له‌باره‌ی (كارڵ گۆستاڤ یۆنگ)ه‌وه
كارل گوستاڤ يۆنگ (1961-1875) له ساڵی 1913دا كه ته‌مه‌نی 38 ساڵ ده‌بوو، تووشی گومانیك بوو و ده‌یگوت ڕه‌نگه دوچاری نه‌خۆشیی ده‌روونیی بووبم! تا سێ ساڵ دواتریش له‌ژێر بارێكی قورس‌دا ده‌یناڵاند و له ترسی ئه‌وه‌ی ئاشكرا نه‌بێت، نه‌یده‌توانی باری خۆی بۆ كه‌س وه‌گێڕێ. یۆنگ له‌و كاته‌دا ده‌رونپزیشكێكی سه‌ركه‌وتوو و ناسراو بوو و دنیایه‌ك نه‌خۆشی هه‌بوون. خێزاندار بوو و خاوه‌نی پێنج منداڵ بوو و له زانكۆی زیوریخیش مامۆستا بوو. به ڕووكه‌ش ژیانێكی خۆش و ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌ی هه‌بوو، وه‌لێ وا هه‌ستی ده‌كرد ژیانی مانای نییه و له گه‌رموگوڕی خاڵییه. چالاكییه فیكرییه‌كانی ڕاوه‌ستابوون. كه‌م ده‌ینووسی و نه‌یده‌توانی كتێبی زانستی بخوێنێته‌وه. وازی له‌كاری زانكۆ هێنا و ده‌ستی له پیشه‌ی مامۆستایی كێشایه‌وه، چون پێی وا بوو وه‌ختێ دۆخی هزری و ده‌روونی ئاوها شڵه‌ژاو و پێكداهه‌ڵپژاوه، ناتوانێت وانه بڵێته‌وه. (له كتێبی: روان‌شناسی كمال، دكتر دوان شولتز-نشر پیكان)ه‌وه. ملیۆنان كه‌س له جیهاندا دوچاری ئه‌زموونی هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی یۆنگ ده‌بن. كه‌سانێك كه له هه‌موو ڕوویه‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، له په‌یوه‌ندیی خێزانییه‌وه بیگره تا كار و پیشه و په‌یوه‌ندیی كۆمه‌ڵایه‌تی، سه‌ركه‌توو و دیارن، لێ وه‌ختێ تووش ده‌بن ئیدی چێژ له سه‌ركه‌وتن و ناوبانگ و سامانی خۆیان نابینن و دۆخێكی هاوشێوه‌ی خه‌مۆكییان به‌سه‌ردا دێت. شتانێك كه پێشتر تامه‌زرۆی بوونه، ئیتر حه‌زی لێناكه‌ن و هه‌ست به بێهووده‌یی، به‌تاڵی، بیمانایی و سه‌رلێشێوان ده‌كه‌ن. هه‌ندێجار وا هه‌ستده‌كه‌ن ته‌واوی ژیانیان به هه‌ڵه تێپه‌راندووه و له‌مه‌یشه‌وه كه هه‌موو پێوه‌ره‌كانی دنیابینی و به‌هاكانی پێشوویان له لا كۆنه دێته به‌رچاو، له هه‌موو كارێكی گه‌وره و گچكه‌ی ژیانیاندا دوچاری دوودڵی و گومان ده‌بن. پێش یۆنگیش هه‌زاران هه‌مان ده‌ردیان ئه‌زموون كردبوو، وه‌لێ یۆنگ كه ده‌رونپزیشكێكی زانا و لێكۆڵه‌ر و ورد و به‌تاوان بوو، ده‌ستی له گه‌ڕان به دوای چۆنێتی و ماهییه‌تی ئه‌م بابه‌ته‌دا هه‌ڵنه‌گرت. یۆنگ له یه‌ك كاتدا دوو ڕڵی وازی كرد، یه‌كیكیان ڕۆڵی زانایه‌ك كه دیارده‌یه‌ك ده‌خاته ژێر وردبینی تاقیكردنه‌وه‌وه و دووه‌میشیان ڕۆڵی دیارده‌كه‌ی تاقی ده‌كرێته‌وه. ئه‌نجامی ئه‌م گه‌ڕانه ورد و بوێرانه‌یه، خستنه‌ڕووی شێوازێكی تازه‌ی ژیانی بنیاده‌م بوو، شێوازێك كه به به‌راورد به‌وه‌ی فرۆید ساده‌تر بوو، چون فرۆید تا نیوه‌ی پێپلكه‌ی ژیان و كه‌ماڵی ئاده‌می وێنا كردبوو و له نیوه‌ی خواره‌وی پێپلكه‌كه‌دا وه‌ستابوو، یۆنگ خه‌می نیوه‌ی سه‌ره‌وه‌ی پلیكانه‌كه‌ی له ئه‌ستۆ گرتبوو. به بڕوای یۆنگ، زۆربه‌ی ئه‌و شتانه‌ی له قۆناغی منداڵی تا تازه‌لاوییه‌وه فێرده‌كریین، ته‌نها وامان لێده‌كه‌ن ژیانی به‌كۆمه‌ڵ قبووڵ بكه‌ین. كۆمه‌ڵ قبووڵكردن قۆناغێكه تاك ده‌توانێت به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌توو ڕۆڵی تاكێكی نێو كۆمه‌ڵگه وازی بكات. پاداشتی باس وازیكردنی ئه‌و ڕۆڵه، گرنگیپێدان و ده‌ست به پشتداهینانه له لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌وه. ئه‌گه‌ر مرۆڤ نه‌توانێت سه‌ركه‌وتنی باش به‌ده‌ستبینێت، ته‌واوی ته‌مه‌نی خه‌رجی ئه‌م قۆناغه‌ی كۆمه‌ڵ قبوولكردنه ده‌بێت. ئه‌و سه‌راپای ژیانی ده‌خاته پای وه‌ده‌ستهاوردنی ده‌سه‌ڵات، سامان و ناوبانگه‌وه، تا زۆرترین چه‌پڵه و ئافه‌رینی كۆمه‌ڵگه وه‌ده‌ست بێنێت. ئه‌و كه‌سانه هه‌رگیز قۆناغی ئه‌زموون ناكه‌ن. كۆمه‌ڵیكی تریش هه‌ن، سه‌ره‌ڕای گه‌یشتن به سه‌ركه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تی، كه‌چی ته‌واوی عومریان ده‌خه‌ن سه‌ر ئه‌م قۆناغی كۆمه‌لگه قبوڵكردنه. ئه‌مانه كه‌سانیكن تووشی ده‌ردی ده‌سه‌ڵات و ناوبانگ و سامان بوونه و قه‌ت تێر نابن. ئه‌مانه‌یش له ئه‌زمونكردنی قۆناغی یۆنگی بێبه‌ش ده‌بن. وه‌لێ كه‌سانێكی سه‌ركه‌وتوو كه دوچاری ده‌ردی ده‌سه‌ڵاتخوازی و ناوبانگویستی و سامانپه‌رستی نه‌بووگن، رۆژێ دێ ئه‌زموونێك ده‌بن ڕێڕه‌وی ژیانیان به‌ته‌واوی ده‌گۆڕێت. ئه‌وان چیتر چێژ له گرنگیپێدان و هاندان و ده‌ستبه‌پشتداهێنان نابینن و ده‌كه‌ونه دوای (ونبوویه‌كی دیكه). ئه‌م ونبووه هیچ نییه جگه له (خودێكی تازه)، كه هه‌ڵگری هه‌مان ئاكاری جاومێری و به‌هره‌مه‌ندیی كه‌سه‌كه‌ن و له پشتی (سروشت و په‌روه‌رده‌ی ئه‌و)ه‌وه ڕاده‌وه‌ستێت. دروستكردنی ئه‌م خوده تازه‌یه كارێكی ساده نییه. زۆرێك له ژیرترین تاكه‌كان له‌م ڕیگه‌یه‌دا جێده‌مێنن و ناگه‌ن به ئامانج. له‌وانه‌یه (ده‌ڵێم له‌وانه‌یه) خۆكوشتنی كه‌سانێكی سه‌ركه‌وتووی وه‌ك ئه‌لبێركامۆ، مارلۆن براندۆ، سنت ئه‌گزوپری و صادق هیدایت بشێت له چوارچێوه‌ی (جێ‌مان له گه‌یشتن به ئه‌زموونی یۆنگی)دا شیبكرێته‌وه. یۆنگ بۆ گه‌ڵاله‌كردنی شێوازه‌كه‌ی خۆی، ناچار بوو له شیوازی (ئه‌قڵگه‌رایی سوكراتی) و (فه‌لسه‌فه‌ی شیكاری) بانتر بڕوات و ده‌سته‌ودامێنی (ئه‌قڵگه‌رایی تاوی) و (فه‌لسه‌فه‌ی بونیادگه‌رایی) بێت. یۆنگ بۆ تێگه‌یشتنێكی ساناتر له ژیان، گه‌شتی بۆ هند، ئه‌فریكا و نا هۆزه سورپێسته‌كانی پوبلۆ ده‌ست پێ كرد. هه‌ربۆیه ئاراسته‌ی یۆنگ، به پێچه‌وانه‌ی ناوه‌كه‌یه‌وه كه به ده‌رونشیكاره، نه‌ك هه‌ر ته‌نها له سنووری ده‌رونناسی و فه‌لسه‌فه‌ی شیكاریدا نه‌مایه‌وه، به‌ڵكو سنووری مرۆناسیشی (ئه‌نترۆپۆلۆژی) تێپه‌ڕاند و بوو به بونیادنه‌ری جۆریك له ژیانناسی (ئۆنتۆلۆژی).
دیدگای یۆنگ نه‌ك ته‌نها له ده‌روونناسیدا، به‌ڵكو ته‌نانه‌ت له هونه‌ریشدا جێپه‌نجه‌ی خۆی به‌قووڵی جێهێشتووه. به‌بێ ئاگاداربوون له شێوازی یۆنگ، هه‌رگیز ناتوانین له فیلمگه‌لی به‌ناوبانگی وه‌ك (ژیانی دووفاقه‌ی ڤێرونیكا) ده‌رهینانی (كیشلۆفسكی)، (خه‌ون) ده‌رهێنانی (كیم كی دوك) و ڕۆمانگه‌لێكی به‌رجه‌سته‌ی چه‌شنی (تێرنه‌بوو) به‌رهه‌می (ئیشی گوروو) و (شاهدخت سه‌رزه‌مینی هه‌تاهه‌تایی) به‌رهه‌می (ئاره‌ش حیجازی)، تێبگه‌ین. ئه‌گه‌ر خوازیارن زیاتر شاره‌زای (هزری یۆنگی)ی ببن، له كتێبی (روان‌شناسی تحلیلی) وه‌رگێڕانی (د.فرزین رضاعی) و هه‌روه‌ها كتێبی (خاطرات، رؤیاها، اندیشه‌ها) وه‌رگێڕانی (پروین فرامرزی)ه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ن، دواتر كتێبی (انسان و سیمبول هایش) بخوێننه‌وه.
د.عه‌لی شه‌ریعه‌تییش كتێبێكی له‌باره‌ی یۆنگه‌وه هه‌یه به ناونیشلنی (پایان غم انگیز زندگی یونگ)، ئه‌گه‌رچی به‌چێژه، وه‌لێ ده‌ریده‌خات زانیارییه‌كانی ده‌رباره‌ی یۆنگ كه‌موكورتن و كتێبه‌كه زیاتر له ڕووی گرنگیدانی شه‌ریعه‌تی به یۆنگه‌وه گرنگه تا وه‌رگرتنی زانیاریی ورد له‌باره‌ی یۆنگه‌وه.
زۆرێك له كتێبه‌كانی پاوڵۆ كۆیلۆ، له‌وانه: (كیمیاگه‌ر، بریدا، ساحره‌كه‌ی پۆرتوبلو) ڕه‌نگی شێوازی یۆنگییان پیوه دیاره. كتێبه‌كانی (دبی فورد)، له‌وانه: (نیمه تاریك وجود و رازی سایه) و هه‌روه‌ها كتێبی (خودت را دوست داری)، نووسینی به‌نده، له شیوازی یۆنگه‌وه ئیلهامی وه‌رگرتووه.
یۆنگ كاریگه‌رییه‌كی قوول و نه‌مری له‌سه‌ر مه‌عریفه‌ی مرۆیی جێهیشتووه.
كاڕڵ گۆستاڤ یۆنگ (1875-1961) ده‌رونناس و بیرمه‌ندی سویسرایی، كه به‌هۆی چالاكییه‌كانی له بواری ده‌روونناسی و تیرۆیاكانییه‌وه له‌ژێر ناوی (ده‌رونشیكاری)دا ناوبانگی هه‌یه.
یۆنگ له‌پاڵ فرۆیددا به دامه‌زرێنه‌رانی زانستی نوێی ده‌رونشیكاری داده‌نرێت. به قه‌ولی (فرید فوردهام)ی توێژه‌ری كاركانی یۆنگ: (هه‌رچی فرۆید نه‌یگوتووه، یۆنگ ته‌واوی كردووه).

.
.
ئه‌م بابه‌ته وه‌رگێڕانی نووسینێكی ده‌رونپزیشكی ئێرانی (د. محمد رضا سرگلزایی)ه. –هێمن خورشید-
.
ئه‌م بابه‌ته وه‌رگێڕانی نووسینێكی ده‌رونپزیشكی ئێرانی (د. محمد رضا سرگلزایی)ه. –هێمن خورشید-
Comments
Post a Comment