"the listener" نامەیەکی "کارل یۆنگ" بۆ

(The listener)نامەی کارل یۆنگ بۆ گۆڤارین
بەرێزم ، زۆر نامەم بەدەست گەیشتوە سەبارەت بە قسەکردنم لەسەر " ناسین" ی ( خودا) ، لە بەرنامەی ( رووبەروو ، لە ٢٩ ی ئۆکتۆبەر). بیروبۆچوونی من لەسەر ' زانیاری لەسەر خودا' رێگایەکی نا تەقلیدی بیرکردنەوەیە ، وە من تەواو تێدەگەم ئەگەر وا مەزەندە بکرێ من کەسێکی مەسیحی نیم. لەگەڵ ئەوەشدا من خۆم بە کەسێکی مەسیحی دەزانم ، چونکە تەواو پەیوەستم بە روانینەکانی مەسیحیەت. من تەنها دەمەوێت لەو دژیەکە ناوەکیە خۆم دەربازبکەم لە رێگەی هەلوێست وەرگرتنێکی مامناوەندیەوە کە قوڵایی تاریکی رۆحی مرۆڤ بەهەند وەردەگرێ. بیرەباوەری مەسیحی گرنگی و زیندوێتی خۆی لە پەرەسەندنی بەردەوامەوە وەردەگرێ، هەر وەک بودیزم. سەردەمی ئێمە بە دڵنیایەوە بیرکردنەوەی نوێ دەخوازێ سەبارەت بەو بابەتە، چونکە چیتر ناتوانین بە عەقڵیەتی سەردەمی کۆن یان سەدەکانی ناوەراست بەرەدوامبین لە بیرکردنەوە کاتێک دەچینە نێو ئەزموونی ئاینیەوە.
من لە چاوپێکەوتنەکدا نەمگوتووە کە ' خوایەک هەیە' ، من گووتم" پێویستم بەوە نیە باوەرم بە خوداهەبێت، من دەزانم ". ئەوەش مانای ئەوە نیە خوایەکی دیاریکراو دەناسم ( زێۆس ،جۆشوا ، اللە ، یان خوای سیانی هتد.) بەلام باشترە بڵێم: ئەوە دەزانم کە من بە ئاشکرایی روبەڕووی فاکتەرێکی نەناسراو لە خودی خۆیدا بوومەوە کە ناومناوە ' خودا ' من ئەوم لەبیرە ، بانگی دەکەم ، هەرکاتێک ناوەکەی دەڵێم هەست بە رق و ترس بەسەرمدا زاڵدەبێ ، هەرکات نائاگایانە دەڵێم ' ئای خوایە '.
ئەمە کاتێک روودەدات کە کەسێک یان شتێک لەخۆم بەهێزتر دەبینم. ناوێکی گونجاوە بۆ هەموو ئەو هەستە زاڵبوانەی ناو سیستەمی فیزیکیم کە بەسەر ویستی ئاگایمدا سەردەکەوێت و کۆنترۆڵم لەدەست خۆمدا ناهێڵێت. ئەمە ئەو ناوەیە کە هەموو ئەو شتانەی پێدیاریدەکەم کە بە رێگای ویستەکانمدا بە شێوەیەکی توندوتیژ و کەمتەرخەمانە تێدەپەرن ، هەموو ئەو شتانەی بینین و پلان و نیازە کەسیەکانم ( شخسی) نا ئارام دەکەن وە رێرەوی ژیانم بۆ خراپتر یان باشتر دەگۆرن. بە گونجاندن لەگەڵ بیرکردنەوەی تەقلیدی ناوی دەنێم هێزی چارەنووس لە رووە پۆزەتیڤ و نێگەتیڤەکانیەوە ، وە تا ئەو رادەیەی بنچینەکەی لە سەروو کۆنترۆڵی خۆمە ، ' خودا '، ' خودایەکی کەسی 'یە چونکە دواجار چارەنوسم مانای هەر خۆم دەگەیەنێ ، بەتایبەت کاتێک لەسەر شێوەی ویژدان لێم نزیک دەبێتەوە وەک دەنگی خودا لەگەڵیدا دەتوانم هەتا گفتوگۆ یان ئارگومێنت بکەم. ( ئێمە وادەکەین ، لە هەمانکاتدا دەزانین کە وادەکەین ، کەس هەبوویەکی سەبجەکت و ئۆبجەکتیشە.
لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت مەزەندەی نەمری مەعریفی بۆ بکەین بۆ ئەوەی تێکەل بەو باوەڕەبین کە بینینی من بۆ خودا گەردوونیە ( یونیڤێرساڵ) . بوونێکی میتافیزیکی دانپێدانراوی فەیلەسوفانەیە. پابەند نابم نە بەباوەری گەمژانە و کەڵەکەبوو نە بە لێهاتوویەکی لووتبەرزانەی وەک : 'خودا تەنها دەتوانێ باش بێت'. تەنها ئەزموونی منە کە دەکرێ باش یان خراپ بێت، بەڵام ئەوە دەزانم کە ویستی باڵا لەسەر بنچنینەک دروست بووە کە خەیاڵی مرۆڤ تێدەپەرێنێ. لەبەر ئەوەی دەزانم بە بەریەکەوتنی خۆم و ویستی باڵا لە سیستەمی فیزیکیانەی خۆم ، سەبارەت بە خوا دەزانم، وە ئەگەرپێویست بێت سەرکێشی ئەو وێنە بنچینەیە نادروستەی خۆم بکەم، دەبێ بڵێم ، کە خوا لە سەرووی چاکە و خراپەوەیە ، هەروەک چۆن لە هەموو شوێنێک هەیە لە ناو منیشدا نیشتەجێیە.( : Deus est circulus cuius centrum est ubique, cuis circumferentia vero nusquam) "خودا وەک بازنەیەکە ، کە چەقەکەی لە هەموو شوێنێکە وە چێوەکەی لە هیچ شوێنێک نیە".
Comments
Post a Comment