Posts

Showing posts from March, 2018

بۆچی مرۆڤەکان هەست بە ماندوویی«شەکەتبوون» دەکەن؟

Image
هەست بە ماندبوون و بێ توانایی دەکەی چونکە لەسەر شێوازگەلێک دەژی کە کەسانی تر پێیان داوی، ئەو شێوازانە بگۆرە. لەو شێوازە دووبارانە وەرە دەرو لەسەر بنەمای پێوەرەکانی خۆتان ژیان بکەن. تۆ ماندووی لەبەرئەوەی کە دەبێت کارەکان بەو جۆرە ئەنجام بدەی، کە پێتان دەڵێن. دەبێت بەپێی بەرنامەیەکی دیاریکراو کارەکان بکەی، دەبێت شوێنکەوتەی بیروباوەری ئەوانی تربیت.  ئەوانە هەموو بەردی بناغەی هیلاکیتە، هەموو مرۆڤایەتی ماندووە، چونکە مرۆڤێک کە دەبێت بۆیاغ بکات، بۆتە ژمێریار، مرۆڤێک کە دەبێت شاعیر بێت، بازررگانە، سیاسەتمەدارە. هەر کەسە و جۆرێکی ترە، کەس لە شوێنی خۆیی نیە، هیچکەسیش خۆی نیە، تۆش هەروەها شەکەتی لە خۆت، چونکە لەگەڵ خۆت دڵسۆز و ڕاستگۆ نیت، رێزی خۆت ناگریت، ئەگەر بەدوای ئارامیەوەی کارێک ئەنجام بدە کە جێژی لێوەربگری و پەسەند بێت لاتان و هەرگیز گرنگی مەدە بە روانین و بریاری کەسانی تر. «ئۆشۆ» وەرگێرانی :  #karmandaziz

کارل یۆنگ : بەدڵنیاییەوە ئەوە ویستی خودا نییە تا مرۆڤ ببێتە شتێک کە خۆی نەبێت...

Image
کاتێک کەسێک زۆر شێلگرانە هەوڵدەدات باش و جوان و پێرفێکت (تەواو-کامل) بێت، دواتر بە زیادەوە سێبەرەکە بە حەتمی دەگۆڕێت بۆ ویستێکی رەش و شەڕانی و وێرانکەر. خەڵکی ناتوانن ئەوە ببینن؛ ئەوان هەمیشە تێدەکۆشن تا باڵابن، دواتر بۆیان دەردەکەوێت کە شتی زۆر ناخۆش ڕوودەدات کە تێیناگەن، وە ئەوان یان ئینکاری ئەوە دەکەن کە ئەو ڕاستیانە هیچ پەیوەندی بە ئەوانەوە هەبێت یاخود ئەگەر دانیشیپێدابنێن، وەک ناخۆشی و ئازاری سروشتی دەیبینن یان هەوڵدەدەن بچووکی بکەنەوە وە بەرپرسارێتیەکە بخەنە سەر شوێنێکی تر . ڕاستیەکە ئەوەیە ئەگەر کەسێک هەوڵدات لە سەرو توانای خۆی پێرفێکت بێت، سێبەرەکە دادەبەزێتە ناو جەهەندەم و دەبێتە شەیتان. لەبەر ئەوە بەهەمان ئەندازە لە ڕوانگەی سروشت و حەقیقەتیشەوە تاوان و هەڵەیە لەسەروو خۆتبی یان نزمتر و کەمتربی لەخۆت . بەدڵنیاییەوە ئەوە ویستی خودا (ئاسمان) نییە تا مرۆڤ ببێتە شتێک کە خۆی نەبێت، چونکە کاتێک کەسێک سەیری سروشت دەکات، بە دڵنیاییەوە ئەوە دەبینێت کە ئەوە ویستی خودایە کە هەموو شتێک وەک خۆی بێت. Carl Jung, Visions Seminar, Page 569.        ...