباری ئەو هەموو فریودانەی کە هەبوو لە ترسی لێدان، پاش ئەوە زاناکان بریاریاندا یەکێک لە مەیمونەکان بگۆرن و لە شوێنی ئەو مەیمونێکی تازە تردابنێن. یەکەم شت کە میمونە تازەکە پێی هەڵسا بریتی بوو لە سەرکەوتن بەسەر پەیژەکەدا بۆ بردنی مۆزێک ،بەڵام دەست بەجێ هەرچوار دانەکەی تر لێی دەدەدن و ناچاری دەکەن بێتەخوار لە پەیژەکە ...پاش چەند جارێک لێدان لە مەیمونە تازەکە تێدەگات کە نابێت سەر پەیژەکە بکەویت لەگەڵ ئەوەی کە ناشزانی لەبەر چ هۆیەک نابێت ئەوەبکات. جارێکی دی زاناکان یەکێکی تر لە مەیمونەکانینا گۆری بە دانەیەکی تازە .. هەمان ئەوەش بەسەر ئەو مەیمونەهات کە کە بەس...

هێزی مانا

Image
من سورم لەسەر ئەوەی راستییەک بەردەوامی بەژیان دەدات، هیچ هێزێک لە هێزی واتا بەهێزتر نابێت یاخود ناتوانێت لە خۆنواندنێکی ساختە بەرامبەر بەواتا تێپەرێنێت. "ئاپۆ" مرۆڤ کاتێک سەیری بەرخودان و خۆراگری لە مێژینەی کورد دەکات ناتوانێت سانا تێبگات لەوەی ئاخۆ هۆکاری بەردەوامی لە کوێوە وەردەگرێت ، شەرکردن لەگەڵ ئاسمان و چۆکدادان بە کیوە سەختەکان و دەستەمۆکردنیان ئاسان کردە نیە، وەستانەوە بەرووی گەورەترین زل هێزەکانی دونیا پشت و پەنایەکی گەورەیی دەوێت، ئەو پەناگەیەش بۆ کورد هێشتا دروست نەبووە، لەلایەن نزیکترین دۆستەکانمانەوە ژەهرمان بۆ دەکرێتە کاسەوە و لە شیرینی خەودا خەنجەری ژەهراوی دەدرێت لە پشتمان، بەڵام جار لەدوای جار و گەرمتر لە هەموو جارەکانی تر ئێمە سەرلەنوی لەدایک دەبینەوە و مانایەکی تر دەکەینەوە بەبەر ژیاندا . ئەوەتا ئاپۆ گوتەنی تەنها راستییەک بەردەوامی بە ژیان دەدات ئەویش هێزی واتایە ، لە هەر کوێیەک مرۆڤ توانی ئەو مانایە بداتە ژیان و کارەکانی ئیدی بەرگەی زۆر دەرد و ئێش دەگرێت، ئەوەتا "قازی" لە پێشوازی پەتی خنکاندا زۆر دڵیرانە دەوەستی و "مامە ریشە" یەک مەرگ ...

“If it weren’t for you”ئەگەر لەبەر تۆ نەبوایە

Image
زانای دەروونزانی ئەریک بێرن لەپەروتوکی "Games People Play" دا باس لە شێوازێکی لە شێوازەکانی یاریکردن دەکات کە خەڵکی پەنای بۆدەبەن ئەویش بەناوی "ئەگەر لەبەر تۆ نەبوایە"، مەبەستی بیرن لە "Games" دا ئەو رۆڵ و شێوازانە دەگرێتەوە کە مرۆڤ لە ژیانیدا دەیان بینێت، پێشی وایە مرۆڤ خوازیاری ئەو جۆرە یاریکردنانەیە، ئەگەر خراپیش بێت باشترە لەوەی نەبێت ، دیارە بەلای "بێرن"ەوە مرۆڤ پەنا بۆ یاریکردن "Games" دەبات بۆ رازیکردنی پاڵنەر شاراوەکانی، واتە مرۆڤ زۆرجار رۆلێک دەبینێت لە ژیاندا خۆشێ دەزانی کە ئەو شتە وانیە بەڵام بۆ ئەوەی پاڵنەرێکی شاراوەی خۆی تیربکات ئەو جۆرە رۆڵە دەبینێت . ئەی مەبەست لە "ئەگەر لەبەر تۆنەبوایە" چیە ؟ ئەمە دیارترین جۆری یاریکردنە لە نیوان هاوسەرەکان و ىیرن پێی وایە زۆرێک لە خەڵکی بەشێوەیەکی نائاگایانە کەسانێک بۆ هاوسەرگیری هەڵدەبژێرن کە هەندێک سیفات و تایبەتمەندی تیدایە کە وادەکات لەدوایدا بىیتە بەربەست بۆی لە ژیاندا، بۆ نمونە نمونەی ئافرەتێکمان بۆ دەهێنێتەوە کە ئارەزووی فێربوونی سەما کردوە، وە کێشەی ئەو ئافرەتەش ئەوەیە...

بۆچی دەکەوینە خۆشەویستیەوە ؟

Image
وەک هەمیشە تۆ بەرێگادا دەرۆیت و هەموو شتێک تەواو ئاساییە، پاشان لە یەکێک لە مارکێتەکانی تەنیشتەوە یەکێک دەردەچێت و تۆش لەیەکەم نیگاوە دەکەویە داوی خۆشەویستیەوە !! چی روویدا لێرە ؟ بۆ چی کەوتیە داوی ئەو کەسەوە و کەسێکی ترنا ؟ وەڵامەکەی ئاسانە . عەقلی شاراوەی (نائاگایی)تۆ بەردەوام لەگەراندایە بە دوای هاوبەشی ژیان، هەتا ئەگەر تۆ پێت وابێت کە ئەو کاتە گونجاو نیە بۆ دروستکر دنی پەیوەندی، ئەگەر کەسێک کۆک و گونجاو بێت لەگەڵ ئەو مەرجانەی کە لە نائاگایی خۆتدا تۆمارتکردوە ، تۆ دەکەوییەوە داوی خۆشەویستی ئەو کەسەوە. بەڵام بۆچی ئەو کەسە و کەسێکی ترنا ؟ لە نائاگایی هەمووماندا کۆمەڵیک مەرج هەیە کە پێویستە لەوکەسەدا هەبێت کە پەیوەندی لەگەڵ دروست دەکەین، ئەگەر کەسێک هەندێک لەو مەرجانەی تێدابێت و لەگەڵ زۆربەی مەرجەکانی تۆ نەیەتەوە ئەوا تەنها دەبن بە هاورێ. مەرجەکانی نائاگایت کە ئەزموونەکانی پێشووتری ژیانت پێکهاتووە، لەو ژینگەیەی کە تێیدا گەورەبوی لە بیروباوەر و بیرکردنەوەدا. بۆ نمونە ئەگەر تۆ رووبەرووی دۆخێک ببیەوە لە ژیانتدا هەستت بە گرنگی دەست پاکی (الامانە) کردبێ، ئەوا لە زۆبەری کاتدا دەست پاکی دەبێت...

(ستوکهۆلم سندروم (کۆنیشانەکانی ستوکهولم

Image
ستوکهۆلم سندروم (نیشانەکانی ستوکهولم) دەستەواژەیەکە یان چەمکێکە بەرامبەر دۆخێکی دەروونی تایبەت بەکاردێت، کەتیایدا کەسی تووش بوو جۆرێک لە خۆشەویستی یان هاوسۆزی دەنوێنێ بەرامبەر بەو کەسەی کە دەیچەوسێنێتەوە یان تاوانی بەرامبەر دەکات، سەرباری ئەوەی ئەو کەسە ئازار دەچێژی و تووشی نارەحەتی دەبێت لەلایەن کەسی چەوسینەرەوە یان تاوانکارەکە، بەڵام ئەو هێشتا هەر دلسۆزی نیشاندەدات بەرامبەری. ناوەکەشی لەوەوە هات ووە کە لەسالی ١٩٧٣ کۆمەڵیک چەتە دەستیانگرت بەسەر بانکی (كريديتبانكين) لە ستۆکهۆڵم و چەند فەرمانبەرێکێنا بە بارمتەگرت بۆ ماوەی ٦ رۆژ، لەو ماوەیەدا بە بارمتەگیراوەکان لە رووی سۆزداریەوە پەیوەندیەکیان بۆدروست بوو لەگەڵ چەتەکان و دوای ئازادکردنیان دەستیان کرد بە بەرگریکردن لێیان ئامادە نەبوون لە بەردەم دادگا شاهیدیان لە دژ بدەن . پاش ئەوە زانای دەروونزانی سویدی(نیلز بیجیرو) لێکۆڵینەوەیەکی درێژخایەنی ئەنجامدا و لە کۆتایەکەیدا بە تیۆرێکی نوی بە کۆتا گەیشت بە ناوی (ستۆکهۆلم سندروم) یان (نەخۆشی ستۆکهۆڵم) ناوبانگی دەرکرد. لەهەمان کاتدا ئەو تیۆرە جەغدی لەسەر ئەوەدەکردوە کە هەندێک کەس کاتیک رووبەرووی دە...

سندرۆمی (کۆنیشانەی نەخۆشی) مراوی - the duck syndrome :

Image
بە پێی لێکۆڵینەوەیەکی زانکۆی ستانفۆرد زۆرێک لە خوێندکاران تووشی گرفتی کۆنیشانەی (سندرۆمی) مراوی دەبن، بەتایبەت لە قۆناغەکانی کۆتایی خوێندندا، ئەم ناوە لەوەوە هاتووە، ئەگەر سەیری مراوی بکەین لەناو ئاودا، دەبینین لە رووی سەرەوەی ئاوەکە مراویەکە لە دۆخێکی هێمن و ئارام دەردەکەوێت، بەڵام لە ژێر ئاوەکە قاچەکانی خێرا خێرا دەجوڵێنیت، دۆخی گەنجانیش بە تایبەت لە زانکۆ بەم جۆرەیە کە لە رووکاری دەرەوەیان ئارام و لەسەرخۆ دیارن، بەڵام لە ناوەوە لە ژێر فشار و پاڵەپەستۆیەکی بەهێزدان .. ئەگەر سەیری حکومەت-یش بکەین دەبینین لە هەمان حاڵەتی مراویدایە، لە رێگەی مێدیا و ناوەندەکانی خۆیانەوەوە یان لە رێگەی سەردان و لێدوانی بەرپرسەکان و پەیوەندیە دیبلۆماسیەکانیان لەگەڵ ووڵاتانی دەرەوە دەیانەوێت ئەوە نیشانی خەڵک بدەن کە زۆر بێ کێشەن و ئارام و لەسەرخۆن ، بەڵام حاڵی ناو کۆمەڵگا ئەوەیە کە بەدەست قەیران و گەندەڵیەکی و فشارێکی زۆرەوە دەناڵێنن، ئیدی دۆخەکە بۆ هەموان روونە کە چۆنە. کارمەند عەزیز بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن http://psychcentral.com/blog/archives/2013/09/19/teens-the-duck-...

قۆناغەکانی گەشەکردنی کەسێتی لە بیردۆزی "فرۆید"دا

Image
نووسینی :جەواد قاسمی زەنوشە وەرگێرانی : زانکۆ محمد  سیگمۆند فرۆید باوەڕی وابوو ڕەگی ئەو گرفت و نەخۆشییە دەروونییانەی لە نەخۆشەکانیدا دەردەکەون، لە سەردەمی منداڵی خۆیان لە نێو دەرووندا داکوتاوە. ئەزموونگەلی سەردەمی منداڵی بە ڕاددەیەک لای فرۆید گرنگ بوو کە گووتویەتی، کەسێتیی مرۆڤ لە تەمەنی پێنج ساڵیدا بە تەواوی شکڵ دەگرێت و دەچەسپێت. سەرچاوەی ئەم دیدەی فرۆید منداڵیی خۆی و بیرەوەریی نەخۆشەکانییەتی. ئەو هەستی بە چەندان ناکۆکیی بەهێزی زایەندی* کرد لە منداڵانی پێنەگەیشتوودا، ناکۆکیگەلێک کە لە دەوری چەند تەنئەندامێکی* تایبەت کۆدەبوونەوە. ئەو دەرکی بەوە کرد کە لە تەمەنە جیاوازەکاندا، هەر ئەندامێکی لەش، لە ڕووی ناکۆکییەکانەوە، گرنگی زیادتری هەیە. لە هەر قۆناغێکی گەشەسەندی کەسێتی چەند ناکۆکییەک هەن کە دەبێت بەر لە تێپەڕینی ئەو قۆناغە، چارە بکرێن. هەندێ جار مرۆڤ حەز ناکات یا ناتوانێ یەکێک لە قۆناغەکان تێپەڕێنێت، لەبەر ئەوەی ناکۆکییەکەکان چارەبەدەرن، یان چونکە دایبابی بە ڕادەییەک بۆ دەستەبەرکردنی پێوستییەکانی نەرم و ناجڵەوگیرن، کە منداڵەکە نایەوێت ئەو قۆناغە تێپەڕێنێت. هەر جۆرێک بێت، وا باسی دەکەی...
[gallery ids="106,105,104,103,102,101,100,99,98,97,96,95,94,93,92,91,90,89,88,87,86,85,84,83,82,81,80,79,78,77,76,75,74,73,72,71,70,69,68,67,66,65,64,63,62,61,60,59,58,57,56,55,54,53,52,51,50,49,48,47,46,45,44,43,42,41,40,39,38,37,36,35,34,33,32,31,30,29,28,27,26,25,20" type="columns"]