نامە بۆ منداڵەکانی (بابەتیک لەسەر پەیوەندی نێوان فرۆید و خێزانەکەی)




"نامە بۆ منداڵەکانی " "Lettres à ses enfants"

(بابەتیک لەسەر پەیوەندی نێوان فرۆید و خێزانەکەی)



ئاشکرایە کە سیگمۆند فرۆید دامەزرێنەری دەروونشیکاری و چارەسەرکاری دەروونیە، زۆربەی کتابەکانی بۆ ئەو بوارە تەرخانکردوە، وە زانراویشە کە نامەگەلێکی زۆری ئاڵوگۆر کردوە لەگەڵ هاورێ و قوتابیەکانی، بەڵام ئەوەی نەزانراوە دەربارەی فرۆید ئەوەیە کە پیاوی خێزان بووە و پەیوەندیەکی تۆکمەی هەبووە بە ئەندامانی خێزانەکەیەوە، وە باوکێکی بەئاگا بووە لەسەر دروستکردنی پەیوەندیەکی باش لەگەڵ منداڵەکانیدا بە پێچەوانەی ئەو وێنەی کە بڵاوە لەسەر ئەو.
وە ئەوەشی کە یەکێک لە شوێنگرەوە نزیکەکانی لە بواری دەروونشیکاری ئاماژەی بۆ دەکات، جاک لاکان، کاتێل لە وانەیەکی لە برۆکسل ، لە ساڵی 1960 داگووتی "لە ژیانی گشتیدا وەک باوکێکی لاواز نەبێت فرۆید نابینم " 
لە پەرتووکێکی وەرگێردراو کە لە فەرەنسا دەرچوو ، دوای ئەوەی بە زمانی ئەلمانی لە ژێر ناونێشانی " نامە بۆ منداڵەکانی " بڵاوکرایەوە ،پێچەوانەی ئەو بۆچونەمان(مەبەست لە بۆچۆنی لاکانە) دەست دەکەوێت لەسەر سیگمۆند فرۆید، ئەو نامانەش ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە زۆر دوور نەبووە لە کور و کچەکانی .. وە پەیوەندی لەگەڵیان رووکەشی نەبووە، بەڵکو بە پێچەوانەوە، نمونەی باوکێکی نزیک، و پابەند بووە بە ژیانی خێزانیەوە.
پەرتووکەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە فرۆید نامەگەلێکی زۆری نوسیوە، کە بەگشتی لە 600 لاپەرە زیاترە، لەو پەرتووکەدا، بۆ منداڵەکانی : ماتیلدا و مارتن و ئۆلیڤیە و ئارنست و سۆفی و ئانا، هەروەک چۆن بۆ نەوەکانیش نوسیوە وە بۆ هاوسەری کورەکانی و زاواکانیشی نوسیوە، لە کاتێکدا کە دەکەوێتە نێوان ساڵانی 1907 و 1937 و هەتا دەگاتە رۆژی مردنی.
وە ئەو نامانە بۆ کوڕ و کچەکانی نوسراون دوای ئەوەی گەورەبوون و ماڵیان بەجێ هێشتووە تاوەکو لەگەڵ هاوسەرەکانیان بژیەن لە شارێکی تر، وەک ڤییەننا و بەرلین و هامبورگ ، وە ئەو نامانە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە کە بە خۆشحاڵیەکی زۆرەوە پێشوازی لە لەدایک بوونی هەر نەوەیەکی کردوە، ئەوەش لەسەر ئەو پاشخانەی کە شتیێک بۆ مرۆڤایەتی دەستبەر دەبێت لە رێگەی منداڵبوونەوە "وەچەخستنەوەوە".
وەک لەو نامانە رەنگیداوەتەوە ،کە دامەزرێنەری دەروونشیکاری تەنها باوکیک نەبووە لە ژیانی رۆژانەدا، بە پێی ئەو ێنەیەی کە لەسەری بڵاوە، بەڵکو لەسەر بنەمایەکی روون هەڵس و کەوتیان لەگەڵ دەکات ، ئەویش ئەوەیە کە دەتوانن لە ساتی پێویستدا پەنای بۆ بەرن و داوای هاوکاری لێبکەن .
نامەکانی بۆ کچە گەورەکەی "ماتیلدا" کە دوودڵیەکی بەهێزی هەبووە لەژیانیدا بەهۆی ئەوەی کە وەکو پێویست جوان نەبووە لە سەرنج راکێشانی پیاواندا ، جەغد لەسەر"لایەنی ئەفسوونی" ئەو دەکەنەوە . وە جەغد کردنەوە لەسەر ئەوەیە کە چارەنووسی ئافرەت تەنها وابەستە نیە بە جوانی جەستەییەوە، بەڵکو بەو تایبەتمەندیانەی لە کەسایەتیدا هەیە، لە نامەکانی بۆ مارتن کە نیگەرانی هەبوو لە شکستی خوێندن، وە لە سەرنەکەوتنی لە ژیاندا وەکو خوشک و براکانی، تاکیدی لەوە دەکردەوە کە "لە ناوخیزاندا شوێنی هەیە" 

هەروەها فرۆید وەڵامی "ئاستی" خێزانی مارتن ی بەنامەیەک داوەتەوە (کە باوەری وابووە، بەهۆی ئەوەی کە کەم جوان بووە هاوسەرەکەی وازی لێهێناوە)، تیایدا نووسیوە کە تێگەیشتن و نا تیگەیشتن لە ناو خێزاندا ، لەسەر پیوەری جوانی نیە، وە داخی خۆی دەربریوە بۆ تێکچونی بەختی ژیانێکی کامەران بە هۆی ئەو بریارە بەپەلەیە.
لە نامەکەی "بۆ سۆفی" کچی ، کە لەتەمەنی بیست سالیدا هاوسەرگیری کردبوو، وە رۆیشتبوو بۆ شاری هامبۆرگ لەگەڵ هاوسەرەکەی و دوور لە خێزانەکەی : ئەوە دەخوێنینەوە (گومانی تێدانیە کە تۆ لە دۆخێکی دڵتەنگیدا بۆ زادگای لەدایک بوونت، ئەوەش هەستی ئێمە دەجوڵینێت... )
دانەرەکە ئاماژە بۆ ئەوەدەکات کە نووسینەکانی فرۆید ماهیەتێکی فکریان هەیە، وە لە نامەیەکیدا دەیبینین بۆ "لوسی" هاوسەری کورەکەی "آرنست" لەو نامەیەدا بۆ ئەو و بۆ "آرنست" دوابەدوای چاوپێکەوتنی لەگەڵ زانای زمانەوانی "رولان بارت" دڵخۆشی خۆی دەردەبرێت "ئەوەی هەمیشە تووشێ سەرسورمانمان دەکات، ئەوەیە کە مرۆڤەکان هەموویان گەمژە نین" وە لە نامەیەکی تردا بۆ "آرنست"ی کوری لە ساڵی ١٩٣٤ فرۆید خۆزگەی ئەوە دەخوازێت کە " وەحشیگەری نازیەکان سنور نەبەزێنێت" دوای زانینی ئەوەی کە "آرنست" لەوانەیە خۆی هەڵبژێرێت لەسەر لیستی نازیەکان.
نووسەر سەرنجمان بۆ ئەوە رادەکێشێت کە نووسینەکانی فرۆید بە رۆشنی و ئازادی دەربرین جیادەکرێنەوە ، بەبی هەوڵدان بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی هێمایانەی باوک، وە بەبێ هەوڵدان بۆ دژایەتی هەڵبژاردنە تایبەتیەکانی منداڵەکانی، بەو شێوەیە و بە کورتی، مامەڵەی لەگەڵ منداڵەکانی تا رادەیەکی زۆر مامەڵەیەکی مرۆڤانەی بەهێز بووە، دوور بووە لە سەپاندنی هەڵوێستێکی زۆرەملێیانە ، بەڵکو پشتی بەستووە بە گوێگرتن و تێگەیشتن و نەرمی نواند..
بەو شێوەیە بە روونی دەردەکەوێت کە لە دۆخەکانی نارەحەتی ماددی و دڵەراوکێی دەروونی پاڵپشتی کردون، وە هاوکاریکردون و لەسەر خۆراگریان و پشت بەستن بەهاوکاری خێزانی، هەر وەک ئەو نامەیە کە بڵاوبۆوە لەژێر ناونیشانی " رسائل الأزمة " بە روونی دەردەکەوێت کە زۆرێک لە نامەکانی ، قسەکردنە دەربارەی هاوکاری ماددی بۆ یەکێکیان، یان پێشکەشکردنی دیاری. هەروەها دەردەکەوێت کە مافی هەموو دانراوەکانی "پەرتووکەکانی" هەر لەدەرکردنی کتابە بەناوبانگەکەی "لێکدانەوەی خەونەکان" دەگەریتەوە بۆ منداڵەکانی ، پێی وابوو کە هاوکاریان ، بەپێی توانا، ئەرک و بەرپرسیاریەتیە.

وەرگێرانی "کارمەند عزیز"

Comments

Popular posts from this blog

تیۆری کەسایەتی کارل گۆستاف یۆنگ

ئەنیما و ئەنیمۆس-ی مۆدێرن ...

مانای ژیان - ڤیکتۆر فرانکل