کارل یۆنگ: ئایینەکان چین؟ ئایینەکان سیستەمێکی چارەسەری دەروونین.
کارل یۆنگ: ئایینەکان چین؟
ئایینەکان سیستەمێکی چارەسەری دەروونین.
ئێمەی دەروونپزیشکان خەریکی چین؟
ئێمە هەوڵی چارەسەری ئازارەکانی عەقل یان دەروون یان ڕوحی مرۆڤ دەدەین، وە ئاینەکانیش مامەڵە لەگەڵ
هەمان گرفت دەکەن.
لەبەر ئەوە خوداکەمان خۆی
شفا بەخشە؛ ئەو دکتۆرە؛ نەخۆشەکان چارەدەکات، ئەوە مامەڵە لەگەڵ کێشە و گرفتە روحیەکان
دەکات، رێک بەهەمان شێوەی کە ئێمە پێی دەڵێین چارەسەری دەروونی.
ئەوەی یاریکردن نیە بە
وشەکان کاتێک بە ئایین دەڵیم سیستەمێکی چارەسەری دەروونی . ئەوە سیستەمێکی زۆر وردە،
وە ڕاستیەکی پراکتیکی گەورەی لە پشتەوە
هەیە.
من
نەخۆشی زۆر و بەرفراوانم هەیە لە چەند کیشوەرێک، وە لەو شوێنەی کە من لێی دەژیم بە
کرداری لەلایەن کاتۆلیکەکان دەورەدراوین؛ بەڵام لە ماوەی سی ساڵی ڕابردوودا لە شەش نەخۆشی
کاتۆلیکی چالاک زیاترم نەبووە لە نێو نەخۆشەکانمدا.
زۆربەی
زۆریان جولەکە و پرۆتستانت بوون.
جارێکیان
ڕاپرسیەکەم بۆ کەسانێک نارد کە نەمدەناسین،
پرسیبووم "ئەگەر تۆ لە تەنگژەیەکی دەروونیدابی چیدەکەی؟"
ئایا
بۆ لای پزیشک دەچیت یان بۆلای قەشە یان پارسن؟
ژمارە
ڕاستیەکەم بیرنایەتەوە، بەڵام ئەوەم لەبیرە
کە نزیکەی لە سەدا بیستی پرۆتستانەکان گوتویانە دەچنە لای پارسن.
هەموو
ئەوانی تر بەشێوەیەکی دڵنیا دژی ئەوەبوون بچنە لای پارسن و لەگەڵ دکتۆربوون وە زۆر
دڵنیاکان خزم و منداڵانی پارسنەکان بوون.
چاینیەک
لەوێ هەبوو کە بە شێوەیەکی سەرنجراکیش وەڵامیدابۆوە، نووسیبوی "کاتێک کە گەنجم
دەچم بۆ لای دکتۆر، وە کاتێک پیر دەبم دەچـم بۆلای فەیلەسوف".
بەڵام
نزیکی %58 بۆ %60 ی کاتۆلیکەکان وا وەڵامیاندابۆوە کە بەدڵنیایی دەچن بۆلای قەشە.
ئەوەش
ئەوە دەسەلمێنێت کە کلێسای کاتۆلیکی بەتایبەت لەگەڵ سیستەمێکی وردی دانپیانان و ئیدارەدانێکی
ویژدانی، دامەزراوەیەکی چارەسەرییە.
هەندێک
نەخۆشم هەبوو، هەتا دوای چارەسەری شیکاری لەگەڵ من، پەیوەندیانکردبوو بە کەنیسەی
کاتۆلیکی، بەهەمان شێوەش هەندێک نەخۆشم هەبوو کە ئێستا بە بەرەکەتی من دەرۆن بۆلای
ئەوانەی پێیان دەڵێن بزوتنەوەی کۆمەڵەی ئۆکسفۆرد
من
پێم وایە کە بەتەواوی ڕاستە کە سود لەو دامەزراوەی چارەسەریە دەروونیانە وەربگرین
کە مێژوو داویەتی بە ئێمە، خۆزگە من ئێستا پیاوێکی سەدەکانی ناوەراست بام دەمتوانی پەیوەندی
بکەم بە وەها باوەرێکی ئاینی.
بەداخەوە،
کارەکە تاڕادەیەک پێویستی بە دەروونزانی سەدەکانی ناوەڕاست هەیە، وەمن بەرادەی پێویست
لەسەدەکانی ناوەڕاستدانیم.
بەڵام
دەزانن من لەوەدا وێنەی ئەرکیتایپەکان و فۆرمی گونجاو بۆ خستنەپاڵی ئەوانە بە جدی
وەردەگرم، لەبەرئەوەی کۆنەست لەڕاستیدا هۆکارێکی مەترسیدارە لە دەروونی مرۆڤدا.
وەرگێرانی : #karmandaziz
سەرچاوە:
https://carljungdepthpsychology.blogspot.com/2016/06/carl-jung-what-are-religions-religions.html
Comments
Post a Comment