خەمۆکی لە ڕوانگەی "یۆنگ"ەوە

پێم وایە دەبێت من زیاتر دەربارەی دەروونزانی یۆنگی بنووسم، پێویستە وریا بین دەربارەی خەمۆکی، وشەیەکی ناجێگیرە و بۆ وەسفی زۆرشت بەکاردێت، چارەسەرکردنی خەمۆکیش پشت دەبەستێتە سەر پێناسەی بەکارهاتوو وە ئەو شێوازەی تۆ بەکاری دەهێنی، بۆ نمونە؛ من بەشێوەیەکی بنەرەتی مۆدیلی پزیشکی بەکار دەهێنم لە خەمۆکیدا، لەسەر بنەمای نەخۆشەکە و شێوازە فیسیۆلۆژیەکەی، من نامەوێت دەربارەی ئەو مۆدێلانە بدوێم، من دەمەوێت دەربارەی تیۆرێکی دەروونی لەسەر خەمۆکی بیدوێم.
خەمۆکی روحی هاوشێوەی خەمۆکی کلینکی (نۆرینگەیی) نیە، هەرچەندە وادەردەکەوێت کەهاوشێوەی یەکن، بەڵام پلانی چارەسەری زۆر جیاوازیان هەیە.
چەند قوتابخانەکانی دەروونزانی وای دەبینن کە خەمۆکی شتێکی ئەوەندە خراپ نیە کە دەستبەجێ ریشەکێش بکرێت،لەو بابەتانەی پەیوەست بەم تیۆرە، خەمۆکی نیشانەیەکی باشە، ئاماژەی چاکبوونەوەیە، کاتێک بەشەکانی دەروون لێکجیابوونەوە، دووبارە دەبنەوە بەیەک.
لە تیۆری یۆنگیدا، خەمۆکی نیشانەیەکە لە ئاڕاستەیەکی هەڵەدا، یان هەنگاوێکی پێویستە بۆ رزگار بوون لە بابەتە درۆینەکان و کردنەوەی بوارە بۆ گەشەیەکی ڕاستەقینەی دەروونی. لەبەر ئەوە لە دەروونزانی یۆنگیدا، خەمۆکی خۆیی لە خۆیدا نەخۆشی نیە، بەڵکو نیشانەیەکە، لە جۆری "ئاگادارکەرەوەی رووناکی سور" کاتێک کە بزوێنەر گرفتی دەبێت.
خەمۆکی دۆخێکە کە تیایدا لەبیدیۆ* (وزەی دەروونی) لە دۆخی ئاگاییەوە دەمژرێت بەرەو دۆخی نائاگایی، بیرەکە وشکە، ئاوەکەش بەرەو قوڵایی گەراوەتەوە، بەبروای یۆنگ،" نائاگایی" یان " خود "* ، ئەم رێگایە وەک حاڵەتێکی خۆپارێزی دەگرێتەبەر. دەروونی تۆ دەیەوێت دابنیشی و سەرنج بدەیە شتێکی لار و چەوت لە ژیانتدا، دەروون نایەوێت تۆ گەمژانەی "لبیدیۆ" بەفیرۆبدەی، لەبەر ئەوە ئەو وزەیە رادەکێشێتەوە بۆ پارێزگاریکردن لە تۆ و سەرنجدانی تۆ.
خەمۆکی بوون بە شتێکی باش دادەنرێت وەک ئەوەی دەیبینین، نەک وەک نەخۆشی، بەڵام وەک فیوزێکی سوربۆوە - هەندێک کات جەستە ئەوە دەکات بۆ ئەوەی زیاتر تووشێ دارمان نەبێت، کاتێک نیشانەی خەمۆکی دەردەکەوێت، لە دەروونشیکاری یۆنگیدا، نەخۆشەکە زۆر بە خێرایی هەوڵ نادات بۆ چاکبوونەوە، وای لێدەکرێت لەگەڵ ئەو خەمۆکیەی بژیات، ، وە سەیربکات بزانێت چ شتێک هەڵەیە لە ژیانیدا، گەیشتن بە کەمترین رێژەی خەمۆکی لە نزیکترین کاتدا، لەبەرنامەی کاردا نیە.
کاتێک تۆ لە بیابانێکیدا، پێویست ناکات هەوڵبدەی زۆر بەخێرایی رابکەیت تا لێیدەرچیت.
رۆیشتن بە ناو خەمۆکیدا، یان بەناو شەوێکی تاریکی ڕوحدا، چیژ بەخش نیە، بەڵکو سەرەتایەکە بۆ گەشەیەکی راستەقینە
رێبازێکی زۆر جیاوازە - لە ڕاستیدا
(self)*
libido *
وەرگێرانی: کارمەند عەزیز عەلی
سەرچاوە :
https://sporeflections.wordpress.com/2008/01/06/depression-from-a-jungian-point-of-view/
Comments
Post a Comment