Posts

ناسینی تاریکی خۆت باشترین رێگەیە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ تاریکی کەسانی دی.

Image
  (ئەم بابەتە وەڵامی نامەیەکە "کولی بی کێندیگ" داوای ئامۆژگاریی لە یۆنگ دەکات کە چۆن ئامادەکاری بکەن بۆ گرنگیدان بە کێشەو چارەسەری گرفتە دەروونیەکان و ڕێنوێنی روحی مرۆڤەکان، لە وەڵام یۆنگ بەم شێوەی خوارەوە وەڵامی دەداتەوە)   بۆ   کولی بی کێندیگ ( Cully B. Kendig ) ٢٥ی سێبتەمبەری ١٩٣٧ هاوڕێی بەڕێز.. " دەتوانیت لە رێگەی کتێبەوە بڕێکی زۆر لە دەروونزانی فێربی ، بەڵام بۆت دەردەکەوێت ئەو دەروونزانیە زۆر بەسود نیە لە ژیانی کردەییدا ". کەسێک کە چاودێریکردنی روحەکانی پێسپێردراوە، پێویستە دانایەکی هەبێت لە ژیانی کە لەسەر بنەمای ئەزموون دروست بووە نەک تەنها وشە. ئەو جۆرە دەروونزانیە، وەک ئەمن لێی تێدەگەم، تەنها زانیاریی نیە، بەڵکو لەهەمان کاتدا دانایەکی تایبەتی ژیانە . ئەگەر هەرگیز بتوانرێت شتێکی وەها فێربکرێت، دەبێت   لە رێگەی ئەزموونی کەسی روحی مرۆڤەوە بێت . وەها ئەزموونێک تەنها کاتێک ئەستەم نیە کە فیرکردن تایبەتمەندی کەسی هەبێت، واتا کاتێک بە شێوەیەکی کەسی تۆ فێر بیت نەوەک بەگشتی . لە هیندستان هەر لە کۆنەوە ئەو نەریتەیان هەیە کە بەکردەوە هەموو کەسێک ...
Image
  جارێک کچە خوێندکارێک یۆنگ بەوە تاوانبار دەکات بۆتە ئەتایست، "یۆنگ"یش بەسەرسوڕماویەوە لە کچەکە دەپرسێت، ئەو بیرۆکەی لە کوێ هێناوە، کچەکەش گوتەیەکی یۆنگی هێنابۆوە کە لەوێدا خوێندبوویەوە یۆنگ گوتویەتی ئەو بڕوا ناکات خودا هەبێت. یۆنگیش بە زەردەخەنەیەکەوە دەڵێت "خاتوونی ئازیز، لەسەرخۆبە، کاتێک پەیوەندیمان لەگەل شتێکی تایبەت دەبێت یان ئەزموونێکمان لەگەڵیدا دەبێت ــــ بروا/ئیمان وەک ئەوەی فاکتەرێک بێت کۆتایی پێدێت." گەر هەڵەنەبم ڕیشەی ئەو گومانە لەو کاتەوە دەستی پێکرد، کە یۆنگ چاوپێکەوتنێکی ئەنجامدا لەگەڵ بەرنامەی ڕووبەڕوو، لە کەناڵێ "BBC"، لە مارسی 1959 و لە 22ی ئۆکتۆبەری هەمان ساڵ پێشکەشکرا. بۆ ئەو ئەرکەش "جۆن فریمان" ڕاسپێردرا کە سەردانی ماڵەکەی یۆنگ لەکوسناخت (Küsnacht) بکات. ئەم چاوپێکەوتنە ئاوڕدانەوەیەکی خێرابوو بۆ کار و ژیان و بەشێک لە بیرو و بۆ چوونەکانی یۆنگ. زۆر باس و خواسی تێدا تاوتوێکرا و دەنگدانەوەیەکی گەورەیی لێکەوتەوە، یەکێک لە هۆکارەکانی پشت ئەو دەنگدانەوەش رەنگە پەیوەندی بە ڕاشکاوی ئەو بۆ چوونە هەبێت کە یۆنگ لە وەڵامی پرسیارێکی جۆن فر...

کارل یۆنگ: ئایینەکان چین؟ ئایینەکان سیستەمێکی چارەسەری دەروونین.

Image
  کارل یۆنگ: ئایینەکان چین؟ ئایینەکان سیستەمێکی چارەسەری دەروونین. ئێمە ی دەروونپزیشکان خەریکی چین؟ ئێمە هەوڵی چارەسەری   ئازارەکانی عەقل یان دەروون   یان ڕوحی مرۆڤ دەدەین، وە ئاینەکانیش مامەڵە لەگەڵ هەمان گرفت دەکەن. لەبەر ئەوە خوداکەمان خۆی شفا بەخشە؛ ئەو دکتۆرە؛ نەخۆشەکان چارەدەکات، ئەوە مامەڵە لەگەڵ کێشە و گرفتە روحیەکان دەکات، رێک بەهەمان شێوەی کە ئێمە پێی دەڵێین چارەسەری دەروونی. ئەوەی یاریکردن نیە بە وشەکان کاتێک بە ئایین دەڵیم سیستەمێکی چارەسەری دەروونی . ئەوە سیستەمێکی زۆر وردە، وە   ڕاستیەکی پراکتیکی گەورەی لە پشتەوە هەیە. من نەخۆشی زۆر و بەرفراوانم هەیە لە چەند کیشوەرێک، وە لەو شوێنەی کە من لێی دەژیم بە کرداری لەلایەن کاتۆلیکەکان دەورەدراوین؛ بەڵام لە ماوەی سی ساڵی ڕابردوو دا لە شەش نەخۆشی کاتۆلیکی چالاک زیاترم نەبووە لە نێو نەخۆشەکانمدا. زۆربەی زۆریان جولەکە و پرۆتستانت بوون. جارێکیان   ڕاپرسیەکەم بۆ کەسانێک نارد کە نەمدەناسین، پرسیبووم "ئەگەر تۆ لە تەنگژەیەکی دەروونیدابی چیدەکەی؟" ئایا بۆ لای پزیشک دەچیت یان بۆلای قەشە یان پارسن؟ ...

کاریگەری دونینگ و کروگر

Image
لە ساڵێ 1995 لە ئەمریکا، دزێک بە ناوی "ماکئارسەر ویلر" دەستگیرکرا، کە دەیویست لە رۆژێکی ڕووناک بانکێک بدزێ. کاتێک پۆلیس لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کرد و پرسیاریان لێکرد بۆچی لەو کاتەدا ئەو تاوانەی ئەنجامداوە و هیچ ماسکێک یان روپۆشێکی بەکارنەهێناوە. شێت و هار بوو و هاواریی کرد کە ئەو بەکاریهێناوە. پۆلیس ناچار بوو کەوا کامێرای چاودێری بۆ لێبداتەوە کەوا بەبێ ماسک دەرکەوتووە. لەوەڵامدا "مارک ئارسەر" بەو پەڕی متمانە و ئاسودەییەوە گووتویەتی کەوا دەموچاوی بە ئاویی لیمۆ تەڕکردوە و بروای وابوو کە وەک مەرەکەبی شاراوە وایە و رێگریی دەکات لەوەی دەم و چاوی بناسنەوە و لە کامێرای چاودێریی دەرناکەوێت. (هەروەک دزەکانی لای خۆمان بە رۆژی رووناک دزیمان لێدەکەن و وادەزانن نایانبینین). ئەو رووداوە وای لە هەردووک زانایانی دەروونی " دەیڤید دونینگ و جەستین کروگر " کرد کە تیۆرە دەروونیە بەناو بانگەکەیان دابنێن بە ناوی "کاریگەری دونینگ و کروگر" کە ناوەرۆکەکەی دەڵێ "کەسانی کەم توانا و ئاست نزم لە ڕووی زیرەکیەوە، هەمیشە جۆرێک لە شێتی خۆ بەگەورە زانینیان هەیە و متمان...

دەتەوێت ببی بە نووسەر؟

Image
چارلز بۆكۆفسكی وەرگێڕان: کارمەند عەزیز ئه‌گه‌ر سه‌رباری هه‌موو شتێك ئه‌وه‌ی ده‌ینووسی هاوشێوه‌ی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ تۆ نه‌یه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌... ئه‌و كاره‌ مه‌كه‌! ئه‌گه‌ر بێ پرسی دڵ و هۆش و ده‌م و هه‌ناوت نه‌هاته‌ ده‌ر... ئه‌وه‌ مه‌كه‌! ئه‌گه‌ر پێویست بێت چه‌ندین كاتژمێر به‌رامبه‌ر شاشه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت دابنیشیت یان به‌سه‌ر ئامێری چاپكردنه‌كه‌تدا بچه‌مێیته‌وه‌ بۆ گه‌ڕان به‌دوای ووشه‌دا... ئه‌وه‌ مه‌ینووسه‌! ئه‌گه‌ر بۆ سامان و ناوبانگ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ی... ئه‌وه‌ مه‌یكه‌! ئه‌گه‌ر بۆ خه‌وتن له‌گه‌ڵ ئافره‌تاندا ئه‌وه‌ ده‌كه‌یت... ئه‌وه‌ مه‌یكه‌! ئه‌گه‌ر ناچار بووی چه‌ندباره‌ بینووسی و بینووسیته‌وه‌... ئه‌وه‌ مه‌ینووسه‌! ئه‌گه‌ر ته‌نها بیركردنه‌وه‌ لێی ئه‌سته‌مه‌ به‌لاته‌وه‌... ئه‌وه‌ مه‌یكه‌! ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت هاوشێوه‌ی خه‌ڵكی تر بنووسیت ئه‌وا له‌ بیری بكه‌! ئه‌گه‌ر پێویست بوو چاوه‌ڕێی هاتنه‌ ده‌ری هاوارێك بیت،به‌ ئارامی چاوه‌ڕێبه‌ ، ئه‌گه‌ر ئه‌و هاواره‌ نه‌هاته‌ ده‌ر ئه‌وا كارێكی تر بكه‌! ئه‌گه‌ر پێویست بوو یه‌كه‌مجار بۆ خێزانه...

کتابی سور

Image
پەرتووکی "سور"ی زانای بەناوبانگی دەروونزانی سویسری "کارل گوستاف یونگ"، یەکێکە لە پەرتووکە ناوازە و تایبەتەکانی بواری دەروونزانی کە لەم چەند ساڵەی دوایدا چاپکرا. ئەم پەرتووکە نزیک بە سەد ساڵ لە دوای نوسینی بڵاوکرایەوە. ساڵی ٢٠٠٩ باش مشتومر و بێنەو بەرەیەکی زۆری میراتگرەکانی یونگ و دامەزرێنەری کارەکانی گۆستاف یونگ "ئالریتیش هۆرنی"، بریاردرا ئەم پەرتووکە کە ساڵانێکی زۆر بوو چاوەروانی رووناکی بوو ،چاپ بکرێت و بکەوێتە بەردیدی خوێنەران.  ئەوکات کە بڵاو بۆوە نزیک بە ٥٠ ساڵ بوو "یونگ" کۆچی دوایکردبوو.  ساڵی ١٩١٣ ساڵێکی گرنگ بوو لە ژیانی یونگ، لەو ساڵەدا دەستی کرد بە لێکۆڵینەوە لەسەر خۆی،  ئەم ئەزموونەش بە "ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ نائاگایی" ناونرا و ئەم ئەزموونەش هەتا ساڵی ١٩٣٠ خایاند. یۆنگ، هاوسەر و نزیکەکانی لەم ئەزموونەی خۆی ئاگادارکردبۆوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا یۆنگ زۆر پارێزی دەکرد لەوەی کەسانی تر لە ناوەرۆکی پەرتووکەکەی ئاگاداربن. بۆ نمونە نەیدەهێشت منداڵەکانی بەو تاقیکردنەوە خودیەی ئەو بزانن.  لە ساڵی ١٩٣٠ لێکۆڵی...

دەربارەی مانای ژیان - وێل دۆرانت

Image
ده‌رباره‌ی مانای ژیان له‌ پاییزی ساڵی 1930(ویڵ دۆرانت) له‌ به‌رده‌م خانوه‌كه‌یدا خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی گه‌ڵای وه‌ریوی دره‌خته‌كان بوو،له‌ناكاو پیاوێكی ڕێك پۆش به‌ ئارامی لێی نزیك بوویه‌وه‌ و به‌ ده‌نگێكی نزم وتی: "بڕیارم داوه‌ خۆم بكوژم و ئه‌مه‌ش جێبه‌جێ ده‌كه‌م،مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ندێ هۆكاری مه‌عقولم بده‌یتێ بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كه‌ ئه‌نجام نه‌ده‌م." دۆرانت له‌و كات و بارودۆخه‌ كتوپڕه‌دا نه‌یده‌زانی چی به‌و پیاوه‌ بڵێ و وه‌ك خۆی ده‌ڵێ: "هه‌ندێ چاره‌سه‌ری ساده‌ و سه‌رپێیم پێ وت:پێم وت كارێكی باش بۆ خۆت په‌یدا بكه‌،وتی كارم هه‌یه‌ و داهاتێكی باشیشم هه‌یه‌،وتم نانێكی باش بخۆ،وتی برسیم نیه‌.دیار بوو قسه‌كانم هیچ كاریگه‌ریی له‌ سه‌ر نه‌بوو،بۆیه‌ ڕۆشت و ئیدی نه‌مزانی چی به‌سه‌ر هات.دواتر بۆم ده‌ركه‌وت له‌ نێوان ساڵانی 1905-1930 ز نزیكه‌ی (284،142)دوو سه‌د و هه‌شتاوچوار هه‌زار و سه‌دو چل و دوو كه‌س له‌ ویلایه‌ته‌یه‌كگرتوه‌كان خۆیان كوشتووه! ئه‌م ڕوداوه‌ بووه سه‌رچاوه‌ی بیرۆكه‌یه‌ك بۆ دۆرانت بۆ نوسینی كتێبێك به‌ ناوی(ده‌رباره‌ی مانای ژیان).ده‌قی كتێبه‌كه‌ تا ماوه‌یه‌كی ز...