گەران بەدوای خۆشبەختی

10354609_10203476887316811_1279317009001890060_n


هەر ئەمرۆ، کاتێک منداڵەکەمان بەرەو خوێندنگا دەروات ، پێی دەڵێم :
ئازیزم ! من نامەوێت تۆ باشترین بیت، تەنها دەمەوێت تۆ خۆشحال و خۆشبەخت بیت.... هەر گرنگ نیە بەلامەوە کە ٢٠ لە ٢٠ بێنی ، لە جێگای ٢٠ دەتوانی ١٦ بەدەست بێنی، بەڵام چێژ لە دەورانی منداڵی و قوتابخانەت وەربگرە.
ئازیزم ! لە پاشگری (ترین) خۆت بەدوربگرە ، چونکە خۆشبەختی ئەودەمە هەیە کە خۆت بەکەس پێوانە ناکەی ، هەتا نەتەوێت ببیە خۆشبەخترین، بتەوێت خۆشبەختبی و لە پێناو ئەوشدا هەوڵبدە،  ئەمەش هەموو شتێکە.
لەبیرمە کاتێک بەدوای پاشگری (ترین)دا دەرۆیشتم، خۆشبەختیم لەدەستدا ، لە ١٩.٧٥ جێژم وەرنەدەگرت چونکە یەکێک ٢٠ ی هەبوو ... لە لێخورینی ئوتومبێلی "لادا" و ... هتد جێژم وەرنەدەگرت چونکە ئوتومبێلی مۆدێل بەرزتر لە شەقامەکاندا دەبینران، لەو کاتەی لەگەڵ خۆشەویستەکانمان بوین چێژمان وەرنەدەگرت، چونکە بروانامە و پارەی ناو گیرفانمان ، هەروەها خانوەکەمان و کارەکەمان و دەرامەتمان و دۆست و خزمەکانمان کەمتر بوو لە هی خەڵکی .... دەمەوێت بڵێم لە ژێر کاریگەری ئەو خوە خراپانە، زۆرێک لە ئێمە تەنها بە "باشترین و زۆرترین و باڵاترین"ەوە گرتبومان، لە ئەنجامدا بووین بە مرۆڤانێکی خەمۆک و حەسرەت کێش.... رەنگە پێویست بی یان باشترە بڵیم کاتی ئەوەیە کە لەو خوە خراپانەی فیریان بوم رابمێنم و تیروانینم لە بارەیانەوە بگۆرم ، تا بەلایەنی کەمەوە رێگە نەدەم کە بەدبەختی باشگری "ترین" دامێنی منداڵەکانمان بگرێت .


وەرگێرانی : کارمەند عەزیز


تێبینی // ئەم بابەتەم لە پەیجی (سخنان حکیمانه) وەرەگرتوە بە دەستکاریەوە رەنگە هەموو دەستەواژەکان بۆ تێگەیشتنیی ئێمە گونجاو نەبووبێت ..

Comments

Popular posts from this blog

تیۆری کەسایەتی کارل گۆستاف یۆنگ

ئەنیما و ئەنیمۆس-ی مۆدێرن ...

مانای ژیان - ڤیکتۆر فرانکل