Posts

Showing posts from 2019

دەتەوێت ببی بە نووسەر؟

Image
چارلز بۆكۆفسكی وەرگێڕان: کارمەند عەزیز ئه‌گه‌ر سه‌رباری هه‌موو شتێك ئه‌وه‌ی ده‌ینووسی هاوشێوه‌ی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ تۆ نه‌یه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌... ئه‌و كاره‌ مه‌كه‌! ئه‌گه‌ر بێ پرسی دڵ و هۆش و ده‌م و هه‌ناوت نه‌هاته‌ ده‌ر... ئه‌وه‌ مه‌كه‌! ئه‌گه‌ر پێویست بێت چه‌ندین كاتژمێر به‌رامبه‌ر شاشه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت دابنیشیت یان به‌سه‌ر ئامێری چاپكردنه‌كه‌تدا بچه‌مێیته‌وه‌ بۆ گه‌ڕان به‌دوای ووشه‌دا... ئه‌وه‌ مه‌ینووسه‌! ئه‌گه‌ر بۆ سامان و ناوبانگ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ی... ئه‌وه‌ مه‌یكه‌! ئه‌گه‌ر بۆ خه‌وتن له‌گه‌ڵ ئافره‌تاندا ئه‌وه‌ ده‌كه‌یت... ئه‌وه‌ مه‌یكه‌! ئه‌گه‌ر ناچار بووی چه‌ندباره‌ بینووسی و بینووسیته‌وه‌... ئه‌وه‌ مه‌ینووسه‌! ئه‌گه‌ر ته‌نها بیركردنه‌وه‌ لێی ئه‌سته‌مه‌ به‌لاته‌وه‌... ئه‌وه‌ مه‌یكه‌! ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت هاوشێوه‌ی خه‌ڵكی تر بنووسیت ئه‌وا له‌ بیری بكه‌! ئه‌گه‌ر پێویست بوو چاوه‌ڕێی هاتنه‌ ده‌ری هاوارێك بیت،به‌ ئارامی چاوه‌ڕێبه‌ ، ئه‌گه‌ر ئه‌و هاواره‌ نه‌هاته‌ ده‌ر ئه‌وا كارێكی تر بكه‌! ئه‌گه‌ر پێویست بوو یه‌كه‌مجار بۆ خێزانه...

کتابی سور

Image
پەرتووکی "سور"ی زانای بەناوبانگی دەروونزانی سویسری "کارل گوستاف یونگ"، یەکێکە لە پەرتووکە ناوازە و تایبەتەکانی بواری دەروونزانی کە لەم چەند ساڵەی دوایدا چاپکرا. ئەم پەرتووکە نزیک بە سەد ساڵ لە دوای نوسینی بڵاوکرایەوە. ساڵی ٢٠٠٩ باش مشتومر و بێنەو بەرەیەکی زۆری میراتگرەکانی یونگ و دامەزرێنەری کارەکانی گۆستاف یونگ "ئالریتیش هۆرنی"، بریاردرا ئەم پەرتووکە کە ساڵانێکی زۆر بوو چاوەروانی رووناکی بوو ،چاپ بکرێت و بکەوێتە بەردیدی خوێنەران.  ئەوکات کە بڵاو بۆوە نزیک بە ٥٠ ساڵ بوو "یونگ" کۆچی دوایکردبوو.  ساڵی ١٩١٣ ساڵێکی گرنگ بوو لە ژیانی یونگ، لەو ساڵەدا دەستی کرد بە لێکۆڵینەوە لەسەر خۆی،  ئەم ئەزموونەش بە "ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ نائاگایی" ناونرا و ئەم ئەزموونەش هەتا ساڵی ١٩٣٠ خایاند. یۆنگ، هاوسەر و نزیکەکانی لەم ئەزموونەی خۆی ئاگادارکردبۆوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا یۆنگ زۆر پارێزی دەکرد لەوەی کەسانی تر لە ناوەرۆکی پەرتووکەکەی ئاگاداربن. بۆ نمونە نەیدەهێشت منداڵەکانی بەو تاقیکردنەوە خودیەی ئەو بزانن.  لە ساڵی ١٩٣٠ لێکۆڵی...

دەربارەی مانای ژیان - وێل دۆرانت

Image
ده‌رباره‌ی مانای ژیان له‌ پاییزی ساڵی 1930(ویڵ دۆرانت) له‌ به‌رده‌م خانوه‌كه‌یدا خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی گه‌ڵای وه‌ریوی دره‌خته‌كان بوو،له‌ناكاو پیاوێكی ڕێك پۆش به‌ ئارامی لێی نزیك بوویه‌وه‌ و به‌ ده‌نگێكی نزم وتی: "بڕیارم داوه‌ خۆم بكوژم و ئه‌مه‌ش جێبه‌جێ ده‌كه‌م،مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ندێ هۆكاری مه‌عقولم بده‌یتێ بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كه‌ ئه‌نجام نه‌ده‌م." دۆرانت له‌و كات و بارودۆخه‌ كتوپڕه‌دا نه‌یده‌زانی چی به‌و پیاوه‌ بڵێ و وه‌ك خۆی ده‌ڵێ: "هه‌ندێ چاره‌سه‌ری ساده‌ و سه‌رپێیم پێ وت:پێم وت كارێكی باش بۆ خۆت په‌یدا بكه‌،وتی كارم هه‌یه‌ و داهاتێكی باشیشم هه‌یه‌،وتم نانێكی باش بخۆ،وتی برسیم نیه‌.دیار بوو قسه‌كانم هیچ كاریگه‌ریی له‌ سه‌ر نه‌بوو،بۆیه‌ ڕۆشت و ئیدی نه‌مزانی چی به‌سه‌ر هات.دواتر بۆم ده‌ركه‌وت له‌ نێوان ساڵانی 1905-1930 ز نزیكه‌ی (284،142)دوو سه‌د و هه‌شتاوچوار هه‌زار و سه‌دو چل و دوو كه‌س له‌ ویلایه‌ته‌یه‌كگرتوه‌كان خۆیان كوشتووه! ئه‌م ڕوداوه‌ بووه سه‌رچاوه‌ی بیرۆكه‌یه‌ك بۆ دۆرانت بۆ نوسینی كتێبێك به‌ ناوی(ده‌رباره‌ی مانای ژیان).ده‌قی كتێبه‌كه‌ تا ماوه‌یه‌كی ز...

نامە بۆ منداڵەکانی (بابەتیک لەسەر پەیوەندی نێوان فرۆید و خێزانەکەی)

Image
"نامە بۆ منداڵەکانی " "Lettres à ses enfants" (بابەتیک لەسەر پەیوەندی نێوان فرۆید و خێزانەکەی) ئاشکرایە کە سیگمۆند فرۆید دامەزرێنەری دەروونشیکاری و چارەسەرکاری دەروونیە، زۆربەی کتابەکانی بۆ ئەو بوارە تەرخانکردوە، وە زانراویشە کە نامەگەلێکی زۆری ئاڵوگۆر کردوە لەگەڵ هاورێ و قوتابیەکانی، بەڵام ئەوەی نەزانراوە دەربارەی فرۆید ئەوەیە کە پیاوی خێزان بووە و پەیوەندیەکی تۆکمەی هەبووە بە ئەندامانی خێزانەکە یەوە، وە باوکێکی بەئاگا بووە لەسەر دروستکردنی پەیوەندیەکی باش لەگەڵ منداڵەکانیدا بە پێچەوانەی ئەو وێنەی کە بڵاوە لەسەر ئەو. وە ئەوەشی کە یەکێک لە شوێنگرەوە نزیکەکانی لە بواری دەروونشیکاری ئاماژەی بۆ دەکات، جاک لاکان، کاتێل لە وانەیەکی لە برۆکسل ، لە ساڵی 1960 داگووتی "لە ژیانی گشتیدا وەک باوکێکی لاواز نەبێت فرۆید نابینم "  لە پەرتووکێکی وەرگێردراو کە لە فەرەنسا دەرچوو ، دوای ئەوەی بە زمانی ئەلمانی لە ژێر ناونێشانی " نامە بۆ منداڵەکانی " بڵاوکرایەوە ،پێچەوانەی ئەو بۆچونەمان(مەبەست لە بۆچۆنی لاکانە) دەست دەکەوێت لەسەر سیگمۆند فرۆ...

ئێوارەخوانێک لەگەڵ چەرچل

Image
وینستۆن چرچل* (سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا)، لەمانگی ئۆگست و سێپتەمبەری ساڵێ 1946 سەردانی سویسرای کرد بۆ بەسەربردنی پشوویەک. لەو پشووەدا سەردانی هەریەک لە "زیورخ"  و "بیرن"ی کرد و حکومەتی سویسرا ئاهەنگێکی پێشوازی لە "بێرن" بۆ رێکخست و ئێوارە خوانێکیش لە زانکۆی "زیورخ". بێگومان "یۆنگ"  لەهەردوو بۆنەکەدا ئاماددەیی هەبوو، لە ئێوارە خوانەکەی "زیورخ" دا یۆنگ لەتەنیشت "چەرچل دانیشتبوو" وەک پێدەچێت ئەمەش لەسەر داواکاریی کچەکەی "چەرچل" بووبێت، چونکە کچەکەی سەرسامی کارەکانی "یۆنگ" بووە. "یۆنگ" لە نامەیەکدا  لە 22 سێپتەمبەری 1946بۆ "ئیرنست ئەندریاس" دەنووسێت "رێگەم بدەن جارێکی تر سوپاسی ئێوە و  هەروەها  زانکۆ بکەم لەبەر بانگهێشتکردنم بۆ ئاهەنگی پێشوازی وینستۆن چەرچل، بەتایبەت بۆ شەرەفی دانیشتن لە تەنیشت ئەو میوانە ئازیزە. ‌هەرچۆنێک بێت، قسەکردن لەگەڵ ئەو،هەوڵێکی کەمی ناوێت لە لێهاتوویی و رەوانیدا، لەبەر ئەوە من بەردەوام لە گوماندابووم لە چەندیەتی پرسیارەکانم و لەو وەڵامە...