Posts

Showing posts from September, 2017

بۆچی هاوسەرگیری لەگەڵ کەسێکی هەڵەدا دەکەیت

Image
  بۆچی هاوسەرگیری لەگەڵ کەسێکی هەڵەدا دەکەیت ئالاین دی بۆتن . By ALAIN de BOTTON ئەوە یەکێکە لەو شتانەی کە زۆر دەترسین بەسەرمانبێت. هەموو هەوڵێک دەدەین تا رێگەی لێبگرین، بەڵام بەهەمان شێوە هەر دەیکەین؛ هاوسەرگیری لەگەڵ کەسێکی هەڵەدا دەکەین . بەشێکی بەهۆی ئەوەی ئێمە ژمارەیەکی زۆر کێشەمان هەیە، کاتێک کە هەوڵدەدەین لە کەسێک نزیک ببینەوە سەرهەڵدەدەن. ئێمە تەنها بۆ کەسانێک ئاسایین کە بە باشی نامانناسن. لە کۆمەڵگایەکی هۆشمەندتر و بە ئاگاتر لەوەی ئێستا هەمانە، پرسیارە ستانداردەکەی یەکەم ژوانی ئێوارە ئەوە دەبوو: "ئەی تۆ چەند شێتی؟ " لەوانەیە ئێمە مەیلێکی شاراوەمان هەبێت بۆ تورەبوون کاتێک کەسێک ناکۆک بێت لەگەڵمان، یان تەنها کاتێک هەست بە ئارامی بکەین کە کاردەکەین; رەنگە ئێمە کەمێک فێڵاوی بین سەبارەت بەو سۆزەی دوای سێکس یان بێدەنگ بوون لە وەڵامی سوکایەتی پێکردن. هیچ کەس پێرفێکت نیە، کێشەکە ئەوەیە ئێمە پێش هاوسەرگیری بە دەگمەن رۆدەچینە ناو ئاڵۆزیەکانمان. هەرکاتێک پەیوەندیەکی ئاسایی دەبێتە هەڕەشە بۆ دەرخستنی کەموکووڕیەکانمان، ئێمە هاوبەشەکەمان لۆمە دەکەین و وازی لێدەه...

یانزە بیرۆکە کە هۆکارن بۆ تووش بوون بە نیرۆس

Image
البیرت ئەلیس یەکێک لە زانا بەناو بانگەکانی دەروونزانیە و خاوەنی تیۆری تایبەت بەخۆیەتی لە چۆنیەتی چارەسەی کێشەو گیرو گرفتە دەروونیەکاندا بەناوی (Rational Emotive behavior therapy – REBT)، ئەو پیی وایە دەتوانین چارەسەری هەموو کێشەو گیروگرفتەکانمان بکەین لەرێگای لۆژیک و عەقلەوە، هەروەها پێشی وایە کە سەرچاوەی ئێش و ئازارەکانی تاک لەو بیرۆکە نالۆژیکیانەوە دەست پێدەکات کەهەیەتی، لەبەر ئەوە یانزە بیرۆکەی  دیاریکردوە کە پێی وایە ئەمانە بیرۆکەی عقلانی نین و بەرپرسن لە تووشبوونی نیرۆس (عصاب) لە کۆمەڵگای ئەمریکی، بیرۆکەکانیش ئەمانەی خوارەوەن . 1- بیرۆکەی یەکەم : پێوویستە هەرکەسێک خۆشەویست و جێگەی رەزامەندی هەر تاکێک لە تاکەکانی ژینگەکەی خۆی بێت . الیس پێی وایە کە ئەو بیرۆکانە نالۆژیکین و ژیرانەنین ، لەبەر ئەوەی رازی کردنی خەڵک مەبەستێکە بە ئاسانی نایەتەدی ، ئەگەر تاک هەوڵی بەدەستهێنانی بدات ئەوا هەست بە دڵنیای ناکات و رووبەرووی شکست و ناکام بوونی زیاتر دەبێتەوە، سەرباری ئەوەی کە تاک دەیەوێ ببێتە جێگای رەزامەندی کەسانی تر. جگەلەوەش کەسی ژیر و لۆژیکی قوربانی نادات بە حەزو ئارەزووەکانی خۆی لە پێناو ...

Stockholm syndrome- کۆنیشانە(سیندرۆم)ی ستۆکهۆڵم

Image
ستوکهۆلم سندروم (نیشانەکانی ستوکهولم) دەستەواژەیەکە یان چەمکێکە بەرامبەر دۆخێکی دەروونی تایبەت بەکاردێت. کەتیایدا کەسی تووش بوو جۆرێک لە خۆشەویستی یان هاوسۆزی دەنوێنێ بەرامبەر بەو کەسەی کە دەیچەوسێنێتەوە یان تاوانی بەرامبەر دەکات، سەرباری ئەوەی ئەو کەسە ئازار دەچێژی و تووشی نارەحەتی دەبێت لەلایەن کەسە چەوسینەرەوەکە یان تاوانکارەکە، بەڵام ئەو هێشتا هەر دلسۆزی نیشاندەدات بەرامبەری. ناوەکەشی لەوەوە هاتووە کە لەسالی ١٩٧٣ کۆمەڵیک چەتە دەستیانگرت بەسەر بانکی ( كريديتبانكين - Kreditbanken ) لە ستۆکهۆڵم و چەند فەرمانبەرێکێان بە بارمتەگرت بۆ ماوەی ٦ رۆژ، کە ژمارەیان چوار کەس بوو (٣ ژن و پیاوێک). لەو ماوەیەدا بە بارمتەگیراوەکان، لە ڕووی سۆزداریەوە پەیوەندیەکیان بۆدروست بوو لەگەڵ چەتەکان و دوای ئازادکردنیان دەستیان کرد بە بەرگریکردن لێیان و ئامادە نەبوون لە بەردەم دادگا شاهێدیان لە دژ بدەن. پاش ئەوە زانای دەروونزانی سویدی نیلز بیجیرو ( Nils Bejerot )  لێکۆڵینەوەیەکی درێژخایەنی ئەنجامدا و بە تیۆریەکی نوێ بە کۆتا گەیشت، بە "ستۆکهۆلم سندروم" یان "کۆنیشانەی ستۆکهۆڵم" ناوبانگ...

مانای ژیان - ڤیکتۆر فرانکل

Image
من گومانم هەیە کە دکتۆرێک بتوانی وەڵامی ئەو پرسیارە بە دەربرینێکی گشتی بداتەوە، لەبەر ئەوەی مانای ژیان لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر، لە رۆژێکەوە بۆ رۆژێکی تر و لە کاتژمێرێکەوە بۆ کاتژمێرێکی تر جیاوازە، لەبەر ئەوە ئەوەی کە گرنگە بۆمان مانای ژیان بەشێوەیەکی گشتی نیە، بەڵکو ئەوەی گرنگە مانای تایبەتی کەسێکە لە ژیان لە کاتێکی دیاریکراو، پرسێکی گشتی لەو شێوەیەش وەک ئە وە وایە لە پاڵەوانێکی شەترەنج بپرسی "پێم بلێ بەرێز باشترین جولە لە یاری شەترەنج دا چیە ؟ "وەڵامەکەی بەسادەیی ئەوەیە کە باشترین جوولە یان هەتا جولەیەکی باشیش بەبێ ئەوەی پەیوەندی بە دۆخێکی دیاریکراوی یاریەکە و بەبێ لەبەرچاوگرتنی کەسایەتی دژەکەمان لە ئارادانیە. بۆ بوونی مرۆڤیش هەمان شت دروستە، لەبەرئەوە پێویست ناکات بە دوای مانایەکی رووت (ئەبستراکت)ی ژیاندا بگەرێین، چونکە هەریەک لە ئێمە ئەرک و پەیامێکی تایبەت بەخۆی هەیە کە دەبێت جێبەجێیان بکات لە ژیاندا، بۆ ئەنجامدانی ئەو کار و پەیامەش کەس شوێنی کەسی تر ناگرێتەوە، وە هیچ کەسیش ناتوانی ژیانی خۆی دووبارە بکاتەوە، لەبەر ئەوە ئەرکی هەر مرۆڤێک لە ژیاندا ئەرکێکە بێ هاوتایە(تاقانەی...

لێکدانەوەی رەنگەکان

Image
نوسینی : دکتۆر قاسم حسین صالح ئێمەی دەروونزانان وای دەبینین کە رەنگ پەیوەستیەکی هەیە لەگەڵ هەڵچونەکان، رەنگ زۆرکات وابەستە دەبێت بە هەستکردن بە شادی یان پێچەوانەی ئەوە. هەندێک لە خەڵکی هەندێک رەنگیان لا باشتر و پەسەند ترە هەتا هەندێک رەنگی تر. ئەو زیاتر پەسندیەش ریزبەندیەکی جێگیر وەرگرتوە لای ئەوروپاییەکان بەم شێوەیە (شین، سور، سەوز، بەنفسجی، پرتقاڵی، ئینجا زەرد) وە رەنگە ناوەندەی ەکانیش کەمتر کاریگەریان دەبێت لە چاو رەنگە بنەرەتیەکان. بێ گومان هەندێک جیاوازی ئاشکرا هەیە کە هەندێک رەنگێکی زەق پەسەند دەکەن و هەندێکیش رەنگێکی هیمن، وە هەندێکی تریش رەنگێکی تاریک، ئەو جیاوازیەش دەگەرێتەوە بۆ جیاوازی خەڵکی لە هەڵچونەکانیان، لەبەر ئەوە لەوانەیە "رەنگ" هێمایەک بێت بۆ هەستێکی دیاریکراو یان مزاجێکی تایبەت یان پەیوەندیەکەی دیاریکراو لە ژیانی تاک، یان گوزارشت بێت لە ململانێیەکی دەروونی کە تیایدا دەژیات، لە لێکۆڵینەوەمان بۆ تابلۆی هونەرمەندانی جیهانی: پیکاسۆ، کوکان، فان کوخ، جواد و سلیم دڵنیا دەبینەوە ، چۆن فـــان کوخ رەنگی بەرچاوی وروژێنەری بەکارهێناوە لە تابلۆکانیدا، لە کاتێکدا پیکاسۆ ...

١٠ راستی دەربارەی فرۆید

Image
١- فرۆید لە هەشت منداڵی خێزانەکەی گەورەتر بوو ٢- فرۆید دۆزەرەوەی دەروونشیکاری بوو. ٣- فرۆید لەسەرەتادا داکۆکی کەر و بەکارهێنەری کۆکایین بووە. ٤-فرۆید پەرەیدا بە بەکارهێنانی ""چارەسەر بەقسەکردن- Talk Therapy "". ٥-کچەکەی فرۆید "آنا فروید" دکتۆرێکی دەروونی بەناوبانگ و کاریگەر بوو. ٦- فرۆید بوو بە دکتۆر تا هاوسەرگیر لەگەڵ ئەوکەسەبکات کە خۆشی دەویست. ٧- لەوانەیە فرۆید هەرگیز نەیگوتبێت "هەندێک کات جگەرە تەنها جگەرەیە" ٨- سیگمۆند فرۆید تەنها یەکجار سەردانی ئەمریکا کردوە لە ژیانیدا . ٩- فرۆید ناچاربوو ڤیننا بەجێبهڵێت لەبەر نازییەکان. ١٠- فرۆید زیاتر لە ٣٠ نەشتەرگەری بۆکراوە بۆ چارەسەری ژیرپەنجەی دەم. وەرگێرانی : پەیجی دەروونشیکاری سەرچاوە: http://psychology.about.com/od/sigmundfreud/tp/facts-about-freud.htm