ناسینی تاریکی خۆت باشترین رێگەیە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ تاریکی کەسانی دی.

(ئەم بابەتە وەڵامی نامەیەکە "کولی بی کێندیگ" داوای ئامۆژگاریی لە یۆنگ دەکات کە چۆن ئامادەکاری بکەن بۆ گرنگیدان بە کێشەو چارەسەری گرفتە دەروونیەکان و ڕێنوێنی روحی مرۆڤەکان، لە وەڵام یۆنگ بەم شێوەی خوارەوە وەڵامی دەداتەوە) بۆ کولی بی کێندیگ ( Cully B. Kendig ) ٢٥ی سێبتەمبەری ١٩٣٧ هاوڕێی بەڕێز.. " دەتوانیت لە رێگەی کتێبەوە بڕێکی زۆر لە دەروونزانی فێربی ، بەڵام بۆت دەردەکەوێت ئەو دەروونزانیە زۆر بەسود نیە لە ژیانی کردەییدا ". کەسێک کە چاودێریکردنی روحەکانی پێسپێردراوە، پێویستە دانایەکی هەبێت لە ژیانی کە لەسەر بنەمای ئەزموون دروست بووە نەک تەنها وشە. ئەو جۆرە دەروونزانیە، وەک ئەمن لێی تێدەگەم، تەنها زانیاریی نیە، بەڵکو لەهەمان کاتدا دانایەکی تایبەتی ژیانە . ئەگەر هەرگیز بتوانرێت شتێکی وەها فێربکرێت، دەبێت لە رێگەی ئەزموونی کەسی روحی مرۆڤەوە بێت . وەها ئەزموونێک تەنها کاتێک ئەستەم نیە کە فیرکردن تایبەتمەندی کەسی هەبێت، واتا کاتێک بە شێوەیەکی کەسی تۆ فێر بیت نەوەک بەگشتی . لە هیندستان هەر لە کۆنەوە ئەو نەریتەیان هەیە کە بەکردەوە هەموو کەسێک ...