کتابی سور
پەرتووکی "سور"ی زانای بەناوبانگی دەروونزانی سویسری "کارل گوستاف یونگ"، یەکێکە لە پەرتووکە ناوازە و تایبەتەکانی بواری دەروونزانی کە لەم چەند ساڵەی دوایدا چاپکرا. ئەم پەرتووکە نزیک بە سەد ساڵ لە دوای نوسینی بڵاوکرایەوە. ساڵی ٢٠٠٩ باش مشتومر و بێنەو بەرەیەکی زۆری میراتگرەکانی یونگ و دامەزرێنەری کارەکانی گۆستاف یونگ "ئالریتیش هۆرنی"، بریاردرا ئەم پەرتووکە کە ساڵانێکی زۆر بوو چاوەروانی رووناکی بوو ،چاپ بکرێت و بکەوێتە بەردیدی خوێنەران.
ئەوکات کە بڵاو بۆوە نزیک بە ٥٠ ساڵ بوو "یونگ" کۆچی دوایکردبوو. ساڵی ١٩١٣ ساڵێکی گرنگ بوو لە ژیانی یونگ، لەو ساڵەدا دەستی کرد بە لێکۆڵینەوە لەسەر خۆی، ئەم ئەزموونەش بە "ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ نائاگایی" ناونرا و ئەم ئەزموونەش هەتا ساڵی ١٩٣٠ خایاند. یۆنگ، هاوسەر و نزیکەکانی لەم ئەزموونەی خۆی ئاگادارکردبۆوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا یۆنگ زۆر پارێزی دەکرد لەوەی کەسانی تر لە ناوەرۆکی پەرتووکەکەی ئاگاداربن. بۆ نمونە نەیدەهێشت منداڵەکانی بەو تاقیکردنەوە خودیەی ئەو بزانن.
لە ساڵی ١٩٣٠ لێکۆڵینەوەکانی تەواو بوون و کتابەکەی خستە لاوە ، بەبێ ئەوەی تەواوی بکات. دواتر لە ساڵی ١٩٥٩ بەهاوکاری ئەو رەشنووسەی پێشوتر لەبەردەستی بوو، جارێکی تر هەوڵیدا ئەو تابلۆتەواو نەکراوە تەوا بکات. دەستی کرد بە نووسینی کۆتایی، بەڵام لە بەر هۆکارێکی نەزانراو ئەم نوسینە تەواو نەکرا، خۆیشی لە ساڵی ١٩٦١ کۆچی دوایکرد.
دیارە یونگ بیری لە بڵاوکردنەوەی ئەم پەرتووکە کردۆتەوە لە پێشووتر، بەڵام هیچ هەنگاوێکی پێویستی بۆ ئەم کارە نەناوە و لە ساڵی ١٩١٦ کتابی (حەوت سمینار دەربارەی مردن)ی بڵاوکردەوە کە بەر ئەنجامی "رووبەروو بوونەوە لەگەڵ نائاگایی"بوون، دیارە زۆر هۆکار هەبوون بۆ بڵاونەکردنەوەی، خۆی گوتویەتی کە تەواو نەبووە.
کارل گۆستاف یونگ بەرهەمی زۆری هەیە کە وەرگیردراوەتە سەر زمانەکانی جیهان و لە ناویشیان عەربی و فارسی، بەڵام بۆ ئیمە کورد جگە لە چەند بەرهەمێکی، هیچ بابەتێکی وەرنەگێردراوەتە سەر زمانی کوردی .
هەڵبەت وەرگیرانی کارێکی وەهاش لەئاستی هەموو وەرگێرێک دانیە، چونکە هەم زمانی یونگ تایبەتیمەندی خۆی هەیە و هەم ئەم پەرتووکەش کە لەگەڵ تەواوی پەرتووکەکانی تری خۆیدا جیاوازی هەیە ، ئەم پەرتووکە نووسینێکی دەروونیە لە چوارچێوەیەکی ئەدەبی بەهیواین رۆژێک زمانزانە بەتواناکانی ئێمەش لایەک لە بەرهەمەکانی ئەو دەروونزانە گەورەیە بکەنەوە، کە لە ئێستادا ئاواردانەوەیەکی جدی هەیە بۆ کارەکانی.
ئەم کتابە بە دوو نوسخە کەوتۆتە بەردەست خوێنەران. جۆرێکیان رێک کۆپی ئەسڵی کتابەکەیە. یۆنگ چۆن نوسیویەتی، سەرنج و تێبینیەکانی کە لەسەر پەرەکان کە تۆماریی کردوە و هەروەها رەشکردنەوەکانی هەموو تێدایە، واتە هیچ دەستکارییەکی نەکراوە. کۆپی دووەمی نوسخەی خوێنەرە، کە تایبەت کراوە بۆ هەمووکەس تا بتوانرێت بخوێندرێتەوە. رەشکردنەوە و ئەو شتانەی کە پێویست نیە لابراوە لەسەری.
ئەو بەریزانەی کە خوازیاریی خوێندنەوەی ئەو پەرتووکەن بە زمانی عەرەبی یان ئینگلیزی دەتوانن لە ڕێگەی سێرچی گۆگل بە ئاسانی دایبگرن.:

کارمەند عەزیز
#karmandaziz
Comments
Post a Comment