کاریگەری دونینگ و کروگر







لە ساڵێ 1995 لە ئەمریکا، دزێک بە ناوی "ماکئارسەر ویلر" دەستگیرکرا، کە دەیویست لە رۆژێکی ڕووناک بانکێک بدزێ. کاتێک پۆلیس لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کرد و پرسیاریان لێکرد بۆچی لەو کاتەدا ئەو تاوانەی ئەنجامداوە و هیچ ماسکێک یان روپۆشێکی بەکارنەهێناوە. شێت و هار بوو و هاواریی کرد کە ئەو بەکاریهێناوە. پۆلیس ناچار بوو کەوا کامێرای چاودێری بۆ لێبداتەوە کەوا بەبێ ماسک دەرکەوتووە. لەوەڵامدا "مارک ئارسەر" بەو پەڕی متمانە و ئاسودەییەوە گووتویەتی کەوا دەموچاوی بە ئاویی لیمۆ تەڕکردوە و بروای وابوو کە وەک مەرەکەبی شاراوە وایە و رێگریی دەکات لەوەی دەم و چاوی بناسنەوە و لە کامێرای چاودێریی دەرناکەوێت. (هەروەک دزەکانی لای خۆمان بە رۆژی رووناک دزیمان لێدەکەن و وادەزانن نایانبینین).


ئەو رووداوە وای لە هەردووک زانایانی دەروونی " دەیڤید دونینگ و جەستین کروگر " کرد کە تیۆرە دەروونیە بەناو بانگەکەیان دابنێن بە ناوی "کاریگەری دونینگ و کروگر" کە ناوەرۆکەکەی دەڵێ "کەسانی کەم توانا و ئاست نزم لە ڕووی زیرەکیەوە، هەمیشە جۆرێک لە شێتی خۆ بەگەورە زانینیان هەیە و متمانەیان بە خۆیان زیاترە وەک لەو توانایەی هەیانە"


بە دەربڕینی دونینگ و کروگر "ئەوانەی معریفەیەکی سنورداریان هەیە لە بوارێکدا، لە ژێر دوو باردا ئازار دەچێژن: نەک تەنها بە ئەنجامگیری نادروست دەگەن و هەڵەی گەورە دەکەن، بەڵکو بێ تواناییەکەیان، توانای ئەوەشیان لێدەستێنی کە ئەوە بزانن" (وەک ئەوانەی لە هەموو بابەت و ڕووداوێکدا قسەیان هەیە لە فەسیووک 😊)


"کاریگەری دونینگ و کروگر" جۆرێکە لە لایەنگیری معریفی* بەوەی کە خەڵکی زیادەڕەویی دەکەن لە هەڵسەنگاندنی توانا و لێهاتوویەکەیان لە بوارێکی دیاریکراودا، یان خۆیان پێ زیرەکتر و بەتوانا ترە لە خەڵکانی تر. ئەمە لە کاتێکدا کەم توانایی و نزمی ئاستی زیرەکی و نەبوونی هۆشیاریی وایان لێدەکات توانای پێویستیان نەبێت بۆ دۆزینەوەی ئەو لاوازییەی هەیانە و زیادەڕەویی دەکەن لە هەڵسەنگاندنی تواناکانیان. دەکرێت بە جۆرێکی تر ئەو ناوە دەربرینێکی دی ئەو کێشەیە بێت، کە لای زۆرێک لە خەڵکی ئاشنایە کە دەڵێت "گەمژەکان کوێرن لەئاست گەمژەییەکەیان". چارلس داروین-یش لە کتابی "ئەسڵی مرۆڤ"دا نووسیویەتی کەوا "نەزانی متمانەی زیاتر دروست دەکات وەک لە معریفە".






· لایەنگیری معریفی* : جۆرێک لە بیرکردنەوەی دووبارەیە کە دەبێتە هۆی ئەنجامگیری نادروست و ناپەسەند. مەبەست لێی گەڕانی مێشکە بەدوای ئەو زانیاریانەی کەوا حەزیان پێدەکات و لەگەڵ بیروباوەرەرکەی دێتەوە، پشتگوێی ئەو ڕاستیانەش دەخات کە لەگەڵ باوەڕی ئەو نایەنەوە.


سەرچاوە:










#karmandaziz





Comments

Popular posts from this blog

تیۆری کەسایەتی کارل گۆستاف یۆنگ

ئەنیما و ئەنیمۆس-ی مۆدێرن ...

مانای ژیان - ڤیکتۆر فرانکل