کارل یۆنگ : بەدڵنیاییەوە ئەوە ویستی خودا نییە تا مرۆڤ ببێتە شتێک کە خۆی نەبێت...

کاتێک کەسێک زۆر شێلگرانە هەوڵدەدات باش و جوان و پێرفێکت (تەواو-کامل) بێت، دواتر بە زیادەوە سێبەرەکە بە حەتمی دەگۆڕێت بۆ ویستێکی رەش و شەڕانی و وێرانکەر. خەڵکی ناتوانن ئەوە ببینن؛ ئەوان هەمیشە تێدەکۆشن تا باڵابن، دواتر بۆیان دەردەکەوێت کە شتی زۆر ناخۆش ڕوودەدات کە تێیناگەن، وە ئەوان یان ئینکاری ئەوە دەکەن کە ئەو ڕاستیانە هیچ پەیوەندی بە ئەوانەوە هەبێت یاخود ئەگەر دانیشیپێدابنێن، وەک ناخۆشی و ئازاری سروشتی دەیبینن یان هەوڵدەدەن بچووکی بکەنەوە وە بەرپرسارێتیەکە بخەنە سەر شوێنێکی تر.
ڕاستیەکە ئەوەیە ئەگەر کەسێک هەوڵدات لە سەرو توانای خۆی پێرفێکت بێت، سێبەرەکە دادەبەزێتە ناو جەهەندەم و دەبێتە شەیتان. لەبەر ئەوە بەهەمان ئەندازە لە ڕوانگەی سروشت و حەقیقەتیشەوە تاوان و هەڵەیە لەسەروو خۆتبی یان نزمتر و کەمتربی لەخۆت.
بەدڵنیاییەوە ئەوە ویستی خودا (ئاسمان) نییە تا مرۆڤ ببێتە شتێک کە خۆی نەبێت، چونکە کاتێک کەسێک سەیری سروشت دەکات، بە دڵنیاییەوە ئەوە دەبینێت کە ئەوە ویستی خودایە کە هەموو شتێک وەک خۆی بێت.
Carl Jung, Visions Seminar, Page 569.
                              
 کاتێک تۆ قبوڵی حەقیقەتی نزمی و کەمی خۆت دەکەی، تۆ لەگەڵی دەژی و دەبیت بە ئەو بەڵام نەوەک بە دیاریکراوی. تۆ تەنها سپی نیت،بەشێکت ڕەشە، بەڵام هەردووکی بەیەکەوە سەرجەمی مرۆڤ پێکدەھێنن. کاتێک ڕەشەکە قەبووڵ دەکەی بەشە سپیەکە ناسرێتەوە بەڵکو بە پێچەوانەوە تەنها ئەو کاتەی ناتوانی ئەوە بکەیت شتەکان تێکدەچن، کاتێک هیچ شتێک نییە جگە لە سپی وە کاتێک هیچ شتێک نییە جگە لە ڕەشێتی، ئەوە زۆر بەسادەیی نەخۆشی دەروونییە(نیرۆسە).
Carl Jung, Visions Seminar, Page 391.
وەرگێرانی لە ئنگلیزیەوە : ڕەوەند ئەحمەد مەمەند

سەرچاوە :

https://carljungdepthpsychologysite.blog/2019/04/21/carl-jung-the-fact-is-that-if-one-tries-beyond-ones-capacity-to-be-perfect-the-shadow-descends-into-hell-and-becomes-the-devil/#.XQntOugzbIU

Comments

Popular posts from this blog

تیۆری کەسایەتی کارل گۆستاف یۆنگ

ئەنیما و ئەنیمۆس-ی مۆدێرن ...

مانا بەخشین بە ژیان - ڤیکتۆر فرانکل