ئێوارەخوانێک لەگەڵ چەرچل
وینستۆن چرچل* (سەرۆک
وەزیرانی بەریتانیا)، لەمانگی ئۆگست و سێپتەمبەری ساڵێ 1946 سەردانی سویسرای کرد
بۆ بەسەربردنی پشوویەک. لەو پشووەدا سەردانی هەریەک لە "زیورخ" و "بیرن"ی کرد و حکومەتی سویسرا ئاهەنگێکی
پێشوازی لە "بێرن" بۆ رێکخست و ئێوارە خوانێکیش لە زانکۆی "زیورخ".
بێگومان "یۆنگ" لەهەردوو
بۆنەکەدا ئاماددەیی هەبوو، لە ئێوارە خوانەکەی "زیورخ" دا یۆنگ لەتەنیشت
"چەرچل دانیشتبوو" وەک پێدەچێت ئەمەش لەسەر داواکاریی کچەکەی "چەرچل"
بووبێت، چونکە کچەکەی سەرسامی کارەکانی "یۆنگ" بووە.
"یۆنگ" لە نامەیەکدا لە 22 سێپتەمبەری 1946بۆ "ئیرنست ئەندریاس"
دەنووسێت
"رێگەم بدەن جارێکی تر سوپاسی ئێوە و هەروەها
زانکۆ بکەم لەبەر بانگهێشتکردنم بۆ ئاهەنگی پێشوازی وینستۆن چەرچل، بەتایبەت
بۆ شەرەفی دانیشتن لە تەنیشت ئەو میوانە ئازیزە.
هەرچۆنێک بێت، قسەکردن لەگەڵ ئەو،هەوڵێکی کەمی ناوێت لە لێهاتوویی و
رەوانیدا، لەبەر ئەوە من بەردەوام لە گوماندابووم لە چەندیەتی پرسیارەکانم و لەو وەڵامەکانی
کە لەو پیاوە زۆر ماندوە چاوەڕێم دەکرد.
لەگەڵ ئەوەشدا سوپاست دەکەم لەبەر
یەکێک لە سەرنج راکێشترین ئەزموونەکانی
ژیانم."
کارمەند عەزیز عەلی
#karmandaziz
*-ویسنتۆن چرچل (30
November 1874 – 24 January 1965)، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بووە لە نێوان ساڵانی 1940 بۆ 1945 هەروەها
جارێکی تر بۆتەوە سەرۆک وەزیران لە 1951 بۆ 1955.
سەرچاوە :
Comments
Post a Comment