Posts

Showing posts from 2018

مانا بەخشین بە ژیان - ڤیکتۆر فرانکل

Image
\ "ڤیکتۆر فرانکل" دەروونزانی ماناگەر بۆ مانا بەخشین بە ژیان سێ رێگا پێشنیاز دەکات: ۱- ئەگەر مرۆڤ شتێک دابهێنیت، دەکرێت ژیانی مانایەکی هەبێت. (لێرەدا مرۆڤ لە خۆیی دەپرسێت : من لە پێناو چیدا زیندووم؟) ۲- مرۆڤ مانا لە شێوەی ئەزموونکردنی ژیان یان خۆشویستنی کەسێک دەبینێت. (لێرەدا مرۆڤ لە خۆیی دەپرسیت: من لە پێناو چ کەسێکدا زنیدووم) ۳- مرۆڤ مانا لە ناوجەرگەی کێشە گەورەکان دەدۆزێتەوە، تیروانینی خۆمان بەنس بەت ئازار دیاریدەکەین. لەو شوێنەدا کە ئێمە لەگەڵ چارەنووسێکی حەتمی رووبەروو دەبینەوە (نەخۆشیەکی بێ چارەسەر، مردنی ئازیزێک، دۆخێکی نا ئومێدکەر...) لێرەدایە کە واتایەک دەدەین بە ژیان. ( لێرەدا مرۆڤ لە خۆیی دەپرسێت: بۆچی تێروانێکی پۆزەتیڤم نەبێت لەبەرامبەر چارەنووسێکی حەتمی و نەگۆردا.) ڤیکتۆر فرانکل باوەری وایە کە رێک لەو شوێنەی کە ئێمە لەگەڵ دۆخێک ڕووبەڕوو دەبینەوە کە بەهیچ جۆرێک ناتوانین بیگۆرین. چاوەرواندەکرێت کە خۆمان بگۆرێین، پێبگەین و گەورەبین و لە خۆمان زیاتر بڕۆین. گۆردن ئاڵپۆرت لە پێشەکی پەرتووکی "گەرانی مرۆڤ بەدوای مانا"دا دەنووسێت: "بۆ ئەوەی بژی دەب...

له‌باره‌ی (كارڵ گۆستاڤ یۆنگ)ه‌وه

Image
كارل گوستاڤ يۆنگ (1961-1875) له‌ ساڵی 1913دا كه‌ ته‌مه‌نی 38 ساڵ ده‌بوو، تووشی گومانیك بوو و ده‌یگوت ڕه‌نگه‌ دوچاری نه‌خۆشیی ده‌روونیی بووبم! تا سێ ساڵ دواتریش له‌ژێر بارێكی قورسدا ده‌یناڵاند و له‌ ترسی ئه‌وه‌ی ئاشكرا نه‌بێت، نه‌یده‌توانی باری خۆی بۆ كه‌س وه‌گێڕێ. یۆنگ له‌و كاته‌دا ده‌رونپزیشكێكی سه‌ركه‌وتوو و ناسراو بوو و دنیایه‌ك نه‌خۆشی هه‌بوون. خێزاندار بوو و خاوه‌نی پێنج منداڵ بوو و له‌ زانكۆی زیوریخیش مامۆستا بوو. به‌ ڕووكه‌ش ژیانێكی خۆش و ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌ی هه‌بوو، وه‌لێ وا هه‌ستی ده‌كرد ژیانی مانای نییه‌ و له‌ گه‌رموگوڕی خاڵییه‌. چالاكییه‌ فیكرییه‌كانی ڕاوه‌ستابوون. كه‌م ده‌ینووسی و نه‌یده‌توانی كتێبی زانستی بخوێنێته‌وه‌. وازی له‌كاری زانكۆ هێنا و ده‌ستی له‌ پیشه‌ی مامۆستایی كێشایه‌وه‌، چون پێی وا بوو وه‌ختێ دۆخی هزری و ده‌روونی ئاوها شڵه‌ژاو و پێكداهه‌ڵپژاوه‌، ناتوانێت وانه‌ بڵێته‌وه‌. (له‌ كتێبی: روانشناسی كمال، دكتر دوان شولتز-نشر پیكان)ه‌وه‌. ملیۆنان كه‌س له‌ جیهاندا دوچاری ئه‌زموونی هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی یۆنگ ده‌بن. كه‌سانێك كه‌ له‌ هه‌موو ڕوویه‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌...

ئەنیما و ئەنیمۆس-ی مۆدێرن ...

Image
لێرەدا تیشکێک ئەخەینە سەر یەکێک لە تیۆرەکانی دەرونشیکاری سوویسری کارال گۆساڤ یۆنگ وە پەنجە خستنە سەر ئەو گۆڕان کاریانەی بەسەر تیۆرەکەی یۆنگ دوای چەن دەیەیەک هاتوە . یەکێک لە هەرە بەناوبانگترین تیۆرەکانی یۆنگ ، تیۆری ئانیما و ئانیمۆسە کە هەرچەندە رووبەڕووی رەخنەی زۆر بووەتەوە، بەڵام لە هەمان کاتیشدا لە لای خەڵکانێکی زۆر قەبووڵ و باوەڕ پێکراوە. ئانیما و ئانیمۆس باسێکە کە پەیوەندیی بە جنسییەتەوە هەیە. یونگ دەڵێت لە نەستی هەر مرۆڤێکدا، چی ژن بێت یان پیاو، کەسایەتییەکی دژ و پارادۆکسی ژنانە یان پیاوانەی تێدایە، واتە هەر مرۆڤێک بەشێک لە ژنبوون و پیاوبوونی تێدایە و ئەوەی دەروونێکی سالم و تەندروستی هەبێت، دەبێ هەردوو بەش لە ژنبوون و پیاوبوونی تێدا بێت. یونگ پێیوایە کە مرۆڤ لە سەرەتاوە هەردوو ڕەگەزی نێر و مێی تێدا بووە، واتە هەم نێر و هەم مێ بووە. ئەفلاتونیش لە نامەی (چیافەت)دا دەڵێت خودا لە سەرەتاوە مرۆڤی وەک گۆیەک دروست کرد کە هەردوو ڕەگەزەکەی (نێر و مێ)ی تێدا بوو، دواتر ئەم گۆیە کرا بە دوو کەرتەوە و ژن و پیاوی لێ خولقا، بۆیە دواتر هەر مرۆڤێک لە دونیادا بە دوای نیوە ونبووەکەی خۆیدا دە...

نامەیەكی« سیگمۆند فرۆید» دەربارەی«چارلی چاپلن»

Image
لەساڵی 1931،« سیگمۆند فرۆید» و «چارلی چاپلن» لەوپەری ناو و ناوبانگی خۆیاندابوون. درەوشانەوەی  «چارلی» بووە هۆی  دروست بونی بازرگانی بوكەڵەی «چارلی» و چاپكردنی كتێبی كۆمیدی . لەلایەكی ترەوە وەك نیشانەیەك بۆ خۆشەویستی و ناوبانگی كەسایەتی ئەم هونەرمەندە ئاهەنگیان بۆساز دەكرد  بەناوی ( نوری مانگ لەسەر چارلی چاپلن دەدرەوشێتەوە)  . وە  لەلایەن «فرۆید»یشەوە وەك كەسێكی ناسراوی ناو كۆمەڵكە ئەژماركرابوو.  هەروەك چۆن «چارلی» بەدیارترین سیمای دونیا هەژماردەكرا، ئاوهاش «فرۆید» ناسراوترین بیرمەندو هزری ئەو سەردەمەبوو. بەڵام هیچ بەڵگەیەك بوونی نییە كە ئەم دووانە بەیەكەوە ڕووبەڕووبكاتەوە چونكە هەریەكەیان بوارێكی تایبەت و پسپۆرییەكی جیاوازیان هەیە. «فرۆید» بەڕاشكاوی بێزاری و ڕقی خۆی بەرانبەر بەسینەما و پیشەسازی سینەما ڕاگەیاندبوو، «چارلیش» زۆر بەدەگمەن كارەكەی فەرامۆش دەكر تەنانەت بۆ چونە دەرەوەش    لەشارەكەی. هەستی «فرۆید» بۆ سینەماو و هەستی سینەما بۆ ئەو بەرانبەرنەبوو.  ئەگەر چی هەمیشە نەفرەتی دەكرد لە «هۆلیود»، بەڵام هەرگیز «هۆلیود» ن...

سایکۆلۆژیایی هەڵبژاردن

Image
جەماوەری هەڵبژاردن (1) گۆستاف لۆبۆن بڕوای وایە کە جەماوەرەکان بە گشتی لە هەموو دونیادا، چەند تایبەتمەندی و خەسڵەتێکیان هەیە کە پێێ جیا دەکرێنەوە.  جەماوەر هەڵگری هەمان خەسڵەتەکانی ئەو تاکانە نیە کە لێی پێکدێت. کۆمەڵێک تاک کە کۆدەبنەوەو جەماوەرێک دروست دەکەن، هەندێک تایبەتمەندی نوێ دروست دەکەن و هەندێکێش ون دەکەن. وە هەروەها "گۆستاف لۆبۆن" پێی وایە کە جەماوەریش دابەش دەبێت بەسەر چەند جۆرێکدا و لە ناوینادا جەماوەری هەڵبژاردن جیادەکاتەوە. پێناسەی دەکات بەوگروپە خەڵکەی کە  بانگهیشت دەکرێن تا کۆمەڵێک خەڵک لە هەندێک ناوەند و پۆستدا هەڵبژێرن. وە ئەو جەماوەرەش بە جەماوەرێکی ناوێکچوو دەچوێنیت. جەماوەری هەڵبژاردن هەڵگری هەموو ئەو خەسڵەتانە نیە کە جەماوەر بەگشتی هەیەتی، چونکە ئەرک و مهامی جەماوەری هەڵبژاردن تەنها لەیەک خاڵدا کۆدەبێتەوە ئەویش هەڵبژاردنی کەسێکە لە نێو کۆمەڵە کەسێکدا. گۆستاف لۆبۆن بەگشتی سیفەتە بنەرەتیەکانی جەماوەر بەم چەند جۆرە خوارەوە دیاریی دەکات کە ئەمانە: 1- جەماوەر بیرکردنەوەی عەقلی لاوازە : جەماوەری هەڵبژاردن زیاتر لە لایەن ناهۆشمەندییەوە کۆنتر...

وێنەکێشانی منداڵان - ئانا فرۆید

Image
منداڵەکان ئارەزوویەکی زۆریان هەیە بۆ وێنەکێشان، ڕەنگە بەلای زۆرکەسەوە ئەو وێنانە هێلکاریەکی بێ مانا بن. بەڵام لێکۆڵەڕان پێچەوانەی ئەمەیان سەلماندوە. وێنەکێشان بۆ منداڵان رێگایەکە بۆ پەیوەندی و ناردنی پەیام بۆ گەورەکان . وێنەکانی ئەو هۆکارێکە بۆ گوزارشتکردن لە خۆی، وە ڕاکردن لەو ئازارانەی کە بینیویەتی و وە هێمایەکن بۆ تابۆگەلێک کە لەگەڵ ئازارەکانی منداڵەکان پەیوەندی هەیە و ئەوان لە رێگەی زمانەوە توانای گوزارشتکردنیان لەو ئازارانە نیە . منداڵ زۆرینەی دەروونی خۆی لە رێگای وێنەکێشانەوە دەردەخات و پەیوەندی، گرێ ، ناتەواوی و ئارەزووەکانی خۆیی نائاگایانە بە کۆمەکی هێما نێشان دەدات . لە ڕاستیدا منداڵەکان لە رێگای وێنەکیشان دەتوانن ئەوشتەی کە لە عەقلی نائاگایاندایە دەرببڕن کە ڕەنگە ببێتە هۆی ناڕەحەتی، نیگەرانی، ترس و دڵەڕاوکێکانیان و بەو شێوازە دەری دەبڕنە دەرەوە . وێنەکێشان دەتوانێت گوزارشت لە هەستی دەروونی منداڵ بکات و هۆکاری خاڵیکردنەوەی هەڵچونەکانی ئەو بێت، هەمان ئەو خاڵیبوونەوە هەڵچوونیەش لە کۆتایدا دەبێتە چارەسەر بۆ منداڵانی گرفتدار. وێنەکێشان نەک تەنها زیرەکی و ئاستی ئا...

دە ئامۆژگاری خۆرایی کە دەبێت پارە بدەی بە سایکۆلۆجیستەکان تا پێت بڵێن

Image
توێژینەوەکان نیشانی دەدەن کە سایکۆلجیستەکان لە سویسرا لەو بوارەدا بەرزترین موچەیان هەیە. لەو وڵاتەدا، ناوەندنی کرێیەکەیان دەگاتە  88،304 $ ، لەگەڵ ئەوەی ئەو ڕاسپارادانەی لە تایبەتمەندانی (اخصائی) گرانبەهاوە دەستت دەکەوێت، جیاوازی نیە لەگەڵ ئەو ئامۆژگاریانەی کە دەتوانی لە وڵاتانی تربەدەستی بێنی. ئەگەر تۆ پرسیار لەکەسێک بکەی کە دێتە دەر لە ئۆفیسی سایکۆلۆجیستێک، چی فێربووە. لەوانەیە تۆ گوێبسیتی یەکێک لەو 10 وەڵامەی خوارەوە بیت، ئەوەش لەبەر ئەوەنیە کە ئەو گرفتانەیان نیە، بە سادەیی ئەو وڵامانە گونجاون بۆ زۆرینەی خەڵکی، لەبەر ئەوە بۆچی دەبێت پارەیەکی زۆربدەی، ئەگەر خۆت بتوانی  ئەو وڵامانە بدۆزییەوە کە  پێویستە؟ 10- زۆرینەی گرفتەکان لە تەمەنی منداڵیەوە دێت. تەنها لە باوانت بنوارە. رەفتاری باوانت چۆن بووە؟ پاڵنەری رەفتارەکانی ئەوان چی بووە؟ گەلێک تیۆر هەیە کە روونی دەکاتەوە بۆچی رەگی گرفتەکانمان لە منداڵیدایە. ئەگەر زانیت و تێگەیشتیت بۆچی باوانت ئەمە یان ئەوەیان کردوە، تۆ دەتوانی بیانبەخشیت و هەنگاوێکی گەورە بنێی بەرەو قبوڵکردنی خۆت بەو جۆرەی کەهەی. 9-گرفتەک...

تێروانینی ئەلفرێد ئەدلر دەربارەی درووست بوونی کەسایەتی مرۆڤ

Image
(مرۆڤ بە سرووشتی خۆی شەرخواز نیە ، ئەگەر هەڵەکانی هەرچەندە بن ، ئەوا بە هۆی تیگەیشتنی هەڵەکانییەتی لە ژیان و پێویستە بەو هۆیانەوە نە چەوسێتەوە ، مرۆڤ توانای گۆرانی لە لا هەیە ، رابردوو رۆیشت و ناگەرێتەوە ، هەر بۆیە تاک ئازادە و پێویستە بە خۆشی بژی) کاری ئەدلر بە یەکەم لادانی گرنگ لە دەروونشیکاری دەزانرێ ، ئەدلر تێگەیشتنێکی دیکەی بۆ سرووش تی مرۆڤ دارشتەوە و تێدا مرۆڤی وەک قوربانی و غەریزە و ململانێ نەزانیوە و پێیوایە مەحکومی هێزە بایۆلۆژی ئەزموونەکانی منداڵی نین . شێوازی ئەدلر بە (دەروونزانی تاک) ناسرا لەبەر ئەوەی بایەخی بە تایبەتمەندییەکانی تاکایەتی هەر کەسێک دەدا گشتییبوون و بە جیهانیبوونی پاڵنەرە بایۆلۆژییەکانی کە (فرۆید) خستبوویە پاڵمان رەتکردەوە ، تاک لە تێروانینی ئەدلەردا مرۆڤ بوونەوەرێکی کۆمەڵایەتە نەک بایۆلۆژی و کەسایەتییەکەی لەلایەن ژینگەی کۆمەڵایەتی کارلێکی لەگەڵ ئەو ژینگەی درووست نەک پێداویستییە بایۆلۆژی و هەوڵە بەردەوامەکانمان بۆ تێرکردنیان درووستی نەکردووە . پاڵنەری رفتاری مرۆڤ لە روانگەی ئادلر - ئادلر سەرتا غەریزەی سێکسی بە پاڵنەری رفتاری مرۆڤ دەزانی - پاشان ئەو بۆ چ...

تیۆری کەسایەتی کارل گۆستاف یۆنگ

Image
تێروانینی "کارڵ گۆستاڤ یۆنگ" لەسەر درووست بوونی کەسایەتی مرۆڤ و سرووشتی مرۆڤ ( ژیانم هەمووی بریتی یە لە چیرۆکی بە دیهێنانی خود بۆ نەست ، هەموو شتێک لە نەست دا هەوڵدەدات بۆ ئەوەی ببێتە شتێکی دیار و کەسایەتیش هەوڵدەدات بۆ ئەوەی بەدەربکەووێت لە بارودۆخی نەست دا ) یۆنگ سەرەتا یەکێک بوو لە هەرە هاۆرێ خۆشەویست و نزیکەکانی فرۆید ، کە تا جیابوونەوەی لە ساڵی (١٩١٤) لە فرۆید ، فرۆید وەک جێگرەوەی روحی خۆی  تەماشای دەکرد ، بەڵام لە دوای ئەو مێژووەوە لە فرۆید لایداو تیورێکی نوێ ی لە بارەی کەسایەتیەوە داهێنا کە ناسراوە بە (دەروونزانی شیتڵکاری ) چونکە ئەم تیورە لە بنەرەتدا تێورێکە لە شیتەڵکاری دەروونی بە هۆی جەختکردنەوەی زۆری لەسەر پرۆسە (نەستیەکان) . بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەم تیوەر جیادەبێتەوە لە تێوەرکەی فرۆید لە سێ لایەنی دەیارەوە کە ئەمانەن . ١ - رۆڵی سێکس : یۆنگ پێناسەکەی فرۆیدی بۆ (لیبیدۆ) واتە وزەی دەروونی فراونتر کرد ئەوەش لە رێگای سەرلەنوێ پیناسەکردنیەوە بەوەی بریتیە لە ( هێزێکی دەروونی سێکسیش دەگرێتە خۆی بەڵام بە سێکسەوە رەنگ رێژ نەکراوە) ٢ - ئاراستەی ئەو هێزەی کە کاریگەرەی...