هونەرمەند و نەخۆشی دەروونی

کاتێک <فرۆید> لە رووی دەروونییەوە، بەراوردی نێوان هونەرمەند و نەخۆش دەکات ، وای دەبینێ کە لە دیوێکدا وێک دەچن و لە دیوێکی دیکەشیدا جیاوازن، بەڵام دیوی وێکچونیان ئەوەیە کە هەردووکیان لە واقیعی پر لە ئەشکەنجەی هەڵدێن و بەرەو جیهانی ئەندێشە دەچن، لەوێدا مەیلەکانیان لە شێوەی خێگرەوەیەکی سیمبۆلیدا ڕازی دەکەن.
بەڵام دیوی جیاوازیان ئەوەیە کە تەنیا هونەرمەندەکە توانای هەیە سەر لەنوێ بگەرێتەوە نێو جیهانی واقیع بەکارو بەرهەمەکانیەوە رووبەرووی جەماوەرەکەی خۆی ببێتەوە، بە ویژدان و سۆزەوە بەشداری واقیعەکەی خۆی بکات، بەڵام ڕەفتاری دەرووننەخۆش مۆرکێکی نێرگسی و ناکۆمەڵایەتی وەرگرتووە کە وای لێ دەکات پەیوەندی بە کەسانی ترەوە نەبێت و بەشداری ویژدانیشیان لەگەڵدا بکات .
لە کتێبی <توێژینەوەی سایکۆلۆژی لە داهێنانی شیعریدا> نووسینی <ثامر حسن جاسم .. ترجمەی حمەی ئەحمەد رەسوڵ >
Comments
Post a Comment