دەتەوێت ببی بە نووسەر؟
چارلز بۆكۆفسكی
وەرگێڕان: کارمەند عەزیز
ئه‌گه‌ر سه‌رباری هه‌موو شتێك ئه‌وه‌ی ده‌ینووسی هاوشێوه‌ی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له تۆ نه‌یه‌ته ده‌ره‌وه...
ئه‌و كاره مه‌كه!
ئه‌گه‌ر بێ پرسی دڵ و هۆش و ده‌م و هه‌ناوت نه‌هاته ده‌ر...
ئه‌وه مه‌كه!
ئه‌گه‌ر پێویست بێت چه‌ندین كاتژمێر به‌رامبه‌ر شاشه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت دابنیشیت یان به‌سه‌ر ئامێری چاپكردنه‌كه‌تدا بچه‌مێیته‌وه بۆ گه‌ڕان به‌دوای ووشه‌دا...
ئه‌وه مه‌ینووسه!
ئه‌گه‌ر بۆ سامان و ناوبانگ ئه‌وه ده‌كه‌ی...
ئه‌وه مه‌یكه!
ئه‌گه‌ر بۆ خه‌وتن له‌گه‌ڵ ئافره‌تاندا ئه‌وه ده‌كه‌یت...
ئه‌وه مه‌یكه!
ئه‌گه‌ر ناچار بووی چه‌ندباره بینووسی و بینووسیته‌وه...
ئه‌وه مه‌ینووسه!
ئه‌گه‌ر ته‌نها بیركردنه‌وه لێی ئه‌سته‌مه به‌لاته‌وه...
ئه‌وه مه‌یكه!
ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت هاوشێوه‌ی خه‌ڵكی تر بنووسیت ئه‌وا له بیری بكه!
ئه‌گه‌ر پێویست بوو چاوه‌ڕێی هاتنه ده‌ری هاوارێك بیت،به ئارامی چاوه‌ڕێبه ، ئه‌گه‌ر ئه‌و هاواره نه‌هاته ده‌ر ئه‌وا كارێكی تر بكه!
ئه‌گه‌ر پێویست بوو یه‌كه‌مجار بۆ خێزانه‌كه‌ت یان كچه یا كوڕه‌هاوڕێكه‌ت یان بۆ دایك و باوكت یان بۆ هه‌ر كه‌سێكی دیكه‌ی بخوێنیه‌وه...
ئه‌وا تۆ ئاماده نیت!
وه‌ك زۆرێك له نووسه‌ره‌كان مه‌به ، وه‌ك زۆرێك له‌و هه‌زاران خه‌ڵكه مه‌به كه خۆیان ناوناوه نووسه‌ر ، بێزار و ماندووكه‌ر هه‌روه‌ها خۆپه‌رست مه‌به ، ڕێگه مه‌ده له خۆشه‌ویستی خۆتدا بتوێیته‌وه.
كتێبخانه‌كانی جیهان باویشك بۆ خه‌وتن ده‌ده‌ن له‌به‌ر زۆری هاوشێوه‌كانت تۆش ژماره‌یان زیاد مه‌كه!
ئه‌و كاره مه‌كه تاكو وه‌ك مووشه‌ك له گیانت ده‌رنه‌چێت ، تاكو مانه‌وه‌ی له ناخت‌دا به‌ره‌و شێت بوون یان خۆكوژی و كوشتن نه‌تبات!
ئه‌وه مه‌كه تاوه‌كو وه‌ك خۆر له‌ناختدا هه‌ناوت نه‌سووتێنێ!
ئه‌وه مه‌كه كاتێك به‌ڕاستی كاتی دێت هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر تۆش هه‌ڵبژێردراو بیت ، ئه‌وه خۆ كرده‌ییانه ئه‌وه ڕووده‌دات وه به‌رده‌وام ده‌بێت له روودان جار له دوای جار هه‌تا ده‌مرێ یان له ناوه‌وه‌ت ده‌مرێ!
هیچ ڕێگه‌یه‌كی تریش نیه و هه‌رگیز نه‌شبووه!
Comments
Post a Comment