دەتەوێت ببی بە نووسەر؟

چارلز بۆكۆفسكی وەرگێڕان: کارمەند عەزیز ئه‌گه‌ر سه‌رباری هه‌موو شتێك ئه‌وه‌ی ده‌ینووسی هاوشێوه‌ی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له تۆ نه‌یه‌ته ده‌ره‌وه... ئه‌و كاره مه‌كه! ئه‌گه‌ر بێ پرسی دڵ و هۆش و ده‌م و هه‌ناوت نه‌هاته ده‌ر... ئه‌وه مه‌كه! ئه‌گه‌ر پێویست بێت چه‌ندین كاتژمێر به‌رامبه‌ر شاشه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت دابنیشیت یان به‌سه‌ر ئامێری چاپكردنه‌كه‌تدا بچه‌مێیته‌وه بۆ گه‌ڕان به‌دوای ووشه‌دا... ئه‌وه مه‌ینووسه! ئه‌گه‌ر بۆ سامان و ناوبانگ ئه‌وه ده‌كه‌ی... ئه‌وه مه‌یكه! ئه‌گه‌ر بۆ خه‌وتن له‌گه‌ڵ ئافره‌تاندا ئه‌وه ده‌كه‌یت... ئه‌وه مه‌یكه! ئه‌گه‌ر ناچار بووی چه‌ندباره بینووسی و بینووسیته‌وه... ئه‌وه مه‌ینووسه! ئه‌گه‌ر ته‌نها بیركردنه‌وه لێی ئه‌سته‌مه به‌لاته‌وه... ئه‌وه مه‌یكه! ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت هاوشێوه‌ی خه‌ڵكی تر بنووسیت ئه‌وا له بیری بكه! ئه‌گه‌ر پێویست بوو چاوه‌ڕێی هاتنه ده‌ری هاوارێك بیت،به ئارامی چاوه‌ڕێبه ، ئه‌گه‌ر ئه‌و هاواره نه‌هاته ده‌ر ئه‌وا كارێكی تر بكه! ئه‌گه‌ر پێویست بوو یه‌كه‌مجار بۆ خێزانه...