ناسینی تاریکی خۆت باشترین رێگەیە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ تاریکی کەسانی دی.

 



(ئەم بابەتە وەڵامی نامەیەکە "کولی بی کێندیگ" داوای ئامۆژگاریی لە یۆنگ دەکات کە چۆن ئامادەکاری بکەن بۆ گرنگیدان بە کێشەو چارەسەری گرفتە دەروونیەکان و ڕێنوێنی روحی مرۆڤەکان، لە وەڵام یۆنگ بەم شێوەی خوارەوە وەڵامی دەداتەوە)

 

بۆ  کولی بی کێندیگ (Cully B. Kendig)

٢٥ی سێبتەمبەری ١٩٣٧

هاوڕێی بەڕێز..

"دەتوانیت لە رێگەی کتێبەوە بڕێکی زۆر لە دەروونزانی فێربی ، بەڵام بۆت دەردەکەوێت ئەو دەروونزانیە زۆر بەسود نیە لە ژیانی کردەییدا".

کەسێک کە چاودێریکردنی روحەکانی پێسپێردراوە، پێویستە دانایەکی هەبێت لە ژیانی کە لەسەر بنەمای ئەزموون دروست بووە نەک تەنها وشە.

ئەو جۆرە دەروونزانیە، وەک ئەمن لێی تێدەگەم، تەنها زانیاریی نیە، بەڵکو لەهەمان کاتدا دانایەکی تایبەتی ژیانە.

ئەگەر هەرگیز بتوانرێت شتێکی وەها فێربکرێت، دەبێت  لە رێگەی ئەزموونی کەسی روحی مرۆڤەوە بێت.

وەها ئەزموونێک تەنها کاتێک ئەستەم نیە کە فیرکردن تایبەتمەندی کەسی هەبێت، واتا کاتێک بە شێوەیەکی کەسی تۆ فێر بیت نەوەک بەگشتی.

لە هیندستان هەر لە کۆنەوە ئەو نەریتەیان هەیە کە بەکردەوە هەموو کەسێک  پەروەردەیەکی تایبەتی خۆیی هەیە، بەلایەنی کەمەوە، گورویەک، رێبەرێکی ڕوحی هەیە کە فیرت دەکات، بەتەنیا ئەوەی کە پێویستە بیزانی فێرت دەکات.

هەموو کەسێک پێویستی بەهەمان شت نیە کە فێری بێت، وە ئەو جۆرە لە معرفە هەرگیز ناکرێت فێریی بی بەهەمان ڕێگا.

ئەوە شتێکە کە بەتەواوی لە زانکۆکانی ئێمەدا کەمە: پەیوەندی نێوان مامۆستا و قوتابی (شوێنکەوتە)

ئەوە  لەهەمان کاتدا ئەوشتەیە کەدەبێت هەتبێت و وە هەر هاوپێشەیەکت کە دەیەوێت ئامادەکاریی دەروونی بکات

وە هەرکەسێک بانگەشەی ڕێنمایی روح دەکات(مەبەستی یۆنگ ئەوەیە هەرکەسێک دەیەوێت یارمەتی کەسانی بدات لە ڕووی دەروونی و ڕووحیەوە)(، دەبێت سەرەتا  رێنوێنی روحی خۆی بکات، هەتا مانای مامەڵەکردن لەگەڵ روحی مرۆڤ بزانێت.

ناسینی تاریکی خۆت باشترین رێگەیە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ تاریکی کەسانی دی.

تەنها خوێندنەوەی کتاب یارمەتیت نادات، ئەگەرچی ئەو کارەش پێویستە.

 بەڵام ئەوە زیاتر یارمەتیت دەدات کە  دووربینیەکی کەسیت هەبیت بۆ نهێنیەکانی روحی مرۆڤ.

ئەگەرنا هەموو شتێک وەک فێڵێکی فکری زیرەک دەمێنێتەوە، لە  وشەی بەتاڵ پێک دێت و  دەتبا بەرەو قسەی بەتاڵ.

ڕەنگە تۆ هەوڵبدەی کە مەبەستی من لە کتیبەکانم تێبگەی، ئەگەر هاورێیەکی نزیکت هەیە هەوڵبدە سەیری ئەودیو پەردەکە (دەمامک)ی بکەی بۆ ئەوەی خۆت بدۆزییەوە.

ئەوە سەرەتایەکی باش دەبێت.

ئەوپەڕی ڕێزم قبوڵ بکەن

(Jung to Kendig B. Cully, 25 September 1937)

[C.G. Jung ~Carl Jung, Letters Vol. 1, Pages 236-237]

تەرجەمەکردنی : کارمەند عەزیز

#karmandaziz

Comments

Popular posts from this blog

تیۆری کەسایەتی کارل گۆستاف یۆنگ

ئەنیما و ئەنیمۆس-ی مۆدێرن ...

مانای ژیان - ڤیکتۆر فرانکل