بۆچی مرۆڤەکان هەست بە ماندوویی«شەکەتبوون» دەکەن؟

  • هەست بە ماندبوون و بێ توانایی دەکەی چونکە لەسەر شێوازگەلێک دەژی کە کەسانی تر پێیان داوی، ئەو شێوازانە بگۆرە. لەو شێوازە دووبارانە وەرە دەرو لەسەر بنەمای پێوەرەکانی خۆتان ژیان بکەن.
    تۆ ماندووی لەبەرئەوەی کە دەبێت کارەکان بەو جۆرە ئەنجام بدەی، کە پێتان دەڵێن. دەبێت بەپێی بەرنامەیەکی دیاریکراو کارەکان بکەی، دەبێت شوێنکەوتەی بیروباوەری ئەوانی تربیت. 
    ئەوانە هەموو بەردی بناغەی هیلاکیتە، هەموو مرۆڤایەتی ماندووە، چونکە مرۆڤێک کە دەبێت بۆیاغ بکات، بۆتە ژمێریار، مرۆڤێک کە دەبێت شاعیر بێت، بازررگانە، سیاسەتمەدارە. هەر کەسە و جۆرێکی ترە، کەس لە شوێنی خۆیی نیە، هیچکەسیش خۆی نیە، تۆش هەروەها شەکەتی لە خۆت، چونکە لەگەڵ خۆت دڵسۆز و ڕاستگۆ نیت، رێزی خۆت ناگریت، ئەگەر بەدوای ئارامیەوەی کارێک ئەنجام بدە کە جێژی لێوەربگری و پەسەند بێت لاتان و هەرگیز گرنگی مەدە بە روانین و بریاری کەسانی تر.
    «ئۆشۆ»

    وەرگێرانی : #karmandaziz

Comments

Popular posts from this blog

تیۆری کەسایەتی کارل گۆستاف یۆنگ

ئەنیما و ئەنیمۆس-ی مۆدێرن ...

مانای ژیان - ڤیکتۆر فرانکل