خەمۆکی لە ڕوانگەی "یۆنگ"ەوە
پێم وایە دەبێت من زیاتر دەربارەی دەروونزانی یۆنگی بنووسم، پێویستە وریا بین دەربارەی خەمۆکی، وشەیەکی ناجێگیرە و بۆ وەسفی زۆرشت بەکاردێت، چارەسەرکردنی خەمۆکیش پشت دەبەستێتە سەر پێناسەی بەکارهاتوو وە ئەو شێوازەی تۆ بەکاری دەهێنی، بۆ نمونە؛ من بەشێوەیەکی بنەرەتی مۆدیلی پزیشکی بەکار دەهێنم لە خەمۆکیدا، لەسەر بنەمای نەخۆشەکە و شێوازە فیسیۆلۆژیەکەی، من نامەوێت دەربارەی ئەو مۆدێلانە بدوێم، من دەمەوێت دەربارەی تیۆرێکی دەروونی لەسەر خەمۆکی بیدوێم. خەمۆکی روحی هاوشێوەی خەمۆکی کلینکی (نۆرینگەیی) نیە، هەرچەندە وادەردەکەوێت کەهاوشێوەی یەکن، بەڵام پلانی چارەسەری زۆر جیاوازیان هەیە. چەند قوتابخانەکانی دەروونزانی وای دەبینن کە خەمۆکی شتێکی ئەوەندە خراپ نیە کە دەستبەجێ ریشەکێش بکرێت،لەو بابەتانەی پەیوەست بەم تیۆرە، خەمۆکی نیشانەیەکی باشە، ئاماژەی چاکبوونەوەیە، کاتێک بەشەکانی دەروون لێکجیابوونەوە، دووبارە دەبنەوە بەیەک. لە تیۆری یۆنگیدا، خەمۆکی نیشانەیەکە لە ئاڕاستەیەکی هەڵەدا، یان هەنگاوێکی پێویستە بۆ رزگار بوون لە بابەتە درۆینەکان و کردنەوەی بوارە بۆ گەشەیەکی ڕاستەقینەی دەروونی. لەبەر ئەوە لە دەروون...