سایکۆلۆژیایی هەڵبژاردن

جەماوەری هەڵبژاردن (1) گۆستاف لۆبۆن بڕوای وایە کە جەماوەرەکان بە گشتی لە هەموو دونیادا، چەند تایبەتمەندی و خەسڵەتێکیان هەیە کە پێێ جیا دەکرێنەوە. جەماوەر هەڵگری هەمان خەسڵەتەکانی ئەو تاکانە نیە کە لێی پێکدێت. کۆمەڵێک تاک کە کۆدەبنەوەو جەماوەرێک دروست دەکەن، هەندێک تایبەتمەندی نوێ دروست دەکەن و هەندێکێش ون دەکەن. وە هەروەها "گۆستاف لۆبۆن" پێی وایە کە جەماوەریش دابەش دەبێت بەسەر چەند جۆرێکدا و لە ناوینادا جەماوەری هەڵبژاردن جیادەکاتەوە. پێناسەی دەکات بەوگروپە خەڵکەی کە بانگهیشت دەکرێن تا کۆمەڵێک خەڵک لە هەندێک ناوەند و پۆستدا هەڵبژێرن. وە ئەو جەماوەرەش بە جەماوەرێکی ناوێکچوو دەچوێنیت. جەماوەری هەڵبژاردن هەڵگری هەموو ئەو خەسڵەتانە نیە کە جەماوەر بەگشتی هەیەتی، چونکە ئەرک و مهامی جەماوەری هەڵبژاردن تەنها لەیەک خاڵدا کۆدەبێتەوە ئەویش هەڵبژاردنی کەسێکە لە نێو کۆمەڵە کەسێکدا. گۆستاف لۆبۆن بەگشتی سیفەتە بنەرەتیەکانی جەماوەر بەم چەند جۆرە خوارەوە دیاریی دەکات کە ئەمانە: 1- جەماوەر بیرکردنەوەی عەقلی لاوازە : جەماوەری هەڵبژاردن زیاتر لە لایەن ناهۆشمەندییەوە کۆنتر...